riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ بریندارانی رووداوه‌كه‌ی موسڵ: یه‌كێتی ئاماده‌ی هاوكارییه‌

پرسەنامە 10:05 PM - 2019-03-21
.

.

به‌هۆی نقومبوونی به‌له‌مه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌ی رووباری دیجله‌ و گیانله‌ده‌ستدانی نزیاتر 50 كه‌س، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
‎زۆر به‌داخه‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی به‌هار و له‌ساتی ده‌ربڕینی خۆشی و شادی هاونیشتمانیان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه‌، هه‌واڵی ژێر ئاو كه‌وتنی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له‌ ڕووباری دیجله‌ له‌شاری موسڵ هه‌موومانی خه‌مبار و دڵته‌نگ كرد.

هاوخه‌می قووڵی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه‌ نه‌خوازراوه‌ ده‌كه‌م و هیواخوازم خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات و ڕووداوی جه‌رگبڕی له‌م شێوه‌یه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌كی كه‌سوكاریان و بریندارانی ئه‌م ڕووداوه‌ جه‌رگبڕه‌.
‎خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات و شیفای به‌خێری بریندارانی بدات

‎كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket