riklam

وێنه‌ .. وه‌فدێكی شاره‌كه‌ له‌ئه‌مریكا به‌شداری ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

جینۆساید‌‌ 07:10 PM - 2019-03-21
.

.

وه‌فدێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی نوخشه‌ ناسیح قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌شدارییان كرد له‌رێوره‌سمێكی تایبه‌ت به‌بیره‌وه‌ری بۆردوومانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌چه‌كی كیمیایی.


 له‌و رێوره‌سمه‌دا كه‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌ی بوو، نوخشه‌ ناسیح وێڕای به‌بیرهێنانه‌وه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ كراوه‌، داواشیكرد ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاوكاری زیاتری هه‌ڵه‌بجه‌ بكات.


 هه‌ر له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا وه‌فده‌كه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، چه‌ند دیدارو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی زیاتر ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان.


PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket