riklam

یه‌كێتی به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئۆڵف پاڵمێ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 03:07 PM - 2019-03-21
.

.

بڕیاره‌ له‌رۆژانی 21 تا 23ی ئه‌م مانگه‌ له‌وڵاتی سوید كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئۆڵف پاڵمی به‌ڕێوه‌بچێت و چه‌ندین پارتی سیاسی له‌وڵاتی جیهانه‌وه‌ به‌شداری بكه‌ن و گۆڕانكارییه‌كانی جیهان تاووتوێ بكه‌ن.

هه‌ر به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و ئه‌ندامێتی شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به‌ره‌و سوید به‌ڕێكه‌وتن.

 بڕیاریشه‌ وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی، جگه‌ له‌به‌شداریكردن له‌كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كه‌دا، چه‌ندین دیدارو كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رۆك و سه‌ركرده‌و پارتی سیاسی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket