عیراق پارچە شوێنەوارێكی مێژووی بۆ دەگەڕێتەوە
شوێنەوار 10:08 PM - 2019-03-19.
دەسەڵاتدارانی بەریتانیا پارچە شوێنەوارێكی بابلیان بۆ عیراق گەڕاندەوە كە تەمەنی سێ هەزار ساڵە كە لە پەرستگایەكی مێژوویی دزرابوو.
ئەمڕۆ 19ی ئاداری 2019، دەزگاكانی راگەیاندنی بەریتانیا بڵاویانكردەوە، كە حكومەتی وڵاتەكەیان پارچە شوێنەوارێكی بابلیان تەسلیمی عیراق كردوەتەوە كە لە ساڵی 2012دا لە فڕۆكەخانەی هایسرۆ دەستی بەسەردا گیرابوو، كە دوای پەیوەندی لەگەڵ مۆزەخانەی بەریتانیا دەركەوت كە بە بەڵگەنامەی ساختەوە شوێنەوارەكە گەیەنراوەتە فڕۆكەخانەی ناوبراو.
ئەمڕۆ هارتیفیگ فیشر بەڕێوەبەری مۆزەخانەی بەریتانیا دوای دڵنیابوون لە تەمەنی، پارچە شوێنەوارەكەی تەسلیمی ساڵح حسێن باڵیۆزی عیراق لە بەریتانیا كرد.
پارچە شوێنەوارەكە ناوی (كودورو)ە كە لەسەری پەیماننامەیەكی كرینی زەوی هەیە ، كە لەسەردەمی بایلیەكان كە لە بەردێكی زۆر پتەو دروستكراوە، شوێنەوارناسانیش پێیانوایە، ئەو پارە شوێنەوارە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی نبوخز نەسری یەكەم كە لە ساڵی 1103ی پێش زاین فەرمانڕەوایەتی بابلی كردووە.
PUKmedia و/ گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
دوای بەربانگ سلێمانی ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕێت
03:55 PM - 2024-03-19 -
باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
01:13 PM - 2024-03-19 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
12:45 PM - 2024-03-19 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18
ئەمانەش ببینە
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
10:59 AM - 2024-03-19
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
11:06 PM - 2024-03-18
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یهكێتی داوای دابهشكردنی دهكات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
زۆرترین خوێنراو
-
باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 01:13 PM - 2024-03-19 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
کوردستان 12:45 PM - 2024-03-19 -
دادگای فیدراڵی تەئکید لەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەکاتەوە
عیراق 11:58 AM - 2024-03-19 -
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
کوردستان 10:59 AM - 2024-03-19 -
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یهكێتی داوای دابهشكردنی دهكات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18