riklam

یه‌كێتی بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی بۆ رووداوه‌كه‌ی موسڵ بڵاوكرده‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:36 PM - 2019-03-21
.

.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی بۆ رووداوه‌كه‌ی موسڵ كه‌تیایدا زیاتر له‌ 80 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا بڵاوكرده‌وه‌.


ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

پرسەنامە

بەداخەوە ئەمڕۆ ۲۱/۳/۲۰۱۹ بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی گەشتیاری لەموسڵ زیاتر لە ۹۳  کەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەکی تریش برینداربوون. 

بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکارو خانەوادەی قوربانیەکان دەکەین، هاوبەشی خەمیان، داوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەکەین. 

هیوادارین لایەنە پەیوەدارەکان هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ڕێگری لەروونەدانەوەی ئەمجۆرە کارەساتانە و قەرەبووی کەسوکاری قوربانیەکان بکرێ و لێکۆلینەوەیش لە رووداوەکە ئەنجام بدرێ.

وەک لە بروسکەی هاوخەمی هەڤاڵ جێگری سکرتێری گشتی دا ڕاگەیاندراوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ هەر جۆرە هاوکاریەکی بریندارانی رووداوەکە.

جارێکی تر سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیەکان دەکەین و هاوبەشی خەمیی قووڵی هەموولایەکین.


ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

۲۱/۳/۲۰۱۹




PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket