riklam

كۆسرە رەسوڵ: لەنەورۆزدا كەركوك تاجی سەركەوتنی راپەڕینی لەسەرنا

ی.ن.ک‌‌ 10:15 PM - 2019-03-19
.

.

‎پەیامی كۆسرەت رەسوڵ عەلی بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆزو سەری ساڵی كوردی و رزگاركردنی كەركوك

‎بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی كوردی و جەژنی نەورۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی كوردستانیان لەگشت جیهان دەكەم، ئومێدەوارم سەری ساڵی نوێی كوردی، ساڵی ئاشتەوایی نێوان لایەنەكان و خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستا ن بێ.

‎بەدرێژایی مێژووی گەلەكەمان، هەمیشە هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی كوردی و وەرزی بەهارو هەڵكردنی ئاگری نەورۆز لەڕۆژە سەخت و ناخۆشەكاندا، مژدەی خۆشی و ئازادی بۆ گەلی كورد پێ بووەو ساڵی نوێبوونەوەی خەون و ئاواتەكان و سەرهەڵدانەوەی ئومێدی شۆڕش و ڕۆحی بەرەنگاری بووە.

‎٢٨ ساڵ لەمەوبەرو هاوكاتی هاتنی سەری ساڵی تازەی كوردی و جەژنی نەورۆز، لەدرێژەی راپەڕینی كوردستانیان رزگاركردنی كەركوك تاجی سەركەوتنی تەواوەتی لەسەری راپەڕین ناو بەخوێنی شەهیدانی سەركردەی وەك شەهید عەبدولڕەزاق و شەهید حەمەعەلی بەر خانەقا و دەیان و سەدان شەهیدی قارەمانی تر مژدەی یەكجارەكی ئازادی چرپاندە گوێی هەموو كوردێك.

‎ئەمڕۆ كە هاوكاتی جەژنی نەورۆزو ساڵڕۆژی رزگاركردنی كەركووكە، هیواخوازم دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوەو حوكمی كەركوك بۆ كەركوكییەكان بگەڕێتەوەو هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكان دەست لەناو دەست كاربكەین بۆ خزمەتكردنی زیاتری گەلەكەمان و هەوڵی جدی بدەین بۆ تەواو جێبەجێكردنی بەرنامەو پلانی ڕاپەڕین و هەموو ئەو ئامانجانەی ساڵەهایە قوربانی بۆ دەدەین.

‎با هەموومان لەهێزو لایەنە سیاسییەكان، جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی بكەینە دەرفەتێك بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی و بنیاینانی حكومەتێكی خزمەتگوزارو خزمەتكاری كوردستانیان و هەوڵەكان بخەینەگەڕ بۆ مسۆگەركردنی ئایندەیەكی ڕۆشن بۆ خۆمان و نەوەكانمان.

‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی

‎جێگری سكرتێری گشتی

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سكرتێری گشتی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket