riklam

پەروین بابەكر: مام جەلال هەمیشە پاڵپشتی ژنان بووە

ژنان‌ 08:12 PM - 2019-03-19
.

.

پەروین بابەكر حەمە ئاغا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەزیری پێشووتری پیشەسازی هەرێمی كوردستان، دوای بردنەوەو بەدەستهێنانی خەڵاتی (بصمە قائدە) لەلوبنان، ئاماژەی بەوەكردووە بەخشینی ئەو خەڵاتە لەپای كار‌ و پرۆژەكانیاندا بووە لە بواری ئابوری و سەربەخۆیی ئابوری لە كەر‌تی گشتی و دامەزراوەكاندا.

 پەروین بابەكر بابەكر تەئكیدشیكردۆتەوە لەوەی هەمیشە جەنابی مام جەلال پاڵپشت و هاندەری ژنان بووە بۆ بەرەو پێشچوون و بەتایبەتیش سودی لە ئامۆژگاریی و هاندانەكانی وەرگرتووە، هەمیشەش ئەو وتەیەی سەرۆك مام جەلال دووپات دەكاتەوە كە دەیوت ( كۆمەڵگای مەدەنی دروست نابێت ئەگەر ژنان یەكسان نەبن لەگەڵ پیاواندا).

 لەو سۆنگەیەشەوە جەخت دەكاتەوە لەوەی دەبێت ژنان خاوەنی ئابوری سەربەخۆبن تا بتوانن خاوەنی بڕیار و چارەنووسی خۆیان بن.

PUKmedia  تایبه‌ت 

 

54278495_496255204239028_1958424259986456576_n.jpg

54257480_2161837827244021_2738523258767802368_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket