riklam

مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی دووی كه‌ركوك: نه‌ورۆزێكی كامه‌ران به‌ڕێ بكه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 03:02 PM - 2019-03-21
.

.

مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی دووی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان..!
كه‌ركوكییه‌ ئازا و خوڕاگره‌كان..!

به‌ ناوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی دووی كه‌ركوكی ی.ن.ك و هه‌ڤاڵ ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند، سوپاسی هه‌ستی به‌رزی كوردایه‌تیتان ده‌كه‌ین كه‌ په‌رۆشانه‌ و خه‌مخۆرانه‌ به‌شدار و ئاماده‌ی مه‌راسیمی بۆنه‌كانی ئادار و راپڕین و نه‌ورۆز بوون له‌سه‌ر قه‌ڵای دێرینی كه‌ركوك. ئاماده‌یی ئێوه‌ له‌ یادو بۆنه‌كاندا، نیشانه‌ی په‌رۆشیتانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كه‌ركوك و دۆزه‌ ره‌واكانتان.

به‌ ئومێدین نه‌ورۆزێكی پڕ له‌ به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتان به‌ڕێ بكه‌ن

به‌ره‌و كه‌ركوكێكی كوردستانیی

مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی دووی كه‌ركوك
20ی ئاداری 2019

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket