riklam

كێشانی 30 دەقیقە نێرگەلە چ زیانێكی هەیە؟

هەمەرەنگ 09:46 AM - 2019-03-20
.

.

توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكی ئاشكرای دەكات كە كێشانی نێرگەلە چەندین زیانی تەندروستی هەیەو زیانی گەورە لە ترپەی دڵ و فشاری خوێن و گرتنی خوێنبەرەكان هەیە.

توێژینەوەیەكی نوێ كە لە زانكۆی كالیفۆریای لۆس ئەنجلۆس لەسەر 48 كەس ئەنجامدراوە كە هیچ كێشەیەكی تەندروستیان نەبووەو پێشتریش جگەرە كێش نەبوون، دواتر خراونەتە ژێر چاودێریەوە كە چەند جارێك نێرگەلەیان كێشاوە.بەڵام پێش ئەوەی بخرێنە ژێر تاقی كردنەوەكە، پشكنینی لێدانی دڵ و  فشاری خوێن و جوڵەی خوێنبەرەكانیان كردووە.

لە ئەنجامی تاقی كردنەوەكەدا، توێژەرەوان بۆیان دەركەوت كە دوای 30 دەقیقە لە كێشانی نێرگەلە، بەكارهێنەران لێدانی دڵیان لە یەك خولەكەدا بەرزبۆتەوە بۆ 16 ترپە،هەروەها بە شێوەیەكی بەرچاو فشاری خوێنیان بەرزبۆتەوە.

توێژینەوەكە ئاماژە بەوەش دەكات كە كێشانی نێرگەلە بۆ ماوەی نیو سەعات، ئەوا چۆن جگەرە كێشان دەبێتە هۆی رەقبوونی دەمارەكان، بەهەمان شێوە نێرگەلەش هەمان زیانی هەیە، ئەمە لەكاتێكدایە كە هەندێك لەو كەسانەی كە نێرگەلە دەكێشن زۆرینەی جار لە سەعاتێك زیاتر نێرگەلە دەكێشن، بەمەش زیانەكانی دەبێتە دوو هێندە.

لە كۆتایشدا توێژینەوەكە رایگەیاند تێكەڵكردنی تامی میوە و ( هەنگوین) دەبێتە هۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی و گەنجان هان دەدات زیاتر بچن بەلای كێشانی نێرگەلەدا.

PUKmedia و/گۆران قادر

سەرچاوە: سكای نیوز

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket