riklam

له‌په‌رله‌مانی دانیمارك جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رز راده‌گیرێت

تاراوگە‌‌ 10:47 PM - 2019-03-20
.

.

به‌مه‌به‌ستی به‌رزو پیرۆز ڕاگرتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردی ،كۆمه‌ڵه‌ی (كورد فۆڕم) به‌ھه‌ماھه‌نگی سكرتێری پێشووی پارتی دانیماركی  لیستی یه‌كبوون و چه‌ند ڕێكخراوێكی كوردی و دانیماركی  و به‌ئـاماده‌بوونی نوێنه‌ری چه‌ندین حزب و لایه‌نی كوردستانی و دانیماركی له‌ ھۆڵی په‌رله‌مانی دانیمارك مه‌راسیمێك  به‌ڕێوه‌چوو . به‌مه‌به‌سته‌ش به‌ نوێنه‌رایه‌تی كومیته‌ی رێكخستنی دانیماركێ(ی،ن.ك) شاندێك كه‌ پێك هاتبوو له‌ به‌رپرسی كه‌رت هاورێ محمود به‌رپرسی كه‌رت و ئه‌ندامانی كه‌رت هه‌ستی جه‌لال و وشیار محمود  و یه‌سنا نه‌ورۆز ئاماده‌بوون.

سه‌ره‌تا به‌خێرھێنانی ئـاماده‌بووان و ڕێزلێنان له‌ شه‌ھیدانی كوردستان و كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر نه‌ورۆز  ده‌سپێكی مه‌راسیمه‌كه‌ بوو، دواتر له‌نوێنه‌رو په‌رله‌مانتاران ووته‌یان پێشكه‌شكرد ،جێی ئـاماژه‌یه‌ له‌نێوانیاندا (لیلا ئـیمره‌ت) سه‌رۆك شاره‌وانی پیشووی شاری جه‌زیره‌ی باكوری كوردستان  كه‌بانگھێشتی مه‌راسیمه‌كه‌ كرابوو  ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه‌تیایدا قۆناغه‌كانی سه‌رھه‌ڵدان و به‌رخودانی كوردبه‌گشتی له‌سه‌رده‌می زوحاكه‌وه‌ وله‌پارچه‌كانی دیكه‌ و به‌تایبه‌ت  له‌ باكور و ڕۆژئـاوا خسته‌ ڕوو  كه‌چۆن  ڕووبه‌ڕوی زوڵم و سته‌می حاكمه‌ زوحاك ئـاساكانیان و به‌تایبه‌تریش سه‌رۆكی ئـێستای توركیا ئـه‌ردۆگان كه‌چۆن دژایه‌تی كورد به‌گشتی و ھه‌ده‌په‌ ده‌كات .

دواتر مه‌راسیمه‌كه‌ به‌چه‌ند بڕگه‌یه‌كی چالاكی و مۆزیك و گۆرانی درێژه‌ی كێشا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket