نه‌ورۆزی 1979 له‌دایك بوونی رادیۆیه‌ك دنیایی هه‌ژاند
ریپۆرتاژ 11:46 AM - 2019-03-19.
40ساڵه ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه
له‌دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) ه‌وه له‌ڕۆژی 1/6/1975، سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی نوێ، بیری له‌دوو شتی گرنگ كرده‌وه له‌بواری راگه‌یاندندا. یه‌كه‌م؛ ده‌ركردنی رۆژنامه. دووه‌م؛ دامه‌زراندنی ئێزگه‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندن‌و گه‌یاندنی په‌یامه‌كانی ده‌نگی شۆڕش.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌هۆی هه‌ڤاڵان عادل مورادو عومه‌ر شێخ موس له‌سوید، له‌ڕێگای قاچاخچییه‌كی یوگسلاڤی، ئامێرێكی رادیۆییان دابینكرد، كه‌بریتیبوو له‌دوو پارچه (ترانسمیته‌ر (18) كیلۆ)، (ئه‌مپلی ڤایه‌ر (48) كیلۆ) بوون، تواناكه‌شی یه‌ك كیلۆ واتی بوو. دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار ته‌لعه‌ت گلی ناسراو به‌ئاشتی، له‌دیمه‌شق تاقیكرایه‌وه، له‌دۆڵی (كۆستێ)ی سه‌ر سنووری (عیراق، توركیا، ئێران) ره‌وانه‌ی باشووری كوردستان كرا.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبونییه‌وه، باوه‌ڕی به‌گرنگی ڕاگه‌یاندن هه‌بووه
عادل موراد سكرتێری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی. ن. ك) ده‌ڵێت: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبونییه‌وه، باوه‌ڕی به‌گرنگی ڕاگه‌یاندن هه‌بووه، هه‌ر له‌و پێناوه‌شداو به‌ڕێنمایی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی هه‌وڵێكی بێ‌وچان درا بۆ دامه‌زراندنی ئێزگه‌یه‌ك كه به‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه په‌یامه‌كانی شۆڕش بگه‌یه‌نێته گه‌لانی عیراق، له‌ساڵی 1976 پاش ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌مین كۆمه‌كی داراییمان له‌لیبیاوه پێگه‌یشت، بیرۆكه‌ی كڕینی ئێزگه‌یه‌كمان له‌لا دروستبوو، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕومكرده وڵاتی سوید‌و دوای كڕینی ئامێره‌كه‌و گواستنه‌وه‌ی بۆ سوریا، له‌وێشه‌وه بۆ چیاكانی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵی سه‌ركرده شه‌هید مولازم سه‌ید كه‌ریم گوازرایه‌وه، پاشان بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ئامێره (په‌خشی بێته‌ل)ه‌و له‌چیاكانی كوردستان كار ناكات.
ته‌ڵعه‌ت گلی و رۆڵی له دانانی ئێزگه
ئه‌ندازیار ته‌ڵعه‌ت گلی كه خاوه‌نی كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بوو له‌كوه‌یت، ئه‌ركی كڕینی ئێزگه‌كه‌ی پێسپێردراو توانی له‌ساڵی 1978 ئامێره‌كانی ئه‌و ئێزگه‌یه بكڕێت و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ دیمه‌شق، دكتۆر خدر مه‌عسوم تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئه‌نجامداو دواتریش گواسترایه‌وه بۆ چیاكانی كوردستان و له‌وێش ئه‌ندازیار ته‌ڵعه‌ت گلی له‌چیای (ناوزه‌ند، شێنێ) له‌قه‌ڵادزێ ئێزگه‌كه‌ی دامه‌زراند.
ته‌ڵعه‌ت گلی، كه ئه‌و كاته (ئاشتی) ناو ده‌بێت، رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌كوه‌یته‌وه هات‌و، زه‌حمه‌تێكی زۆری بینی‌و ئێزگه‌كه‌ی دامه‌زراند، ئه‌وه‌ش مژده‌یه‌كی گه‌وره بوو كه به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان درا.
پێشتر (ی. ن. ك)، له‌ڕێگه‌ی به‌ریدی نێهنی ناو شاره‌كانه‌وه، خه‌ڵك ئاگاداركرانه‌وه كه له نه‌ورۆز چاوه‌ڕێ بكه‌ن ئێزگه‌كه ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئاگادارمان بكه‌نه‌وه كه ده‌نگی ئێزگه‌كه ده‌گات یان نا، به‌ڵام ئێزگه‌كه توانی رۆڵێكی ئێجگار گه‌وره ببینێت.
ئێزگه هیوا به‌خشه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئێزگه‌ی به‌ناوی (ده‌نگی شۆڕشی عیراق له‌چیاكانی كوردستان) ده‌ستی به په‌خشكرد
له‌مانگی (10)ی ساڵی (1976)، ئێزگه‌كه گه‌یه‌نرایه گوندی (نۆكان)ی سنووری (عیراق، ئێران) له‌لایه‌ن خوالێخۆشبوو دكتۆر عه‌زیز شه‌مزینی، كه‌ئه‌وكات ماڵی له‌دێیه‌كی نزیك شاری (شنۆ) بوو، موه‌لیده‌یه‌كی كاره‌بایی شه‌ش كیلۆ واتی كرده دیاری بۆ ئێزگه‌ی شۆڕشی نوێ.
له‌ڕۆژی 21/3/1979 بۆ یه‌كه‌مجار رادیۆی شۆڕش به‌ناوی (ئێره ده‌نگی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه) به‌ده‌نگی مه‌لا به‌ختیار ده‌ستی به‌په‌خش كرد. پاش هه‌فته‌یه‌ك، ئێزگه‌كه به‌م ناوه ده‌كرایه‌وه، ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی كه ئێزگه‌كه كرایه‌وه، به‌سه‌دان نامه له‌شاره‌كانه‌وه ده‌هات بۆ سه‌ركردایه‌تی، پیرۆرزبایی كرا‌و، وه‌ك ئه‌وه بوو كه كوردستان رزگار بوبێت، به‌مژده‌یه‌كی ئێجگار دڵخۆشكه‌ره به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك راگه‌یه‌نرا.
دواتر له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و التجمع الوگنی العراق، كه‌یه‌كێتی تێیدا ئه‌ندام بوو، بڕیاردرا ناوی رادیۆكه له(ده‌نگی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان)ه‌وه بگۆڕن بۆ (ده‌نگی شۆڕشی عیراق). له‌هه‌مان به‌هاردا، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی رژێمی عیراق، رادیۆ گواسترایه‌وه بۆ گوندی (توژه‌ڵه)و رۆژانه یه‌ك سه‌عات كاری ده‌كرد. ئێواران سه‌عات (4-5)، به‌یانیان له‌سه‌عات (7-8) دووباره ده‌كرایه‌وه.
سه‌ره‌تای په‌خشه‌كه‌ی
سه‌ره‌تای په‌خشی به‌رنامه‌كانی به‌مشێوه‌یه بوو؛ سروودی ئه‌ی ره‌قیب. پاشان ده‌وترا ئێره ده‌نگی شۆڕشی عیراقه، ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عیراقه، ده‌نگی زوڵاڵی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یه، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رابه‌رایه‌تیان ئه‌كا، بۆ رووخاندنی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام‌و هێنانه‌سه‌ر كاری حوكمێكی ئیئتیلافی دیموكراتی بۆ عیراق، كه‌بتوانێ هه‌موو مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد مسۆگه‌ر بكات.
به‌رنامه‌كانی شاخ
دواتر چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز، پاشان وتاری سیاسی رۆژانه، هه‌روه‌ها هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی پێشمه‌رگه، كاروانی شه‌هیدان، به‌رنامه‌ی دێهاته راگوێزراوه‌كان، به‌رنامه‌ی خوێندكاران، مامۆستایان، ژنان، ئه‌ده‌ب‌و شۆڕش، له‌زیندانی فاشیسته‌كانه‌وه، مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ڕۆژنامه‌و رادیۆكانی جیهاندا، كاریكاتێر كاڵا به‌قه‌د باڵا، هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه هه‌فتانه یان دوو هه‌فته جارێك له‌ڕادیۆكه‌وه پێشكه‌ش ده‌كران.
دابه‌شكردنی ماوه‌ی په‌خشی شاخ
ماوه‌ی به‌رنامه‌ی كوردی (45) خوله‌ك بوو، (10) خوله‌ك بۆ به‌رنامه‌ی شێوه‌زاری كرمانجی سه‌روو بوو، كه له‌لایه‌ن هۆشیار عابدو یوسف زۆزانی دامه‌زرێنرابوو و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد، (15) خوله‌كه‌كه‌ی تر بۆ به‌رنامه‌ی به‌شی عه‌ره‌بی بوو. لێپرسراوی راگه‌یاندن ئه‌وسا مامۆستا فازڵ كه‌ریم – جه‌عفه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌رپه‌رشتی رادیۆكه‌ی ده‌كرد. لێپرسراوی به‌شی كوردی هه‌ڤاڵ موحسین عه‌لی ئه‌كبه‌رو لێپرسراوی به‌شی عه‌ره‌بی هه‌ڤاڵ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد بوون. بێژه‌ری سۆرانی پشكۆ سه‌عید ناكام بوو.
یه‌كه‌م چركه‌ساتی كردنه‌وه‌ی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) وه‌ك یه‌كه‌مین بێژه‌ری ئێزگه ده‌ڵێت:- به‌شداربونم له یه‌كه‌م چركه‌ساتی كردنه‌وه‌ی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان و كاركردن وه‌ك یه‌كه‌م بێژه‌ی ئه‌و ئێزگه‌یه، یه‌كێكه له چركه‌ساته هه‌ره خۆشه‌كانی ژیانم له خه‌باتی سیاسی‌دا، چونكه خۆشییه‌كی زۆر تایبه‌تی پێ به‌خشیم.
مه‌لا به‌ختیار، سه‌باره‌ت به به‌شداربونی له یه‌كه‌م ساتی په‌خشی ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ئاماژه به چۆنێتی خستنه كاری ئیزگه‌كه ده‌كات له ساڵی 1979و، ده‌ڵێت: ئه‌و كاته‌ی كه مایكرۆفۆنه‌كه‌م گرته ده‌ست زۆر به حه‌ماسه‌وه‌و به قوڵایی به‌رپرسیارێتی مێژووییه‌وه وام هه‌ست ده‌كرد هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد سه‌یرم ده‌كه‌ن‌و به‌و هه‌سته‌وه بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات قسه‌م كرد.
مه‌لا به‌ختیار ده‌شلێت: هه‌رگیز ئه‌و چركه‌ساتانه‌م له‌بیر ناچێته‌وه، چونكه چركه‌ساتێكی مێژوویی یه‌و هه‌ستم ده‌كرد شتێك له‌دایك ده‌بێت جیاواز له هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشتر هه‌مانبوو.
راشیگه‌یاند: یه‌كه‌م ساتی كردنه‌وه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان نه‌ك مایه‌ی شانازییه، به‌ڵكو یه‌كێكه له چركه‌ساته هه‌ره خۆشه‌كانی ژیانم له خه‌باتی سیاسی‌دا، چونكه خۆشیه‌كی زۆر تایبه‌تی پێ به‌خشیم، ئه‌و چركه‌ساته‌ش بوه شتێكی زۆر تازه بۆ شۆڕش.
ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، یه‌كه‌مین ئێزگه‌یه كه توانیوێتی ژن‌و پیاو پێكه‌وه بخاته‌گه‌ڕ
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی كه كه‌متر تیشكی خراوه‌ته سه‌ر، ئه‌وه‌یه ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، یه‌كه‌مین ئێزگه‌یه كه توانیوێتی ژن‌و پیاو پێكه‌وه بخاته‌گه‌ڕ. ئێزگه‌كانی شۆڕشه‌كانی پێشوتر، راپه‌ڕینه‌كانی پێشوو، ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌كانی تریش كه له‌و كاته‌دا هه‌بوو، وه‌كو ئێزگه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌بوو. ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرمبێ سێ بێژه‌ری ژنمان هه‌بوو، ئه‌وانیش (نه‌رمین، دڵگیر، فریشته‌ی شێخ عومه‌ر). كه ئه‌مانه به به‌رده‌وامی بێژه‌رو بون‌و كاریان ده‌كرد. بۆ خۆم ئه‌وه‌نده‌م له‌بیره‌و ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ترم له‌بیر نه‌بێ، داوای لێبوردن ده‌كه‌م‌و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی.
كه ئێزگه كرایه‌وه (ی. ن. ك) بێته‌لی نه‌بوو
مه‌لا به‌ختیارلێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) ده‌ڵێت خه‌سڵه‌تی دووه‌می ئه‌وه‌یه، كه له‌ده‌ستپێكردنی ئه‌م شۆڕشه‌دا، له نه‌ورۆزی (1979)دا ئێزگه‌كه كرایه‌وه، ئه‌و كاته له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا یه‌كێتیی بێته‌لی نه‌بوو. هه‌موو تیپه‌كان، مه‌فره‌زه‌و كه‌رته‌كان، سه‌ربه‌خۆ بوون‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی ته‌ته‌ره‌كانه‌وه بوو. كه ئه‌وپه‌یوه‌ندییه‌ش دواكه‌وتوترین جۆری په‌یوه‌ندی بوو له‌نێوان هێزه‌كانی یه‌كێتیی‌و سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری یه‌كێتیدا. كه ئه‌وپه‌یوه‌ندییه‌ش هی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست بوو. له‌كاتێكدا ده‌شتوانم بڵێك له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا سودیان له‌كۆترو ئاوێنه‌و تیشكی هه‌تاو بینیوه بۆ گه‌یادنی هه‌واڵ. به‌ڵام یه‌كێتیی هیچ له‌وانه‌مان نه‌بوو، ته‌نها ته‌ته‌ره‌كانمان هه‌بوو، كه به‌ڕاستی ئه‌و ته‌ته‌رانه قاره‌مانترین‌و به‌ئه‌مه‌كترین تێكۆشه‌ری پێكه‌وه‌به‌ستنی هه‌واڵه‌كان، تیپه‌كان‌و خزمه‌تێكی ئێجگار زۆری یه‌كێتیی و هێزی پێشمه‌رگه‌و به‌دیهێنانی مه‌ركه‌زییه‌تی سكرتێری گشتی‌و فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ریان كرد له‌ناو تیپه‌كان‌و مه‌فره‌زه‌كانماندا. ئێزگه كه په‌یدابوو ئه‌م بۆشاییه‌شی بۆ یه‌كێتیی پڕ كرده‌وه. دوای ماوه‌یه‌كی زۆر نهێنی بۆ تیپه‌كان دانراو به‌ته‌نها سه‌رتیپه‌كان‌و لێپرسراوی لقه‌كان نهێنییه‌كان‌و جفره‌كانیان له‌لابوو، كه ئه‌وكاته لق هه‌بوو. هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك جارێك دووجارو له‌كاتی پێویستیشدا هه‌موو رۆژێكیش به‌نهێنی بروسكه‌یان بۆ لێده‌دراو ده‌ستبه‌جێ ده‌یانزانی له‌سه‌ركردایه‌تی‌و له‌مه‌كته‌بی سیاسی، جه‌نابی مام جه‌لال یان مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری چیان ده‌وێت‌و چۆن جوڵه بكه‌ن. پێشئه‌وه ئه‌گه‌ر بمانویستایه، هێزێك كۆبكه‌ینه‌وه له‌جێگه‌یه‌ك، بۆ شه‌ڕێكی گه‌وره، یا سه‌ركردایه‌تی بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسی، وه‌كو چه‌ند جارێك كه‌وته به‌ر مه‌ترسی داگیركردن، كه هه‌م له‌شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌م له‌شه‌ڕی حكومه‌ت كه‌وته به‌ر مه‌ترسی داگیركردن. هه‌تا ساڵی (1982) سه‌ركردایه‌تی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داگیرنه‌كرا‌و چه‌ند جارێكیش په‌لامار دراو له‌په‌لاماره‌كانیشدا، هه‌م دوژمنمان تێكشكاند‌و هه‌م هێزه‌كانی ناوخۆمان تێكشاند، كه ده‌یانویست ئه‌و سیمبوله، ئه‌و پێگه‌یه، كه پێگه‌یه‌كی ئێجگار جوانی له‌ویژدانی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌بوو، داگیربكرێ. ئێزگه له‌مباره‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌رابردوودا به‌هۆی ته‌ته‌ره‌وه‌و به‌دوو هه‌فته هێزمان كۆده‌كرده‌وه، بۆ هه‌ر شوێنێك مه‌ترسی له‌سه‌ر بوایه له‌سه‌ركردایه‌تی، ئێزگه له‌م بواره‌شه‌وه توانی بۆشاییه‌كی گه‌وره پڕ بكاته‌وه‌و جاری وا هه‌بوو به(24) سه‌عات هێز ده‌گه‌یشته لامان، به‌تایبه‌تی هێزی دۆڵی جافایه‌تی‌و هێزی تیپی (21)و هێزه‌كانی تر كه نزیك بوون له‌سه‌ركردایه‌تی. هه‌روه‌ها هێزی شارباژێر كه ئه‌وكاته، ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی به(48) سه‌عات، یا به(72) سه‌عات ده‌گه‌یشتنه ناوچه‌كه. قه‌ره‌داغ به‌چوار رۆژو گه‌رمیان به‌پێنج رۆژو خۆشناوه‌تی به چوار پێنج رۆژ ده‌گه‌یشتن. كه ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی بوو بۆ گه‌یاندنی هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش دووه‌مین كاری گه‌وره‌ی ئێزگه‌كه بوو كه بۆ یه‌كێتیی كرد.
( له‌كۆنفرانسی سێی كۆمه‌ڵه 1984) دا ده‌نگی شۆڕشی عیراق گۆڕا بۆ ده‌نگی گه‌لی كوردستان
ساڵی (1980) له‌سه‌ر داوای سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ئه‌رسه‌لان بایز له‌دۆڵی سماقوڵی گواسترایه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی‌و كرایه لێپرسراوی رادیۆ، پاشان له( كۆنفرانسی سێی كۆمه‌ڵه 1984) دا ده‌نگی شۆڕشی عیراق گۆڕا بۆ ده‌نگی گه‌لی كوردستان و سروودی ئه‌ی ره‌قیب گۆڕدرا به مارش‌و سروودی مه‌شخه‌ڵان، كه له‌هۆنراوه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان مامۆستا شێركۆ بێكه‌سی نه‌مرو له‌ئاوازی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی بوو.
له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، وه‌ك مه‌فره‌زه‌كانی پێشمه‌رگه له‌یه‌ك شوێندا نه‌سره‌وت، به‌ڵكو چه‌ند جارێك جێگۆڕكێی كرد‌و له‌م شوێنانه‌وه به‌خشی كرد(نۆكان، توژه‌ڵه، گردی مامه‌وڵا، زه‌ڵێ، باوزێ، به‌رگه‌ڵو، دۆڵوكۆگه،سه‌قز، گه‌ڵاڵه، چوارتا، سلێمانی).
دوای نۆكان، ئێزگه چووه‌ته مامه‌وڵاو پاشان توژه‌ڵه تا 1983 هه‌ر له توژه‌ڵه بووه، دواتر به‌هۆی بوونی مه‌ترسی بۆ سه‌ر باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ئیزگه‌شه‌وه، گوێزرایه‌وه بۆ "سه‌رشیوی باوزێ"و دوای چه‌ند مانگێك گوازراوه‌ته‌وه "به‌رگه‌ڵو"، تا ئه‌نفاله‌كان پاش ئه‌نفاله‌كان دۆڵوكۆگه ودواترهه‌ردوو ئیزگه‌كه له به‌فری میری پشت هه‌ڵه‌بجه دانراوه دواتر له شاری سه‌قز بووه تا راپه‌رین.
پێش راپه‌رین رادیۆ بووه دوو رادیۆ 41 مه‌تری‌و 75 مه‌تر، پاش شكستی راپه‌رین، رادیۆ بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ له ئه‌زمه‌ر جێگیر بوو دواتر چووه‌ته ماوه‌ت، به‌شێكیشی گه‌ڕایه‌وه سه‌قز.
له‌گه‌رمه گه‌رمی راپه‌رین رادیۆ گوێزراوه‌ته‌وه بۆ رانیه‌و پاشان سلێمانی‌و دوای كۆڕه‌و چووه‌ته ئه‌زمه‌رو ماوه‌ت‌و جارێكی دی بۆ شاری سه‌قز، دواتر هێنراوه‌ته‌وه بۆ قه‌سرێ‌و پاشان گه‌ڵاڵه‌و، له 1993 ـه‌وه دیسانه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی له 1996 ـه‌وه تا ساڵی 2012 له چوارتا ماوه‌ته‌وه‌و، ئێستاش له شاری سلێمانی جێگیركراوه.
ئێزگه نیوه‌ی شۆرشی نوێی (ی. ن. ك) بوو
به‌رزان شێخ عوسمان پێشمه‌رگه‌و كادیری دێرینی راگه‌یاندن و به‌رێوبه‌ری پێشووی ئێزگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر رۆڵی ئێزگه له هه‌موو قۆناغه‌كاندا به PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌رله‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه ئیزگه توانی په‌یوه‌ندیه‌كی به هیز له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان دا دروست بكات، چونكه ئێزگه خۆی بۆخۆی ده‌توانین بڵین نیوه‌ی شۆڕشی نوێ بوو، هه‌روه‌ها توانی په‌یامه‌كانی (ی. ن. ك) له‌شاخ زۆربه‌باشی بگه‌یه‌نێته جه‌ماوه‌ر، به‌رزان شێخ عوسمان به‌چه‌ند خالێك گرنگی ئیزگه ده‌خاته‌ڕوو .
1- ئێزگه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه توانی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزله‌نێوان شۆرش و پێشمه‌رگه له‌لایه‌ك و كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌كی تروه دروست بكات،چونكه هه‌موو ئێواره‌یه‌ك خێزانه‌كانی له‌ده‌وری رادێۆ كۆده‌كرده‌وه تاوه‌كو بزانن چالاكییه‌كانی رۆژانه پێشمه‌رگه چی بووه، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چی په‌یامێكی هه‌یه بۆكۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان .
2-ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌شێكی تایبه‌تی هه‌بوو به‌زمانی عه‌ره‌بی كه‌به‌رنامه‌كانی به‌وزمانه پێشكه‌ش ده‌كرد ،ئامانجیش له‌مه بۆڕونكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی شۆرشی نوێ و داواكاریه‌كانی گه‌لی كوردستان بوو،كه‌خۆی له‌مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆگه‌لی كوردستان و دیموكراسی بۆعێراق ده‌بنییه‌وه ،ئه‌م به‌شه بۆخۆی گرنگی زۆری هه‌بوو توانیبوی گوێگری باش له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه .
3- ئێزگه توانی په‌یامه‌كانی شۆرشی نوێ و (ی.ن.ك) بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ڕوونبكاته‌وه بیان بڵێت بۆشۆرش به‌رپاكراوه‌ته‌وه مافه‌دیموكراسیه‌كانی ئیوه‌چین
4-ئێزگه توانی هه‌مووچالاكییه سیاسی و رۆشنبیریه‌كان ئه‌وانه‌ی،كه‌له‌ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێرده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سازده‌كرا، بگه‌یه‌نێته گوێگرانی ورۆڵی زۆرگرنگی گێرا له بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێب ونامیلكه‌و بڵاوكراوانه‌ی كه‌له‌شاخ له‌لایه‌ن (ی. ن.ك) ده‌رده‌كرا .
5- ئێزگه رۆڵی گرنگی هه‌بوو له ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی كه (ی. ن. ك) به‌رابه‌رایه‌تی مام جه‌لال ده‌ستپێشخه‌ری جدی بۆكرد،كه‌به‌رده‌وام گرنگی پێده‌داو ئێستاش ئه‌و په‌یامانه له ئه‌رشیفی ئیزگه‌دا ماوه .
6- له راپه‌رین ئیزگه هینده رۆڵی دیاره كه‌خۆی بۆخۆی دروست كه‌ری راپه‌رین و هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی جه‌ماوه‌روهێزی پێشمه‌رگه‌و ڕێخستنه‌كانی ناوشاره‌كان بوو ،ئیزگه له رێگه گه‌یاندنی بروسكه‌و په‌یامه‌كانی سه‌ركردایه‌تی راپه‌رین بۆجه‌ماوه‌ر توانی جوڵه‌ی راپه‌ڕین به‌هیزترو خیراتربكات .
ئیزگه دوای راپه‌رین و له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی (ی.ن.ك) دوای راپه‌رین رۆڵی گرنگ و گه‌وره‌ی گێرا به‌تایبه‌ت له پرۆسه‌ی ئازادی عیراق به‌ئێستاشه‌وه هه‌میشه جێگه گرنگی دانی گوێگره‌كانی بووه.
ئێزگه له‌ناو خه‌ڵكدا رۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌بینی بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك
مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت :-سێهه‌مین خه‌سڵه‌تیشی ئه‌وه‌بوو، كه ئێزگه له‌ناو خه‌ڵكدا رۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌بینی بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك، بۆ زانینی سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و ده‌توان بڵێم، به‌دڵنیاییه‌وه رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی‌و رێبازی ئایدۆلۆجی‌و فه‌لسه‌فی یه‌كێیتی، بونی جه‌نابی مام جه‌لال‌و سه‌ركردایه‌تی‌و مقاوه‌مه‌تی یه‌كێتیی، چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ هۆشیاركردنه‌وی خه‌ڵك، ئێزگه‌كه‌ش له‌ڕووی راگه‌یاندنه‌وه كه‌متر له‌و توانایانه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی، كاریگه‌ر نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هۆشیار بكاته‌وه، به به‌رده‌وامی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كاریگه‌رترین هێزبێ‌و پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی، به‌درێژایی شۆڕشی نوێ، زۆرترین پێشمه‌رگه‌ی هه‌بووه. واتا هیچ هێزێك له‌كوردستاندا هێنده‌ی یه‌كێتیی، پێشمه‌رگه‌ی نه‌بووه‌و یه‌كێكیش له‌هۆكاره‌كانی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك، كه خه‌ڵكی به به‌رده‌وامی‌و پۆل پۆل ده‌هاتنه ده‌ره‌وه، ئێزگه‌كه‌مان بوو. ره‌نگه یه‌كێكیش له‌هۆیه گرنگه‌كانی تر ئه‌وه‌بوو، یه‌كێتیی زیاتر له‌هه‌موو هێزه‌كانی تر، توانی ناوچه‌ی ئازاد كرا‌و بپارێزێ. زۆرترین ناوچه‌ی ئازادكراوی كوردستان له‌سێ پارێزگا، پارێزگای هه‌ولێر، كه‌ركوك، سلێمانی‌و هه‌تا ده‌گاته ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان‌و خانه‌قینیش، زۆرترین ناوچه‌ی ئازادكرا‌و له‌ژێر ده‌ستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بوو ئه‌وكاته. هه‌ر بۆیه دوژمن رقێكی زۆری له‌یه‌كێتیی بوو، هه‌موو رقه فاشتییه‌كانی خۆیشی له‌ناوچه‌كانی یه‌كێتیی ده‌ڕشت، چونكه یه‌كێتیی توانای مانۆڕ‌و جوڵه‌ی هه‌بوو. توانای بۆسه‌دانان‌و ناوچه‌ی فراوانی لێدانی هه‌بوو. توانای هه‌ڵمه‌ت‌و هه‌ڵه‌ی هه‌بوو. توانای گورز وه‌شاندنی زۆری هه‌بوو. ئه‌و جوڵه به‌هێزه‌ی یه‌كێتیی هه‌یبوو، كه ئێستا ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌كانی حكومه‌ت عیراق، یاداشته‌كانی خۆیان ده‌نوسنه‌وه، ئه‌گه‌رچی كاتی ئه‌وه‌نییه هه‌موو ئه‌م بیره‌وه‌ریانه باس بكه‌م، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌كانی حكومه‌تی ئه‌وكاتی عیراق، كاتێك باسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی ده‌كه‌ن، مرۆڤ سه‌ری سوڕ ده‌مێنێ حكومه‌تی عیراقی به‌چ جۆرێك سه‌یری هێزی پێشمه‌رگه‌و جه‌زره‌به‌كانی هێزی پێشمه‌گه‌ری كوردستانیان كردووه‌و له‌ژووره داخراوه‌كانی قیاده‌ی ئه‌ركانی سوپای عیراق‌و ئیستیخباراتی عیراقی‌دا، به‌چ دیدێكی ترسه‌وه سه‌یری یه‌كێتیان كردووه، كه یه‌كێتی چی له‌حكومه‌تی عیراق كردووه. له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هێزی یه‌كێتیی به‌راورد بكه‌یت، به‌هێزه‌كانی تر، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌كێتیی وتراوه، ده به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌رامبه‌ر به لایه‌نه‌كانی تر وتراوه. له‌شوێنی تر په‌نجا به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كانی تره، كه وتراوه. بۆیه ئه‌م هۆشیاركردنه‌وه‌یه پرسێكی ئێجگار گرنگ بوو له‌مێژووی ئه‌م ئێزگه‌یه، كه به‌ڕاستی رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌و به به‌رده‌وامی له‌كاتێكدا كه یه‌كێتیی توشی شكستیش هات، هه‌ر له‌شكستی هه‌كارییه‌وه بیگره، هه‌تا ده‌گاته شكسته‌كانی تر، ئێزگه رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو، كه بتوانێ ده‌ستوبرد ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه.
باشم له‌بیره، كه كاره‌ساتی هه‌كاریمان به‌سه‌ردا هات، هه‌م نامه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال-م پێگه‌یشت، كه ئه‌وكاته تاقه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بووم، له‌ناوچه‌كندا مابوومه‌وه، چونكه ئه‌ندامانی تری سه‌ركردایه‌تی یا له‌كاره‌ساتی هه‌كاری گیرابوون‌و یا شه‌هید كرابوون‌و ئاگاشمان لێیان نه‌بوو، ئه‌وانی تریش له‌قه‌ندیل له‌ده‌وروبه‌ری مام جه‌لال بوون‌و هه‌ندێكیش له‌و هه‌ڤاڵانه له‌دۆڵی خواكورك‌و خڕی نێوزه‌نگ‌و شێنێ‌و ناوچه‌كانی تر بوون. له‌بیرمه كه ئه‌وكاته‌ی كاره‌ساتی هه‌كاری به‌سه‌ر یه‌كێتیدا هات‌و نامه‌كه‌م بۆ هات، له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا (29) مه‌فره مابوونه‌وه، كه بتوانێت كاره‌كانی رابپه‌ڕێنێ. ئێزگه له‌و كاته‌دا رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای كاره‌ساتی هه‌كاری، له‌دوای هه‌ڵدێری هه‌كاری، بتوانین هه‌ڵبستینه‌وه.
یادگارییه تاڵ‌و شیرینه‌كانی ئێزگه
مێژووی رادیۆكه‌ش وه‌ك شۆڕشه‌كه به گشتی پڕه له رووداو‌و یادگاری تاڵ‌و شیرین. یه‌كێك له رووداوه‌كانی مێژووی كاری ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ئه‌وه‌یه كه رادیۆكه پێنج رۆژ میوانی حیزبی سۆسیالیستی كوردستان بوو، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی رادیۆكه كاره‌كانی‌و په‌خشه‌كه‌ی نه‌وه‌ستێت. چه‌ند كه‌سێك له‌وانه‌ی له‌و رۆژگاره‌دا كاروباری رادیۆكه‌یان هه‌ڵده‌سوڕاند ئه‌و باسه بۆ خوێنه‌رانی كوردستانی نوێ ده‌گێرنه‌وه.
باره‌گای ئێزگه له‌به‌رگه‌ڵو بوو
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمان كوردستان، به‌م شێوه‌یه باسی كار‌و پێكهاته‌ی ئه‌وسای ئێزگه ده‌كات‌و ده‌ڵێت: ئێمه دوو ده‌زگای په‌خشمان هه‌بوو یه‌كێكیان كارمان پێده‌كردوو ئه‌وی تریشیان وه‌ك یه‌ده‌ك دانرابوو، هه‌ردوكیشیان له‌به‌رگه‌ڵو بوون، چه‌ند ساڵێك به‌و شێوه‌یه كارمان ده‌كرد تا ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕی ئیران‌و عیراق به‌ره‌و سه‌ختی ده‌ڕۆشت‌و چه‌كی كیمیاوی تێدا به‌كار هات‌و فڕۆكه‌كان به‌چڕی بۆردومانی ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌یان ده‌ركرد، هه‌ستمان كرد ره‌وتی رووداوه‌كان زۆر به‌ره‌و دژوارتری ده‌ڕۆیشت، بۆیه بیرمان له‌وه كرده‌وه تا كۆتایی ئه‌و بارودۆخه ئێزگه ناتوانێت له‌به‌رگه‌ڵوی دۆڵی جافه‌تی بمێنێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه بڕیاردرا باره‌گایه‌كی پارێزراومان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێزگه سه‌ره‌كییه‌كه له‌كاركه‌وت بتوانیین ئه‌و ئێزگه یه‌ده‌كه به‌كار بهێنیین‌و خه‌ڵكی كوردستان له‌چالاكییه‌كانی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه دانه‌بڕێت.
رادیۆییه‌ك له‌دۆڵه كۆگه
ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێ: ئه‌مه جێ به‌جێ كرا، پاش تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه بڕیادرا باره‌گایه‌كی پشته‌وه‌مان هه‌بێت له‌دۆڵه كۆگه، ستافێكمان نارد بۆ دۆڵه كۆگه‌و شوێنه‌كه‌یان هه‌ڵبژارد‌و ده‌ستیان كرد به‌دروستكردنی چه‌ند خانویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان بچنه ئه‌وێ‌و پاش ته‌واوبوونی خانووه‌كان یه‌كێك له‌ده‌زگاكانمان نارده ئه‌وی له‌گه‌ڵ براده‌رێكی ته‌كنیكیدا، وامان دانابوو به به‌رده‌وامی ستافێكی كاملی یه‌ده‌ك له‌دۆڵه كۆگه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ناوچه‌كه كه‌وته ژێر بۆردومانی فڕۆكه یان پێشره‌وی هێزه‌كانی عیراق، ئه‌وا ئه‌و رادیۆیه بخرێته گه‌ڕ، كاره‌كانمان دابه‌شكردبوو به‌شێكمان له‌كاردابووین له‌به‌رگه‌ڵو، به‌شه‌كه‌ی ترمان له‌ئاماده‌باشیدا بوون، كاره‌كان به‌و جۆره دابه‌شكرابوو كه شه‌فته‌كه‌ی دۆڵه كۆگه ئه‌ندازیارێكی ته‌كنیكی‌و نوسه‌رو بێژه‌رێكی عه‌ره‌بی‌و كوردی له‌وێ بن.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، كه هه‌موو ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی له راگه‌یاندنی یه‌كێتی له شاخ به‌سه‌ر بردووه‌و هه‌میشه یه‌كێك بووه له كه‌سه سه‌ره‌كییه‌كانی راگه‌یاندن،باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ئێزگه‌یه‌ی دۆڵه‌كۆگه مایه‌وه‌و تا بڕیار درا كه شوێنێكی گونجاو بدۆزرێته‌وه له‌ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ ده‌زگای راگه‌یاندن، شوێنێكییان دیاریكرد له‌ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه، دواتر كه شوێنه‌كه ئاماده‌كرا، ده‌بووایه ئێزگه بگواسترایه‌ته‌وه‌و گواستنه‌وه‌كه‌ش چه‌ند رۆژێكی پێده‌چوو، ئێزگه‌ش ده‌بووایه تێستی بۆ بكرێت‌و ده‌شبوو له‌دۆڵه كۆگه‌وه به‌وڵاخ تا سه‌رده‌شت بڕۆین‌و پاشان به لۆری بڕۆشتینایه تا پاوه‌و له‌ویشه‌وه دووباره بۆ هه‌ڵه‌بجه. ئه‌مه‌ش هه‌م ئه‌ركێكی قورس بوو، هه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نیا یه‌ك ئێزگه مابوو، گواستنه‌وه‌كه‌ی ده‌بووه مایه‌ی وه‌ستانی په‌خشه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له گواستنه‌وه‌یه‌وه تاكو به‌كارخستنه‌وه‌ی.
ئه‌و ده‌ڵێت: هه‌ڤاڵ ئه‌رسه‌لان بایز، هاته لامان‌و وتی: ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی رادیۆكه، ئێمه دیسان بیرمان له‌وه كرده‌وه كه چۆن ئێزگه له‌كاركردن نه‌وه‌ستێت، كاك ئه‌رسه‌لان لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن بوو من ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن‌و لێپرسراوی بۆردی ئێزگه بووم، من پێشنیازمكرد كه بۆ ئه‌وه‌ی ئێزگه له‌كارنه‌كه‌وێت قسه له‌گه‌ڵ براده‌رانی حزبی سۆسیالستی كوردستان بكات. ئه‌و كاته باره‌گای سۆسیالیست له‌گوندی كاولان بوو ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی نیشان بده‌ن بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ئێزگه‌ی ئه‌وان به‌كار ده‌هێنیین،ئه‌و كاته ئێزگه كوردییه‌كان له‌یه‌ك كاتدا په‌خشییان نه‌ده‌كرد بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌عات 5 بۆ6 ئه‌وان 6 بۆ 7 كاریان ده‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه ده‌رفه‌ت هه‌بوو، ئێمه شته‌كانمان پێچاییه‌وه‌و كاك ئه‌رسه‌لان بروسكه‌ی بۆ كردین وتی من قسه‌م له‌گه‌ڵ براده‌رانی سۆسیالست كردووه‌و فڵان رۆژ چاوه‌ڕێتانن بچن بۆ كاولان.
میواندارییه‌كی باش
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، درێژه به گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی گواستنه‌وه‌ی ئێزگه ده‌دات‌و ده‌ڵێ: ستافێكم جیاكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ كاره‌كانمان بكه‌ین. ستافه‌كه بریتی بوو له‌به‌نده كه وتارم ده‌نوسی، بێژه‌ری كوردی فه‌رهاد سه‌نگاوی بوو، بێژه‌رو نوسه‌ری عه‌ره‌بی ئازاد چالاك بوو، كاك پشتیوان ئه‌ندازیاری ته‌كنیكی بوو، كاك خالید دۆسكی بێژه‌رو نوسه‌ری بادینی بوو. كه ئێمه رۆشتین پێنچ كه‌س بووین، چوینه ئه‌وێ خوالێخۆشبوو ره‌سوڵ مامه‌ند، سكرتیری حیزبی سۆسیالیست بوو، خۆی پێشوازی كردین، د. مه‌حمود عوسمان‌و سه‌رجه‌م كادره‌كان میواندارییه‌كی زۆر باشییان كردین. ده‌ستمان به‌كاره‌كانمان كرد‌و له‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله‌ی كه‌هه‌مانبوو له‌ستۆدیۆكه‌ی ئه‌وان‌و ده‌زگای په‌خشه‌كه‌ی ئه‌وانیشمان به‌كار هێنا، ئه‌و گیانی ته‌بایی‌و هاوكارییه زۆر خۆش‌بوو بۆ ئێمه، پاش ته‌واوبوونی كاره‌كانی رادیۆ له‌هه‌ڵه‌بجه براده‌رانی خۆمان بروسكه‌یان بو براده‌رانی حزبی سوسیالیست كرد كه سبه‌ینی په‌خش نه‌كرێت، رادیۆ تازه‌كه ده‌كه‌وێـته گه‌ڕ‌و ئه‌و رۆژه كه ئه‌ركه‌كه‌مان ته‌واو بوو چوین بۆ سه‌قز، براده‌رانی چاپخانه له‌سه‌قز مانه‌وه براده‌رانی تریش چون بۆ باره‌گای ئێزگه بۆ هه‌ڵه‌بجه.
له وه‌ڵامی پرسیاری هۆكاری هه‌ڵبژاردنی حیزبی سۆسیالیست‌و رادیۆكه‌ی ئه‌وان، له‌ناو هه‌موو حیزب‌و رادیۆكانی دیكه‌دا،فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد به‌مجۆره وه‌ڵامی ده‌داته‌وه: یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان ئه‌وه بوو كه نزیكترین ئێزگه بوو له ئێمه‌وه‌و 2 سه‌عات له دۆڵه‌كۆگه‌وه دوور بوو، ئه‌وانی تر زۆر دوور بوون، هی ئه‌وه نه‌بوون بچین بۆ لایان، دووه‌میان براده‌رانی سۆسیالیست له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌شێكی یه‌كێتیی بوون ئه‌و په‌یوه‌ندییه دێرینه ده‌رفه‌تێكی وای پێكهێنابوو كه بتوانین داوای شتێكی وایان لێبكه‌ین، ڕه‌نگه ئه‌و داوایه‌مان له‌حزبێكی تر بكردایه رازی نه‌بوونایه، هه‌روه‌ها حزبی سۆسیالیست یه‌كه‌م حزب بوو له‌ناوبه‌ره‌ی جوود پێش به‌ره‌ی كوردستانی ئێمه له‌گه‌ڵیاندا ئاشت بووینه‌وه‌و پرۆتۆكۆلێكی ئاشتیمان له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیست له‌ساڵی 1986 واژۆ كردبوو له‌دۆڵی جافه‌تی، ئه‌و كات وه‌فدێكی حزبی سۆسیالیست، هاتنه به‌رگه‌ڵوو پێكهاتبوو له قادر جه‌باری، محمد شاكه‌لی‌و حه‌مه ره‌حیم ناسراو به خاڵه حاجی، له‌ئێمه‌ش دكتۆر فوئاد مه‌عسوم، مامۆستا نازم عومه‌ر‌و فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر له‌گه‌ڵیان دانیشتن‌و پرۆتۆكۆله‌كه‌یان واژۆ كرد ئه‌مه سه‌ره‌تای ئاشتبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی به‌ره‌ی جوودو یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بوو ئاشتبوونه‌وه‌كه‌ش پاشان گه‌یشته راده‌یه‌كی فراوان‌و له‌سه‌ر پێشنیاری یه‌كێتیی به‌ناوی به‌ره‌ی كوردستانیه‌وه واته ئاشت بوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی‌و سۆسیالیست بوو به بنه‌ما بۆ پێك هێنانی به‌ره‌ی كوردستانی له‌و كاته‌دا.
ده‌شڵێت: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سۆسیالیست باشبوو، سۆسیالیست دوو رۆڵی زۆر گه‌وره‌یان هه‌بوو یه‌كیان ئه‌وه بوو سۆسیالیست رێگه‌یان خۆشكرد بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی‌و ئێران، كه تا ساڵی 1985 په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئیران باش نه‌بوو، له‌و ساڵه‌دا تاك لایه‌نه سۆسیالیست به‌تایبه‌ت سلێمانی قه‌ساب هه‌وڵی ئه‌و ئاشتبوونه‌وه‌یان دا‌و سه‌ری گرت، ئاشبوونه‌وه‌كه وایلێهات له‌گه‌ڵ سوپای ئێران به‌ره‌ی هاوبه‌شمان هه‌بوو. یه‌كێك له‌و شه‌ڕانه موشه‌ك بارانكردنی دام‌و ده‌زگا نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك بوو كه ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی هه‌بوو، بۆیه بناغه‌ی چاككردنه‌وه‌ی په‌یوندیمان له‌گه‌ڵ ئێران سۆسیالیست بوو، دووه‌م: ئاشتبوونه‌وه‌ی ئێمه‌و سۆسیالیست رێگه‌ی خۆشكرد بۆ ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری ناو به‌ره‌ی جوود ئه‌و ئاشبوونه‌وه‌یه‌ش ڕێگه‌ی خۆشكرد بۆ به‌ره‌ی كوردستانی .
پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی زۆر خۆشه‌ویست بوو
له‌و سه‌رمه‌دا‌و له‌و ساڵانه‌دا پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی،به‌هۆی جه‌ربه‌زه‌یی‌و ئازایی‌و تۆماركردنی چه‌ندین داستانی گه‌وره‌و نه‌به‌ردیی خۆشه‌ویستترین پێمه‌رگه‌بوون لای خه‌ڵكی كوردستان. وه‌ك سه‌نگاوی ده‌ڵێت: ئه‌و كاته یه‌كێتیی هه‌یبه‌ت‌و ناوێكی وای هه‌بوو هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كمان له‌شوێنێكه‌وه ده‌ركه‌وتایه بیانوتایه ئه‌وه یه‌كێتیبه خه‌ڵك ده‌هات بۆ پێشوازی ،حه‌زیان ده‌كرد له‌باوه‌شی بگرن، ئه‌وه‌م له‌بیرناچێ كاتێك هێزه‌كانی ئێمه بۆ پشتیوانی كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات رۆشتبوون بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان 40 شه‌هیدمان له‌ده‌شته‌كانی موكریان ناشت‌و له‌ناو به‌فر شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه دروستبوو، بوو شه‌ش پێشمه‌رگه‌مان له‌ناو به‌فردا قاچی بڕایه‌وه، له‌وشه‌ڕه‌دا ده‌سته‌یه‌ك له‌پێشمه‌رگه‌كانی گه‌رمیان له‌وێبوون،مامه ڕیشه‌و هیوا بارۆیی‌و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی تربوون‌و باڵایان بچوك بوو براده‌رانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات باڵایان به‌رزبوو كاتێ چووبوونه ئه‌وێ و له‌دیهاته‌كان دابه‌شبووبوون، خه‌ڵكه‌كه ووتبوویان ئه‌و منداڵانه چین هاتون بۆ شه‌ڕ، كاتێك شه‌ڕ ده‌ستیپێكردبوو هیوا بارۆیی گێرایه‌وه دوژمنه‌كان ئه‌وه‌نده نزیك بوون لێمانه‌وه نارنجۆكه‌كانمان خل ده‌كرده‌وه وه‌ك به‌رد بۆ ناو دۆژمن، دوای شه‌ڕه‌كه خه‌ڵككه وتبوویان وه‌ڵڵا بابه ئه‌م باڵا كورتانه له‌شه‌ڕكردندا به‌ڵان، كاتێكیش چووینه لای براده‌رانی سوسیالیست زۆر ئیعجابی ئێمه بوون‌و زۆر رێزیان لێگرتین ئه‌و 5 رۆژه وه‌ك سه‌یران وابوو بۆ ئێمه.
تاكو ئێستاش كه ناوی فه‌رهاد سه‌نگاوی ده‌برێت، خه‌ڵك یه‌كسه‌ر ده‌نگی گه‌لی كوردستان‌و رۆژگاری پڕ حه‌ماسه‌تی شۆڕشگێرانه‌و چالاكی پێشمه‌رگانه‌یان بیرده‌كه‌وێته‌وه، ده‌نگی پڕ حه‌ماسی ئه‌و هه‌زاران گه‌نجی هاندا بچنه ناو ریزه‌كانی شۆڕش‌و ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی‌و شه‌هید بوون له پێناوی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا هه‌ڵبژێرن. یه‌كێك له نوكته‌كانی رۆژگاری شۆڕشی نوێ له شاخ به‌و جۆره‌یه كه گه‌نجێك دوای ته‌واوكردنی زانكۆ، بڕیار ده‌دات ببێته پێشمه‌رگه، ئه‌و كه له شار په‌روه‌رده بووه، ئاشنای ژیانی لادێ‌و ژینی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تی نه‌بووه، بۆیه هه‌ست به سه‌ختی زۆر ده‌كات، شه‌وێكی زستان كه كه‌شوهه‌وا زۆر ساد ده‌بێ‌و ئه‌وانیش به پاده چه‌ندین كیلۆمه‌تر رێگای شاخاوی ده‌بڕن‌و به‌فر‌و هه‌ورازی سه‌خت شه‌كه‌ت‌و ماندوویان ده‌كات، پێشمه‌رگه‌كه له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌كه‌وێته جنێودان به فه‌رهاد سه‌نگاوی، هاوڕێكه‌ی پێی ده‌ڵێ: فه‌رهاد ده‌ناسی ، ئه‌و هه‌موو جنێوه له نێوانتاندا هه‌یه؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ : نه ده‌یناسم‌و نه چاویشم پێیكه‌وتووه.
هاوڕێكه‌ی ده‌ڵێ: ئه‌ی ئه‌و هه‌موو جنێوه له پای چی‌و بۆچی؟
پێشمه‌رگه‌كه ده‌ڵێ: ده‌نگی فه‌رهاد پڕی كردبووم له حه‌ماس‌و گوڕ‌و تین خواخوام بوو رۆژێك زووتر خوێندن ته‌واو بكه‌م‌و ببمه پێشمه‌رگه، ئاخر ئه‌گه‌ر فه‌رهاد نه‌بوایه من ئێستا لێره له سه‌رمادا نه‌ده‌ته‌زیم‌و له ماڵه‌كه‌ی خۆم له‌به‌ر زۆپایه‌كی گه‌رمدا ده‌حه‌سامه‌وه.
هه‌رچه‌نده فه‌رهاد له دوای راپه‌ڕینه‌وه له كاری راگه‌یاندن دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا كۆڕ‌و دانیشتنه‌كانی پڕن له یاده‌وه‌ری تاڵ‌و شیرینی سه‌رده‌می كاركردنی له ده‌نگی گه‌لی كوردستان. ئه‌و باس له‌وره‌و خۆراگری پێشمه‌رگه ده‌كات له‌و قۆناغه‌ی ئه‌ویش له شاخ بووه‌و ده‌ڵێ: وه‌ك یه‌كێتی ئه‌و كاته 5000هه‌زار كه‌س بووین، وه‌ك ئه‌وه بوو 500 هه‌زار كه‌س بووبێتین. ئێمه له‌و كوڕ‌و ژنانه بووین هه‌ریه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر هه‌زار كه‌س بووین، وه‌ك ئێستای په‌كه‌كه ئێمه خاوه‌نی بیروباوه‌ڕ بووین، هه‌موو كه‌س‌و كارمان له‌بیر چووبۆوه‌و نه‌مانده‌زانی خۆشی ژیان چییه پاره،تامی خواردن، جل‌و به‌رگ چییه، ئه‌و بیروباوه‌ره گه‌وره‌و رۆحه شۆڕشگێڕییه وایكردبوو هێزێكی گه‌وره‌مان هه‌بێ ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه‌ماندا كه له‌وێ بووین لێیان راده‌بینم به‌و 5 كه‌سه‌وه رادیۆیه‌ك، ته‌له‌فزیۆنێك به‌رێوه‌به‌رین، چونكه وه‌ك خۆمان ماوین‌و سه‌رمان شۆڕ نه‌كردووه،مه‌سه‌له‌كه بیروباوه‌ڕ‌و خۆنه‌ویستی بوو، دوو شت له‌شاخ به‌لامه‌وه زۆر جوان بوو خۆنه‌ویستی و بیروباوه‌ڕ .
گیڕانه‌وه‌ی چه‌ند نوكته‌یه‌ك
فه‌رهاد سه‌نگاوی هه‌ندێك له به‌زمه خۆشه‌كانی ئه‌و رۆژگارانه‌ی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بۆ خوێنه‌رانی كوردستانی نوێ ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێ: كاك زێره‌ڤان براده‌ری خۆمانه به چڵكاو خۆری ده‌وت پاته‌خۆر (پاته، جۆرێك پێلاوه كه له لاستیك دروست ده‌كرێت)، هێزی پێشمه‌رگه له چالاكییه‌كدا و له‌سه‌ر رێگای سلێمانی - دووكان كابرایه‌كی جاشیان ده‌ستگیر كردبوو. هێنابوویانه ئه‌م لاوه، جاشه‌كه وتبووی كاكه چیم لێده‌كه‌ن؟ پێشمه‌رگه‌كانیش وتبوویان سزایه‌كی مادیت ده‌ده‌ین‌و ئازادت ده‌كه‌ین، كابرا وتبووی سزاكه چه‌نده، پێشمه‌رگه‌كانیش وتبوویان 1000 دیناره، وتبووی كاكه 2000 هه‌زار ده‌ده‌م‌و فه‌رهادیش چیم پێ ده‌ڵێ با بیڵی به‌س كابرای بادینی پێم نه‌ڵێ پاته‌خۆر.
سه‌نگاوی به‌سه‌رهاتێكی تریش ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: چالاكییه‌كی پێشمه‌رگه هه‌بوو، خۆم نووسیبووم كه ده‌ڵێ ئه‌م جاره‌ش به‌فر گڕی گرت، هه‌ندێك گه‌نج كۆبوونه‌وه‌و وتبویان باشه چۆن به‌فر گڕ ده‌گرێ یه‌كیان وتبووی كاكه كه ئێزگه وتی به‌فر گڕ ده‌گرێ ده‌یگری، گه‌نجێكییان چوو بوو هه‌ندێك به‌نزینی هێنابوو كردبووی به‌سه‌ر به‌فره‌كه‌داو ئاگرێكی پێوه نابوو وتبووی ئه‌وه نیه به‌فر گڕی گرت.
كاك پشتیوان-یش جارێكییان وڵاخێكی پێ بوو به‌باری ئێزگه‌وه كه‌وتبووه ناو كۆمه‌ڵێك جاش، خه‌ڵكی باشیان تیا‌بوو كاك پشتیوان نه‌یزانی بوو كه ئه‌و چه‌كدارانه جاشن، هاته‌وه وتی فه‌رهاد گیان وه‌ڵڵا رزگارت كردم وتم بۆ كاك پشتیوان وتی: وه‌ڵڵا كه‌وتومه ناو جاشه‌كانه‌وه وتیان كاكه بۆ كوێ ده‌چی وتم كاكه ئه‌وه ئه‌شییای ئێزگه‌یه، یه‌كێك له‌و جاشانه وتبووی كاكه خۆ ئێمه جاشین منیش وتم كاكه ئه‌وه ئێزگه‌كه‌یه ده‌یبه‌م بۆ فه‌رهاد سه‌نگاوی جاشه‌كان وایان زانیبوو كه من فه‌رهاد سه‌نگاویم وتیان كاكه باشه بڕۆ با عه‌ره‌به‌كان نه‌تبینن پشتیوان وتی به بۆنه‌ی تۆوه رزگارم بوو.
جه‌ژنتان پیرۆز
گۆبه‌نگه‌كه‌ی فه‌رهاد سه‌نگاوی و شڤان ئاكره‌یی وایكرد له‌جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا.مام جه‌لال پێمان بڵێ قوربان جه‌ژنی قوربانتان پیرۆزبێت!!
شه‌هاب عوسمان پێشمه‌رگه وڕاگه‌یاندنكاری دێرین له‌گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتێكی ئیزگه‌دا ده‌ڵێت
گومانی تیانیه هه‌موو چركه‌ساتیكی ژیانی مام جه‌لال پڕه له‌ده‌رسوبه‌ندو سه‌رگوزوشته‌ی خۆش و ناخۆش وئه‌زمون و ..رێنمایی خه‌سڵه‌تی هزرو بیر‌و هه‌میشه به‌خشنده‌یی قوتابخانه‌كه‌ی مام جه‌لال بووه..مام جه‌لال هه‌رسیاسه‌تمه‌دارو سه‌ركرده‌و ڕابه‌ری شۆڕش نه‌بووه،مام نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس،پاریزه‌رو داكۆكیكار،ئه‌ندازیاری ئاشتی و حیكمه‌تی ته‌وافوق و ئاشته‌وایی و نه‌خشه‌ڕیگای دیموكراسی قسه‌خۆش و پرله‌نوكته‌ی مانادار‌و قسه‌خۆش وه‌ك ده‌ڵێن هه‌موو گرێكوێره‌كانی به‌نوكته‌یه‌ك ده‌كرده‌وه..قسه‌و په‌نده‌كانی،حیكمه‌ت و تێڕوانینه‌كانی زۆرن..ئێستا جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه هه‌رگیز ئه‌وجه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌م بیرناچێته‌وه كه‌مامی مه‌زن مام جه‌لال پێی وتم جه‌ژنی قوربانت پیرۆزبێت و ئه‌م بیره‌وه‌ریه وه‌ك مه‌ڵۆیه‌ك ده‌خه‌مه سه‌ر خه‌رمانی پڕشكۆی مێژووی ئیستگه‌و ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی.
هاوینی ساڵی 1982 باره‌گای هاوینه‌ی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن له‌ناو چه‌مه‌كه‌ی توژه‌ڵه‌دا بوو..كاك ئه‌رسه‌لان به‌هۆی منداڵ بوونی خێزانه‌كه‌یه‌وه(په‌خشانی شێخ جه‌لال) سه‌فه‌ری كردبوو چووبووه تاران..به‌شی سۆرانی ئیستگه من (شه‌هاب عوسمان) له‌و كاته‌دا ئاماده‌و سه‌رپه‌رشتیم دهكردو كاك یوسف زۆزانیش سه‌رپه‌رشتی به‌شی عه‌ره‌بی دهكردو هاوكاره‌كانی ئه‌بوشه‌هابی عه‌ره‌ب وئازاد چالاك بوون..له‌به‌شی بادینیشدا كه‌هوشیار عابد ده‌یخوینده‌وه كاك یوسف به‌وتار به‌شداری دهكردو فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ردیش به‌وتاری عه‌ره‌بی له‌باره‌گای كاك نه‌وشیروانه‌وه به‌شداری دهكردو ئه‌وسا هیشتا ڕاسته‌وخۆ نه‌هاتبووه ئیستگه..(گۆینده) بێژه‌كانی ئه‌وسا فه‌رهاد سه‌نگاوی و په‌یمان(فریشته)و ئاراس ئیبراهیم به‌شی سۆرانی و شڤان ئاكره‌یی و زێره‌ڤانیش به‌شی بادینی بوون..ئێمه ڕۆژانی هه‌موو جه‌ژنێك بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانمان ده‌خسته سه‌عات 8 ی به‌یانیان و پێشتر له‌به‌رنامه‌كانی ئێواراندا ڕیكلاممان بۆده‌كرد كه‌ئیستگه له‌جه‌ژندا به‌یانیان ده‌كرێته‌وه..عارفه‌ی ئه‌وساڵه تادره‌نگ چاوه‌ڕێ بووین نه‌كرا به‌جه‌ژن من وتاری ده‌سپێكردنی ئیستگه‌م نوسیبوو واته وتاری پیرۆزبایی..بیرم دێ له‌وتاره‌كه‌دا( باسی كوانووی سارده‌وه‌بووی پشكۆی ماڵان له‌دووری كوڕه پێشمه‌رگه‌كانیان ده‌كه‌م و به‌زمانێكی پڕ له‌سۆزو عاتیفه‌وه نوسیوبوم..ئێمه‌ش حه‌زمان ده‌كرد ئێستا له‌ژێر سایه‌ی نازی دایك و باوك و كه‌سوكارمانا جه‌ژنمان بكردایه به‌ڵام مانایه‌ك بۆ جه‌ژن نه‌ماوه‌ته‌وه هه‌ربۆیه ئێمه مژده‌تان ده‌ده‌ینێ له‌جه‌ژنی ئازادی و ڕوخاندنی ڕژێم دا هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه جه‌ژن ده‌كه‌ین)به‌لام من له‌م نوسینه‌دا نه‌م نوسیبوو جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان یان قوربانتان پیرۆز ته‌نیا نوسیبووم جه‌ژنتان پیرۆز..وتاره‌كه‌م دا به‌به‌شی په‌خش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تا ١٢ ی شه‌و كرا به‌جه‌ژن ئه‌وا وتاره‌كه دابه‌زێ وئیستگه‌ش به‌یانی بكرێته‌وه..ئیمه خه‌وتبووین كرابوو به‌جه‌ژن فه‌رهاد سه‌نگاوی و شڤان ئاكره‌یی پێكه‌وه خه‌فه‌ربوون ته‌ركیزیان له‌سه‌ر ئه‌وه نابێ كه‌جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه یان قوربانه یه‌ك به‌یه‌كتری ده‌ڵێن جه‌ژنی چییه دودڵ ده‌بن و ده‌یكه‌ن به‌پێكه‌نین و فشقیات وه‌ك دوایی خۆیان باسیانكرد..پێیان وابووه جه‌ژنی قوربانه..!!به‌یانی ئیستگه ده‌ستی پێكردوو فه‌رهاد و دواتر شڤان وتاره‌كه‌ی منیان خوێنده‌وه‌و له‌پێشه‌كیدا وتیان جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان جه‌ژنی قوربانتان پیرۆزبێت!!كه‌گوێمان لێی بوو زۆر ناخۆش بوو زانیمان ده‌قه‌ومێ..له‌ڕه‌مه‌زاندا هه‌میشه مام جه‌لال به‌رۆژوو ده‌بوو كه‌ده‌شبوو به‌جه‌ژن بۆ پیرۆزبایی سه‌ردانی هه‌موو مقه‌ره‌كانی ده‌كرد..له‌توژه‌ڵه مقه‌ڕی مام جه‌لال له‌بناری شاخه‌كه‌دابوو له‌سه‌روو ڕاگه‌یاندنه‌وه واته ئه‌م دیویی زنجیره‌ی هه‌ڵشۆ كه‌واته یه‌كه‌مین باره‌گا كه‌مام ڕووی تیده‌كات ڕاگه‌یاندنه كاتێكمان زانی مام به‌ره‌و ڕاگه‌یاندن هات خۆی له‌پێشه‌وه‌و كاك نه‌وشیروان وخوالێخۆش بوو شازاد سائیب و د.كه‌مال خۆشناو،هه‌روه‌ها جه‌مال ئاغا ،كاك سالار عه‌زیز،مه‌لا به‌ختیار،عه‌لی حه‌وێزو پێم وابی د.فوئاد مه‌عسومیش بوو به‌كورتی هه‌موو مه‌كته‌بی سیاسی و به‌شیك له‌سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵدا بوون..به‌داوای لێبوردنه‌وه‌ئه‌گه‌ر یه‌كێكم بیرچوبێت من یه‌كه‌م كه‌س بووم كه‌به‌ره‌وڕووی بۆپیشوازی رۆشتم و كاك(یوسف زۆزانی)یش له‌ولاتربوو به‌زوویی هات به‌پیشوازیانه‌وه مام هه‌ر ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كردم وتی (قوربان جه‌ژنی قوربانت پیرۆزبێت!!)كه‌وای وت ئیتر زانیم ده‌قه‌ومێ دانیشتن..له‌خێمه‌كه‌دا ستافی ئیزگه هه‌رسێ ئه‌ندازیاره‌كه (ڕه‌نج و ڕێبوارو پشتیوان)و چه‌ند كادرێكیتر پێم وابی حه‌مه عوسمانی براشم یه‌كه‌مین په‌یامنیری ئیستگه له‌تیپی 47 ی پیره‌مه‌گروون له‌وێ بوو بۆ به‌خێرهاتنیان هاتنه خێمه‌كه..مام پێوه‌ی دیاربوو كه‌په‌ست وتوره‌یه..مام پرسیاری كرد‌و فه‌رمووی ئیسلام چه‌ند جه‌ژنی هه‌یه ؟ وتمان قوربان دوان..وتی ئه‌م جه‌ژنه جه‌ژنی چییه ؟وتمان جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان..وتی ئه‌ی بۆ لیتان بۆته (قوربان)كێ نوسیویه‌تی ؟منیش خێرا وتم مامه‌گیان به‌ڵێ من نوسیومه به‌لام من نه‌م نوسیوه جه‌ژنی قوربان وتی كێ وایكردووه؟ كاك یوسف زۆزانی وتی موزیعه‌كان خه‌فه‌ر بوون ده‌بێ له‌وان بپرسین كه‌شه‌و دره‌نگ كراوه به‌جه‌ژن ڕه‌نگه لێیان تیكچوبێ..فه‌رهادسه‌نگاوی و شڤان ئاكره‌یی هێشتا هه‌ڵنه‌ستابوون چونكه ده‌رنگ خه‌وتبوون وتی بانگیان بكه..كه‌هاتن مام زۆر توڕه‌بوو..كاك نه‌وشیروان له‌وتوندتر بوو..پاشان مام جه‌لال وتی: ئێمه هه‌زار گۆبه‌ندو پروپاگه‌نده به‌دوامانه‌وه‌یه بۆئه‌وه‌ی رێگه له‌و پروپاگه‌ندانه بگرین و خه‌ڵكی به‌كافر وشتی ترناومان نه‌بات و ئێمه‌یان بۆ هه‌زم بكرێ چه‌ندین شیوازمان داهێنا تابتوانین بچینه ناو كۆمه‌ڵگای خۆمانه‌وه ئه‌وه‌تا یه‌كێكمان ناوی مه‌لا به‌ختیاره‌و یه‌كێكی تر شێخ عه‌لی و نمونه‌ی زۆری هێنایه‌وه وتی به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه كردوتانه ئیهانه‌یه بۆمه‌شاعری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه‌زۆرینه‌ی ئیسلامه..فه‌رهادو شڤان دانیان پیانا كه‌هه‌له‌یان كردووه..ئیدی منی لێده‌رچووم..به‌هه‌قه‌تیش هه‌روابوو..دواتر مام فه‌رمووی ئێستا چۆن چاری ده‌كه‌ن هه‌موو براده‌ران كه‌ئه‌وسا له‌وێ بوون ده‌زانن من ده‌ستم هه‌ڵبری وتم مامه ئێمه ڕۆژانی ئاسایی سه‌عات 6 ی ئێواران به‌رنامه‌كانمان ده‌ست پێده‌كات..ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژه ڕه‌نگه زۆریك له‌خه‌ڵك له‌به‌ر ته‌شویش ئاگای له‌وه نه‌بووبێ كه‌ریكلاممان كردووه به‌یانیان ئیستگه ده‌كرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ئێواره‌یه وه‌ك رۆژانی ئاسایی بائیستگه بكرێته‌وه‌و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش چاك ده‌كه‌ین و به‌یانیانیش وه‌ك ڕیكلاممان بۆ كردووه بائیستگه‌له‌و كاتانه‌دا بكرێته‌وه..مام فه‌رمووی ئه‌وه چاره‌سه‌رێكی عاقڵانه‌یه..له‌دانیشتنه‌كدا قسه‌ی واكرا كه‌دلمان زۆر لای فه‌رهاد و شڤان بوو چونكه توڕه‌بونێكی زۆریان خوارد، به‌ڵام سیحر‌و خۆشه‌ویستی كاریزمای مام توڕه‌بونه‌كه‌شی جێی شانازیمان بوو..ئه‌و له‌سه‌ر هه‌ق بوو ..مام هه‌میشه ئه‌زمونی ژیانی ڕێنمایی و سه‌ركردایه‌تیكردنه‌كه‌ی پڕحیكمه‌ت و ده‌رس وپه‌ندبوو..هه‌میشه قوتابخانه‌بوو.
په‌خشی خۆمان كرد‌و كاره‌كانمان رانه‌گیرا
ئازاد چالاك، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و كه‌سانه‌ی رۆڵێكی گرنگ‌و به‌رچاوی هه‌بووه له ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له قۆناغی شاخ‌و دواتریش له قۆناغی شاریش ساڵانێكی زۆر له ده‌نگی گه‌لی كوردستان كاری كردووه، ئه‌ویش به‌داری ده‌كات له گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی شوێنگۆڕكێ كردن به باره‌گای رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئازاد چالاك ئاماده‌كار‌و پێشكه‌شكاری ئه‌و بابه‌تانه بووه كه به زمانی عه‌ره‌بی له ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه بڵاو ده‌كرانه‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ: به‌هۆی كێشه‌یه‌كی هونه‌رییه‌وه كه تووشی ئێزگه بوو نه‌شمان ده‌توانی بێ رادیۆ بین، بۆیه په‌یوه‌ندیمان كرد به‌براده‌رانی حزبی سۆسیالیست له‌كاولان، وابزانم سه‌ركردایه‌تیان له‌وێ بوو دوای په‌یوه‌ندی كردن ره‌زامه‌ندییان نیشاندا كه له‌سه‌ر فریكوێنسیه‌كه‌ی خۆیان، ئێمه په‌خشی خۆمان بكه‌ین‌و به‌رنامه‌كانمان رانه‌گیرێت، بۆیه چاوه‌ڕێی ئه‌وانمان ده‌كرد تا كاره‌كانیان ته‌واو دهكردو ئێمه‌ش ده‌ستمان به‌كاره‌كانی خۆمان ده‌كرد، ته‌نها قوه‌تی ئێزگه‌كه‌یان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌بوو ئه‌گینا كاره‌كانی خۆمان كرد‌و كه‌سیش هه‌ستی پێ نه‌كردین.خۆشه‌ویستی ئه‌وسای ئه‌و براده‌رانه وایكردبوو كه هه‌ست به ماندوو بوون‌و هیلاكی نه‌كه‌ین،ن ئه‌و كاته ئیسراحه‌ت بوین كه كاری باش‌و به‌رنامه‌ی باشمان دهكردو كاره‌كانمان ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی ده‌بوو له‌ناو خه‌ڵك‌و بیسته‌رانی رادیۆ‌و په‌یامی شۆڕشمان به باشی ده‌گه‌یانده خه‌ڵك. ئه‌و كاته ئێمه حه‌سانه‌وه‌مان له‌وه‌دا ده‌بینی كه چۆن به‌رنامه‌یه‌كی باشتر‌و زیاتر هه‌واڵه‌كان چۆن باشتر بكه‌ین. ئه‌و كاته ئیستراحه‌ت بووین كه كارمان ده‌كرد زیاد له‌پێویستی خۆمان هه‌موو كاره‌كه‌ی ئێمه خۆئاماده‌كردن بوو بۆ ئه‌و چه‌ند سه‌عاته‌ی كه رادیۆ په‌خشی ده‌كرد ئێمه جیاوازیشمان نه‌بوو له‌ناو یه‌كدا له‌كاركردندا‌و هه‌موو براده‌ران وه‌ك برا‌و به‌یه‌ك تیم كارمان ده‌كرد.
جۆرێك له‌هاوڕێیه‌تی دروستبوو
ئازاد چالاك، باس له‌و چه‌ند رۆژه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ براده‌رانی حزبی سوسیالیست بوون‌و چ هاوڕێیه‌تییه‌ك له‌گه‌ڵیاندا دروست ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت: بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ش كه براده‌رانی سوسیالیست هی ئێمه‌یان كرد هه‌رچه‌نده شه‌ڕ له‌به‌ینی حزبه كوردیه‌كاندا هه‌بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هاوكاریش هه‌بوو، په‌یوه‌ندیی باش هه‌بوو، بیرمه ئه‌و كاته خوالێخۆشبوو مامۆستا سه‌عد عه‌بدوڵڵا، لێپرسراوی راگه‌یاندنی حزبی سوسیالیست بوو د.مه‌حموود عوسمان له‌وێبوو جۆرێك له‌هاوڕێیه‌تی دروست بوو له‌نێوان كادرانی ئێمه‌و ئه‌واندا، زۆر رێزییان لێده‌گرتین، ده‌یانتوانی بڵێن ئێزگه‌كه‌مان ته‌حه‌مول ناكات‌و یان ناتوانین، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه به‌ده‌ممانه‌وه هاتن‌و جۆرێك له‌دۆستایه‌تیش دروست بوو، من وه‌ك بێژه‌ری به‌شی عه‌ره‌بی رۆیشتبووم .
5 رۆژ له‌وێ ماینه‌وه‌و له‌وێ نانمان ده‌خوارد هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه رۆژمان به‌سه‌ر ده‌برد، دیاره ئه‌و سه‌رده‌مه كاركردن به‌جۆرێك بووه پڕبووه له‌خۆشی‌و ناخۆشی بۆیه ئازاد چالاكیش بسه‌رهاتێكی خۆشی ئه‌و رۆژگاره ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: رۆژێك نانمان ده‌خوارد، د. مه‌حمود‌و مامۆستا سه‌عد‌و براده‌رانی ئێمه‌و هه‌موومان دانیشتبووین خواردن تێكرابوو، براده‌رێكی حزبی سوسیالیست خه‌ریكی كاركردن بوو، سه‌یرمان كرد كه‌وچك نه‌هاتبوو وتیان به یه‌كێك بڵێن كه‌وچك بێنێ له‌و كاته ئه‌و براده‌ره‌ی مه‌شغوڵی كاركردن بوو هاته ژوورێ‌و بینی خواردن تێكراوه‌و هه‌مووی دانیشتووه وتی به‌خوا پێویستی نه‌ده‌كرد چاوه‌ڕێی منتان كرد هاورێیه‌كی خۆی هه‌ڵیدایه به پێكه‌نینه‌وه وتی وه‌ڵڵا كه‌وچكمان پێ نییه چاوه‌ڕێی تۆمان نه‌كردووه.
رۆڵی راگه‌یاندن له راپه‌ڕین دا (ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان) وه‌ك نموونه
ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كانی راپه‌ڕین
دوای ئه‌وه‌ی (ی.ن.ك) بڕیاریدا پاشه‌كشێ بكات له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌دۆڵی جافایه‌تی، له 19/3/1988 به‌و بۆنه‌یه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) به یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردو به درێژی باسی ئه‌و هێرشه زه‌به‌لاحه‌ی به‌عسی كردوه بوو بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌و هۆكاری باشه‌كشێی له‌و ناوچانه، ئه‌م به‌یاننامه‌یه له ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه خوێندرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا، مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)، ئاماژه به‌ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به عس ده‌كات له كوردستان دا‌و ده‌ڵێت: به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاگاداری جه‌ماوه‌ری میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر چی دوژمن به‌قیمه‌تێكی گران سه‌ركه‌وتنێكی بچوكی له گرتنی ناوچه‌یه‌كی جوگرافی ته‌سك به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌ین كه ئه‌م شه‌ڕه ده‌ستپێكی وه‌رچه‌رخانێك ئه‌بێ له جه‌نگی (27) ساڵه‌ی گه‌لی كورد‌و جه‌یشی عیراقی دا به‌قازانجی گه‌له‌كه‌مان و سه‌ره‌تای پاككردنه‌وه‌ی یه‌كجاری خاكی كوردستان ئه‌بێ له هێزی چه‌په‌ڵی داگیركه‌ری به‌عسی كه رۆژی له گۆڕنانی نزیك بۆته‌وه، بۆ پێشه‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی خه‌بات له پێناوی روخاندنی رژێمی به‌عس و به‌ده‌ستهێنانی مافی ئازادی چاره‌نووس بۆ گه‌لی كورد.
كۆتای ئه‌م به‌یاننامه‌یه ئاماژه‌یه‌ی روونی راپه‌ڕینی تێدایه، كه رزگاربوونه له ده‌ستی به‌عسی فاشست و داموو ده‌زگاكانی و رزگاربوونی گه‌لی كورد، كه‌وابێت (ی.ن.ك) هه‌میشه پلانی پێشوه‌خته‌ی هه‌بووه بۆ رووداوه‌كان و ئاماده‌سازی بۆ كردوه. راسته ئه‌نفال شكستبوو، به‌ڵام (ی.ن.ك) شكستی گۆڕی به‌سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین.
شوان كه‌ریم كابان پێشمه‌رگه‌ی دێرن و راگه‌یاندكاری دێرن به‌پیوكه‌ی میدیای راگه‌یاند:-له‌شاڵاوی یه‌كه‌می ئه‌نفالدا كه‌به‌درێژای 72 كیلۆمه‌تر له‌جه‌نگدابوین به‌هۆی دژواری ئه‌و هێرشانه‌ی رژێمه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، ناوچه‌ی جافایه‌تیش ئامانجی سه‌ره‌كی رژێم بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باره‌گای ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستانی لێ‌بوو كه بووه جێگه‌ی نیگه‌رانی ئه‌وسای رژێمی به‌عس، ئێزگه وه‌ستاو پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێم ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌ی دۆڵی جافایه‌تیدا گرت‌و ئێزگه‌به‌ر ئه‌و شاڵاوه كه‌وت، ئێمه یه‌كسه‌ر له‌هه‌مان كاتدا ئێزگه‌ی دۆڵه‌كۆگه‌مان خسته‌كار. به‌هه‌مان فریكۆێنسی‌و موزیكه‌وه،له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك كه رژێم بڵاوی كردبۆوه كه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر باره‌گای ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان دا، خه‌ڵك زۆر په‌رۆشی ئه‌وه‌بوون بزانن وایه یان نا، به‌لایانه‌وه سه‌یربوو رژێم ده‌ڵێت باره‌گای ئێزگه‌مان داگیر كردووه له‌و لاشه‌وه ئێزگه له‌كاردایه، ئه‌و ڕاستییه بوو به‌پڕوپاگه‌نده، باره‌گای ئێزگه گیرابوو، به‌ڵام ئه‌و باره‌گا یه‌ده‌كه، ئه‌و هه‌له‌ی داینێ بۆ تاكه سه‌عاتێكیش ئێزگه له‌كار نه‌كه‌وتبۆیه به‌م هه‌نگاوه نه‌مانهێشت هوره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ربكه‌وێت كه پێشوتر به‌عس وتی باره‌گای ئیزگه گیراوه .
شوان كابان ده‌شڵێت :ئیزگه هه‌موو كات جیگه‌ی بایه‌خی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگه‌بوو چونكه سه‌رچاوه‌ی ده‌سكه‌وتنی زانیاری دروست بوو
بڕیاری سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) سه‌باره‌ت به راگه‌یاندن
به‌چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین ئاماده‌باشی ته‌واو كرا‌و له 17/2/1991دا سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) له قاسمه‌ڕه‌ش رێنمایی ده‌ركرد بۆ مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی به‌وه‌ستاندنی هه‌مو بڵاوكراوه‌كانی تر‌و پێكهێنانی كادیر بۆ رادیۆی جوڵاو و گه‌ڕۆك له سه‌ر شه‌پۆلی (41م) په‌خشبكات و، بگوازرێته‌وه ناوچه‌ی زه‌ڵێ له ناوچه‌ی پشده‌ر، هاوكاتی په‌خشی رادیۆی مه‌ركه‌زی یه‌كێتی كه له‌شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌ر شه‌پۆڵی (75م) په‌خشی ده‌كرد، رادیۆ گه‌ڕۆكه‌كه ده‌ستیكرد به بانگه‌وازه‌كانی به‌هه‌ردو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی پاش جێگیربوونی له (زه‌ڵێ)، له‌به‌رنامه‌كانیدا بانگه‌وازی هاووڵاتیانی ده‌كرد بۆ راپه‌ڕین دژی رژێمی ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌روه‌ها ئه‌م بانگه‌وازانه سوپا‌و سوپای میللی و فه‌وجه‌كانی به‌رگری نیشتمانی (جاش)و ده‌زگاكانی ئاسایشی ده‌گرته‌وه.
ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی و رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان
هه‌ر له‌گه‌ڵ داگیركردنی كوه‌یت-دا ، یه‌كێتی خۆی بێ ده‌نگ كرد نه پشتگیری و نه ئیدانه‌ی كرد، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر ده‌ستیكرد به‌خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی داگیركردنه‌كه له‌كاتی كشانه‌وه‌دا چی بكات؟ ئه‌ی له‌كاتی نه‌كشانه‌وه‌دا چی بكات له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی راگه‌یاندن پێشمه‌رگانه‌و رێكخستن پلانی داڕشت. به‌هێزكردنی ره‌تڵی پارتیزانه‌كان، په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ریكخستنه‌كانی شار، هه‌ماهه‌نگی نێوان شار و پارتیزانه‌كان، دروستكردنی شانه‌ی چه‌كدار، ئینجا زۆر زۆر گرنگه به‌ر له‌راپه‌رین ئاماژه به‌و په‌یامه بده‌ین كه ناوی په‌یامی ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی ئه‌و په‌یامه بانگه‌واز بوو بۆ گه‌لی كوردستان به هاووڵاتی و پێشمه‌رگه‌و جاشه‌وه، داوای یه‌كخستنی ریزه‌كانیانی ده‌كرد له‌به‌رامبه‌ر به‌عسدا تا تۆڵه‌ی 35 ساڵه‌ی ئه‌و هه‌مو تاوانه له‌به‌عس بكه‌نه‌وه ئه‌و بانگه‌وازی ئاشتبوونه‌وه‌یه، له‌دوای 17ی یه‌كه‌وه ئه‌و شه‌وه‌ی له عیراق درا له‌ساڵی 1991 له‌ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بڵاوكرایه‌وه، له‌ناو شاره‌كان دا به‌ته‌واوی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌لك كرد، بۆیه وه‌ك خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی دێرین ده‌ڵێت: به‌بروسكه‌و نامه داوامان له‌سه‌ركردایه‌تی كرد كه ئه‌و په‌یامه رۆژانه‌و به‌رده‌وام له رادیۆكه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه تا به‌ته‌واوی له ناو خه‌ڵداو به‌تایبه‌ت له‌ناو جاشه‌كان دا بڵاوببێته‌وه تا له‌ساتی ده‌ستپێكی راپه‌ڕین هاوكاری پێشمه‌رگه‌و رێخستنه‌كان بكه‌ن، بۆسه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین.
عه‌بدولڕه‌حمن شێخ عوسمان عه‌بدولعه‌زیز له دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ له‌ئاماده‌كاری راپه‌ڕیندا ده‌ڵێت: خاڵه به‌هێزه‌كانی به‌رپاكردنی راپه‌ڕین به‌ته‌نیا ئه‌و هه‌له له‌باره نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌بایی نێوان سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه كوردستانییه‌كان و پێكهاتنیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌و پلانێكی گونجاو بۆ رێكخستنی ریزه‌كانی جه‌ماوه‌ر كه بۆ خۆیان وه‌ك ژیله‌مۆ چاوه‌ڕێی شنه‌یه‌ك بون، په‌یوه‌ندی و دانیشتنه‌كانی سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه كوردستانییه‌كان داینه‌مۆیه‌كی به‌هێز بوو بۆ هاوكاری جه‌ماوه‌ری ئاماده‌ی راپه‌ڕین كه یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی رێكه‌وتنی سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه كوردستانییه‌كان په‌یوه‌ندی كردن بوو به‌شانه‌ی رێكخستنه‌كانی لایه‌نه‌كان هه‌ریه‌ك له‌كه‌ناڵی خۆیه‌وه‌و پاشان دابه‌شكردنی میحوه‌رو قۆڵه‌كان بۆ دابه‌زینی پێشمه‌رگه‌و هاوكاری جه‌ماوه‌رو دیاركردنی چۆنیه‌تی زه‌بر وه‌شاندن له‌دوژمن و پارێزگاری له‌جه‌ماوه‌رو دابینكردنی ناوچه‌ی ئازاد بۆ جێگیركردنی ته‌واوی هێزه‌كان په‌ڕینه‌وه لێی به‌ره‌وشاره‌كان، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی لێبوردنی گشتی بۆ چه‌كداره كوردستانیه‌كانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی عیراق كه‌شایه‌نی باسه زۆرێك له‌سه‌رۆك فه‌وجه‌كانی هاوكاری پێشمه‌رگه‌یان دهكردو له‌دوی هه‌لێك ده‌گه‌ڕان بۆ وه‌رگه‌ڕانی لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان به‌ره‌وڕوی دوژمنی راسته‌قینه‌ی خۆیان و گه‌له‌كه‌یان.
گه‌وره‌ترین به‌رهه‌می پێكهاتنی لایه‌نه كوردستانیه‌كان و جۆشدانی جه‌ماوه‌ری ئه‌وه‌بو كه هیچ شه‌ڕو ئاژاوه‌یه‌ك روی نه‌دا له‌سه‌رده‌ستكه‌وت و بینای حكومی و جوڵه‌و چالاكی ئه‌و هه‌موو لایه‌نه‌و جه‌ماوه‌ره‌دا ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی یه‌كێتی مه‌به‌ست و ئامانجه كه ده‌كرێت ئه‌وجۆره به‌رژوه‌ندیانه بكرێنه خاڵی هاوبه‌ش و پاشماوه‌ی كاروانه‌كه‌ی پێ ته‌واو بكرێت.
كه‌وا بێت لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی به‌ر له راپه‌ڕین و خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی له ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه رۆڵی گه‌وره‌و گرنگی گێڕا.
بروسكه‌ی (له‌زمناكۆوه بۆ ئازاد 1760، براده‌ران ئاگادار بكه‌ره‌وه 7مانگ زه‌ماوه‌ند بكه‌ن) چۆن نوسراو كێ نوسی و مه‌به‌ست له‌چی بوو؟
خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی دێرین، خاوه‌نی بیرۆكه‌ی جفره‌ی (له‌زمناكۆوه بۆ ئازاد.... براده‌ران ئاگادار بكه 7ی مانگ زه‌ماوه‌ند بكه‌ن) كه هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری شانه چه‌كداره‌كانی شاڵاو بوو له ناو شاری سلێمانی، به‌شێك له نهێنی نه‌خشه‌ی راپه‌رین باس ده‌كات، به PUKmediaی راگه‌یاند: كاتێك سه‌دام و به‌عس له 2 ئابی 1990دا، وڵاتی كوه‌یتی داگیركرد، باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له قاسمه ره‌ش بوو. له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، سه‌ر له‌به‌یانی هه‌مان رۆژ كاك نه‌وشیروان ئه‌و نه‌خشه سه‌ربازیانه‌ی كه له‌كاتی ئه‌نفاله‌كاندا گیرابوو، له‌ژوره‌كه‌ی خۆی دانابوو، سه‌یری ده‌كردن، وه‌ك بڵێی ئه‌مه ده‌رفه‌ته زێرینه‌كه‌ی كورده‌و، ده‌بێت كارێك بكه‌ین .
خالید ره‌زا ده‌شڵێت:داگیركردنی كوه‌یت سه‌ره‌تای نه‌خشه رێژی بوو بۆ راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌و له قاسمه ره‌شه‌وه ره‌نگ رێژ ده‌كرا، پێش روداوی داگیركردنی كوه‌یت و، دوای ئه‌نفاله‌كان دیسان له قاسمه ره‌شه‌وه، له‌لای سكرتێری كۆمه‌ڵه‌وه، پایه ستراتیژییه‌كانی خه‌بات داڕێژرانه‌وه. ئێره شوێنی رونكردنه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كان نیه، ئه‌گینا هێنده دۆكیۆمێنتم له‌به‌رده‌سته كه به‌شی نامیلكه‌یه‌كی قه‌باره گه‌وره ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌نده نوسه‌ری ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م له‌سه‌ر داوای رێكخراوی سلێمانی و، به بڕیاری سكرتێر‌و ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، له گه‌رمه‌ی ئه‌م روداوانه‌دا، ده‌بوو بگه‌مه سلێمانی. رۆژیك كاك نه‌وشیروان، شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی بانگ كرد بۆ سه‌ركردایه‌تی، داوای لێ‌كرد، منیش له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن بۆ ره‌تڵی سورداش و، له‌وێوه چاوساغیم بكه‌ن تا ده‌گه‌مه‌وه ناو شار، هه‌ر ئه‌ورۆژه شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی هات و پێیوتم كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا خۆت ئاماده بكه، كه هاتمه‌وه به‌شوێنتدا یه‌كسه‌ر ده‌ڕۆین، رۆژی 21-9-1990 شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی و كاك عوسمان گێچینه‌یی هاتن و، وتیان بابڕۆین... له‌وێ خوا حافیزیم له‌هاورٍێكانم كرد، به‌ڵام پێم نه‌وتن كه ده‌چمه‌وه بۆ ناوشار وتم ده‌چم بۆ ره‌تڵی سورداش... یادی به‌خێر كاك غه‌ریب سه‌عید به‌پێكه‌نینه‌وه پێی وتم، ئاگات له‌خۆت بێت لوغمێكت پیا نه‌ته‌قێته‌وه، مه‌گه‌ر له‌و چۆڵه‌وانیه‌دا قاچی (بزن)ێكت بۆ دابنێین".
ئه‌وه‌شی وت: گه‌یشتینه شوێنی مانه‌وه‌ی پارتیزانه‌كانی چیای پیره‌مه‌گرون، شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی چه‌ند فیشه‌كێكی ته‌قاند، وتی ئێستا براده‌ران دێن به‌پیرمانه‌وه، ئه‌وه بوو كاك ئاكۆ سوور‌و، كاك خالیدی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و براده‌رێكی تر هاتن، كه پێكگه‌یشتین. ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیاندا بوم هه‌تا، په‌یوه‌ندییه‌كانم له‌گه‌ڵ رێكخراوی سلێمانی دروستكرد.
سه‌رپه‌رشتیاری شانه چه‌كداره‌كانی شاڵاو، باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی ده‌كات و ده‌ڵێت: شه‌وی 5 له‌سه‌ر 6 ی مانگی 10ی ساڵی 1990، شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی و، هاوڕێ ئاكۆ سوور كه‌ركوكی گه‌یاندمیانه ناو ئۆردوگای پیره‌مه‌گرون بۆ ماڵی هاوڕێی كۆمه‌ڵه مام ره‌سوڵ، ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه بۆ پیره‌مه‌گرون، منیش به‌چاوساغی مام ره‌سوڵی تیكۆشه‌ر به‌جێبێك به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێكه‌وتم. گه‌یشتمه سلێمانی دنیا روناك بوو، بۆیه به‌ناچاری چوم بۆماڵی پورم بۆ ئه‌وه‌ی كاك ئاكۆ محه‌مه‌د وه‌هبی ببینم. له‌ده‌رگامدا ماڵی پورم وتیان ئه‌وه چۆنه هاتویته‌وه، منیش بۆ ئه‌وه‌ی ئاساییان بكه‌مه‌وه، وتم مه‌فره‌زه‌یه‌كین هاتوینه‌ته ناوشار، رۆژمان لێ بۆته‌وه‌و، نه‌ماتوانی ده‌رچین بۆیه چه‌كه‌كانمان شاردۆته‌وه‌و، ئه‌م شه‌و یه‌ك ده‌گرینه‌وه‌و، ده‌گه‌ڕێینه‌وه. من ده‌م ویست كاك ئاكۆ ببینم، چونكه كاك ئاكۆ له‌دوای گرتنی هاوڕێ جه‌باری حاجی ره‌شیدو هاوڕێكانی، ئه‌م سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی سلێمانی و كوردستانی ده‌كرد، وتیان ئاكۆ له‌ماڵه‌وه ناخه‌وێ له خۆی ده‌ترسێ، به‌ناچاری تا ئێواره له‌ماڵی پورم واته ماڵی باوكی كاك ئاكۆ وه‌هبی چاوه‌ڕێم كرد، تا شه‌وهات و، پێكه‌وه رۆشتین و، بردمی ته‌سلیمی هاوڕێ موردای كردم له‌ماڵی خۆیان، به‌نده بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش مانگ به‌ئیختفا له‌ناوشار مامه‌وه‌و، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له رێكخراوی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌و، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ره‌تڵی پارتیزانه‌كان، ئاماده‌كاریمان بۆ راپه‌ڕین كرد، شه‌ره‌فی راپه‌راندن و سه‌رپه‌رشتیكردنی شانه چه‌كداره‌كانی شاڵاو، رێكخستم پێ‌سپێردرا.
سه‌باره‌ت به‌و بروسكه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت بروسكه‌ی له زمناكۆوه بۆ ئازاد 1760، براده‌ران ئاگاداربكه‌ره‌وه 7 مانگ زه‌ماوه‌ند بكه‌ن، خالید ره‌زا وتی: ئه‌وه له ماڵی كاك حه‌مه نوری مام ئه‌حمه‌د ناسراو به‌هاوڕێ موراد ئه‌ندامی رێكخراوی سلێمانی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڕه‌كی دور ئه‌منی ئه‌وكات و ئاشتی نوسیم، مه‌به‌ست له شه‌خسێكی دیرایكراو نیه، به‌ڵكه وه‌ك ره‌مزێك بوو بۆ دیاریكردنی رۆژه‌كه كه پێش ئه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌و 6 مانگه‌دا نزیك به 100 تعمیم (په‌خشنامه) بۆ رێكخستنه‌كان و شانه چه‌كداره‌كان نوسیبوو، له‌هه‌موو یاندا سه‌رنجمان بۆ ئه‌وه راكێشابون، كه ده‌بێ به‌رده‌وام متابه‌عه‌ی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بكه‌ن بۆ فه‌رمان وه‌رگرتن، ئێمه‌ش له‌ڕێی هه‌ردوو ره‌تڵی پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان كه ئه‌وكات شه‌هید حه‌مه‌ره‌ش به‌رپرسیان بوو، له‌گه‌ڵ ره‌تڵی سورداش كه شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی فه‌رمانده‌ی ره‌تڵ بوو، په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان هه‌م به ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به‌تایبه‌ت كاك نه‌وشیروان مسته‌فاو رادیۆوه هه‌بوو بروسكه‌و بانگه‌وازه‌كانمان بۆ رادیۆ ده‌نارد.
خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی دێرین راشیگه‌یاند:-به‌ته‌نها یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌مه ده‌می راپه‌ریندا رادیۆی هه‌بوو، رادیۆیه‌كی جێگیر له‌سه‌ر شه‌پۆلی 75 له‌سه‌قز ئه‌وتریان گه‌رۆك بو له‌لای كاك نه‌وشیروان بو له زه‌لێ و قاسمه‌ره‌ش.
له‌رۆژی هاتنه ناوشار هه‌تا 7/3/1991 رۆژی راپه‌ڕینی سلێمانی، له‌ماڵی هاوڕێی هه‌میشه له‌یادو جوانه‌مه‌رگ كاك حه‌مه نوری مام ئه‌حمه‌د (هاوری موراد) له‌گه‌ڕه‌كی (دور الامن) مامه‌وه ، كه هاورێ موراد ئه‌ندامی رێكخراوی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌و، سه‌رپه‌رشتیاری سوپای رزگاری كوردستان (سرك) بوو.
ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستان و به‌ستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێكه‌وه؟
ده‌نگی گه‌لی كوردستان رۆڵی گرنگی بینی له‌به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌یه‌كتری، چونكه ئه‌و سه‌رده‌م هێزی پێشمه‌رگه جیهازی بێ سیمی كه‌م بوو، هه‌روه‌ها رۆڵی باشی گێڕا بۆ شانه چه‌كداره‌كانی ناوشارو ئاگادار كردنه‌وه‌یان له‌ڕاسپارده‌كانی سه‌ركردایه‌تی، پاشان رۆڵی زۆر كاریگه‌ری بینی له‌جۆشدانی جه‌ماوه‌ر بۆ راپه‌ڕین، چونكه كه‌ناوچه‌یه‌ك ئازاد ده‌كرا یه‌ك سه‌رو راسته‌وخۆ هه‌وڵه‌كه‌ی ده‌گه‌یانده جه‌ماوه‌رو، به‌مه‌ش خه‌ڵكی هانده‌دا بۆ راپه‌ڕین له‌ناوچه‌یه‌كی تر. له‌هه‌مانكاتدا چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌نفاله‌كانی ساڵی 1988 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. خاوه‌نی چه‌ندین. مه‌فره‌زه‌ی پارتیزان. بوو له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان. ئیتر لێره‌وه ئێزگه ئه‌و مه‌فره‌زانه‌ی به‌ڕێنمای سه‌ركردایه‌تی راپه‌ڕین. ئاڕاسته ده‌كرد بۆ ناوچه‌كان و به‌ده‌مه‌وه چوونی هاووڵاتیانی راپه‌ڕیو و یه‌كگرتنه‌وه‌یان له شوێنی دیاری كراودا.
رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ڕاپه‌ڕیندا؟
ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان جگه له‌هه‌واڵی شۆڕش و چالاكی‌و هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سه‌ر رژێم و به‌رنامه‌كانی خه‌باتی شاخ و بانگه‌وازو ئاگاداری و گه‌یاندنی په‌یام و له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا، له‌مێژووی خۆیدا خزمه‌تێكی به‌رچاوو رۆڵ‌و كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی هه‌بووه. له‌ڕاپه‌ڕینی ئازاری ساڵی (1991)ی گه‌له‌كه‌ماندا، ده‌وری به‌رچاوو شیاوی خۆی گێڕا. به‌هۆی بروسكه‌و هه‌واڵی رزگاركردنی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان،كه ببوه تاكه سه‌كۆو بڵندگۆی راپه‌ڕین‌و حه‌ماس و وره‌ی جه‌ماوه‌رو په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داموده‌زگاكانی رژێمی به‌عس، هه‌ربۆیه خۆشه‌ویستی رادیۆكه چووه دڵی جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی كوردستانه‌وه. به‌به‌رده‌وام. جه‌ماوه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی رۆحی له‌گه‌ڵ ئێزگه‌دا په‌یداكردبوو بۆیه به‌رده‌وام گوێبیستی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ناوچه جیاجیاكان ده‌بوون، وه‌ك ده‌وتری خه‌ڵك هه‌بوو ده‌یوت بابزانین. كه‌ی سه‌ره‌ی لای ئێمه‌یه تاوه‌كو ده‌ست پێبكه‌ین، شانبه‌شانی پێشمه‌رگه ئیتر ئێزگه بۆ میوانی به‌رده‌وامی ماڵی شۆڕش دۆست و ئازادی ویسته‌كان.
فراوانبوونی كاتی په‌خش ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستان له‌ڕاپه‌ڕین
ئێزگه له‌سه‌ر هه‌ردوو شه‌پۆلی (75) میترو (41) میتری، له‌شاری (سه‌قز)و (زه‌ڵێ)وه په‌خش ده‌كرا، له‌ڕۆژانی راپه‌ڕیندا بۆ ماوه‌ی (17) سه‌عات كاریان ده‌كرد، به‌مشێوه‌یه، سه‌عات (7)ی به‌یانی تا (10)ی به‌یانی شه‌پۆلی (75) مه‌تری سه‌قز. سه‌عات (10)ی به‌یانی تا (1)ی پاش نیوه‌ڕۆ شه‌پۆلی (41) مه‌تری زه‌ڵێ. سه‌عات (1)ی پاش نیوه‌ڕۆ تا (3)ی عه‌سر شه‌پۆلی (75) مه‌تری سه‌قز. سه‌عات (3)ی عه‌سر تا (7)ی ئێواره شه‌پۆلی (41) مه‌تری زه‌ڵێ. سه‌عات (7)ی ئێواره تا (12)ی شه‌و شه‌پۆلی (75) مه‌تری سه‌قز. ئه‌مه‌ش زیاتر رۆڵ و بایه‌خی ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌رده‌خات له‌ڕۆژانی راپه‌ڕیندا.
ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستان و به‌ستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێكه‌وه؟
ده‌نگی گه‌لی كوردستان رۆڵی گرنگی بینی له‌به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌یه‌كتری، چونكه ئه‌و سه‌رده‌م هێزی پێشمه‌رگه جیهازی بێ سیمی كه‌م بوو، هه‌روه‌ها رۆڵی باشی گێڕا بۆ شانه چه‌كداره‌كانی ناوشارو ئاگادار كردنه‌وه‌یان له‌ڕاسپارده‌كانی سه‌ركردایه‌تی، پاشان رۆڵی زۆر كاریگه‌ری بینی له‌جۆشدانی جه‌ماوه‌ر بۆ راپه‌ڕین، چونكه كه‌ناوچه‌یه‌ك ئازاد ده‌كرا یه‌ك سه‌رو راسته‌وخۆ هه‌وڵه‌كه‌ی ده‌گه‌یانده جه‌ماوه‌رو، به‌مه‌ش خه‌ڵكی هانده‌دا بۆ راپه‌ڕین له‌ناوچه‌یه‌كی تر. له‌هه‌مانكاتدا چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌نفاله‌كانی ساڵی 1988 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. خاوه‌نی چه‌ندین. مه‌فره‌زه‌ی پارتیزان. بوو له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان. ئیتر لێره‌وه ئێزگه ئه‌و مه‌فره‌زانه‌ی به‌ڕێنمای سه‌ركردایه‌تی راپه‌ڕین. ئاڕاسته ده‌كرد بۆ ناوچه‌كان و به‌ده‌مه‌وه چوونی هاووڵاتیانی راپه‌ڕیو و یه‌كگرتنه‌وه‌یان له شوێنی دیاری كراودا.
رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ڕاپه‌ڕیندا؟
ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان جگه له‌هه‌واڵی شۆڕش و چالاكی‌و هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سه‌ر رژێم و به‌رنامه‌كانی خه‌باتی شاخ و بانگه‌وازو ئاگاداری و گه‌یاندنی په‌یام و له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا، له‌مێژووی خۆیدا خزمه‌تێكی به‌رچاوو رۆڵ‌و كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی هه‌بووه. له‌ڕاپه‌ڕینی ئازاری ساڵی (1991)ی گه‌له‌كه‌ماندا، ده‌وری به‌رچاوو شیاوی خۆی گێڕا. به‌هۆی بروسكه‌و هه‌واڵی رزگاركردنی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان،كه ببوه تاكه سه‌كۆو بڵندگۆی راپه‌ڕین‌و حه‌ماس و وره‌ی جه‌ماوه‌رو په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داموده‌زگاكانی رژێمی به‌عس، هه‌ربۆیه خۆشه‌ویستی رادیۆكه چووه دڵی جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی كوردستانه‌وه. به‌به‌رده‌وام. جه‌ماوه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی رۆحی له‌گه‌ڵ ئێزگه‌دا په‌یداكردبوو بۆیه به‌رده‌وام گوێبیستی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ناوچه جیاجیاكان ده‌بوون، وه‌ك ده‌وتری خه‌ڵك هه‌بوو ده‌یوت بابزانین. كه‌ی سه‌ره‌ی لای ئێمه‌یه تاوه‌كو ده‌ست پێبكه‌ین، شانبه‌شانی پێشمه‌رگه ئیتر ئێزگه بۆ میوانی به‌رده‌وامی ماڵی شۆڕش دۆست و ئازادی ویسته‌كان.
فراوانبوونی كاتی په‌خش ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستان له‌ڕاپه‌ڕین
ئێزگه له‌سه‌ر هه‌ردوو شه‌پۆلی (75) میترو (41) میتری، له‌شاری (سه‌قز)و (زه‌ڵێ)وه په‌خش ده‌كرا، له‌ڕۆژانی راپه‌ڕیندا بۆ ماوه‌ی (17) سه‌عات كاریان ده‌كرد، به‌مشێوه‌یه، سه‌عات (7)ی به‌یانی تا (10)ی به‌یانی شه‌پۆلی (75) مه‌تری سه‌قز. سه‌عات (10)ی به‌یانی تا (1)ی پاش نیوه‌ڕۆ شه‌پۆلی (41) مه‌تری زه‌ڵێ. سه‌عات (1)ی پاش نیوه‌ڕۆ تا (3)ی عه‌سر شه‌پۆلی (75) مه‌تری سه‌قز. سه‌عات (3)ی عه‌سر تا (7)ی ئێواره شه‌پۆلی (41) مه‌تری زه‌ڵێ. سه‌عات (7)ی ئێواره تا (12)ی شه‌و شه‌پۆلی (75) مه‌تری سه‌قز. ئه‌مه‌ش زیاتر رۆڵ و بایه‌خی ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌رده‌خات له‌ڕۆژانی راپه‌ڕیندا.
ئیزگه‌و جۆشدانه‌وه‌ی خه‌بات
"له‌دوای ئه‌نفاله‌كان. سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) نه‌یهێشت ده‌زگای راگه‌یاندن له كار بكه‌وێت، رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بوه سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی راستی‌و هه‌واڵ و سازدان‌و رێكخستنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و شه‌راره‌ی عه‌ره‌بی و رێبازی نوێی كوردی مانگانه بڵاو ده‌كرانه‌وه. به‌ڵام وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م. پێكرد به‌چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین راگه‌یاندن. وه‌ستاو هه‌موو تواناكان. درا به‌ئێزگه‌كه، به‌ڵام ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان توانی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی راپه‌ڕین و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته ئه‌م، هێزانه، 12 به‌تالیۆنی نیمچه نیزامی له سه‌ر سنوره‌كان، 520 پارتیزان له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان، 120 كادری (سرك) له‌ناو شار‌و ئۆردوگاكاندا، 7000 كه‌س له ریزی شانه چه‌كداره‌كانی شاڵاو و بروسكدا، چه‌ند هه‌زار كه‌س هێزی پشتگیری له‌ناو ئاواره‌كانی ئێران‌دا.
له‌هه‌ر چوار مه‌یدانه‌كه‌دا به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌ركه‌كانی (ستراتیجی قۆناغی نوێی كار) به‌جێهێنراو، له رۆژانی جه‌نگی دووه‌می كه‌نداودا، (شكستی ئه‌نفال) به‌هاوكاری جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌و رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان گۆڕا به‌سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین.
چه‌ند هۆكارێكی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی هه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م رادیۆیه وه‌كو وته‌بێژێكی ره‌سمی ده‌ركه‌وێت له راپه‌ڕین دا
د.پشكۆ حه‌مه تاهیر ئاغجه‌له‌ری پرۆفیسۆری یاریده‌ر له‌به‌شی مێژووی زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر رۆڵی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له راپه‌ڕیندا ده‌ڵێت :رادیۆی گه‌لی كوردستان كه رادیۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، رۆڵیێكی دیاری هه‌بوو له هه‌ڵگیرسانی چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕین له‌باشووری كوردستان به‌گشتی ئه‌مه‌ش به په‌خشكردنی به‌یاننامه‌و بانگه‌وازو زانیارییه‌كانی بۆ رۆڵه‌كانی كوردستان، كه له‌گه‌ڵ رزگاركردنی هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك دانیشتوانه‌كه‌ی هان ده‌دا بۆ رزگاركردنی ناوچه‌یه‌كی تر. هه‌ر له‌پێش راپه‌ڕیندا ئه‌م رادیۆیه، هه‌ستابوو به ئاماده‌كردنی و ئاماده‌بوونی كادره شاره‌زاكانی به‌شی راگه‌یاندن به‌گشتی و تێكۆشه‌ره‌كانی (ده‌نگی گه‌لی كوردستان) به‌تایبه‌تی گوێزرانه‌وه‌ی ئامێره‌كان و ده‌ستكردن به‌په‌راوه‌و راهێنان و خۆ راهێنان له چۆنیه‌تی په‌خشكردنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ روداوه‌كان، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له بێژه‌ره‌كان، ئه‌وانه‌ی ئه‌ركی ئاماده‌كردن و به‌رده‌وامبوونی به‌رنامه‌كانی له ئه‌ستۆدایه.
بۆیه كاتێك راپه‌ڕین ده‌ستیپێكردوو به‌ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌وه، رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان سه‌ركه‌وتووترین رۆڵی بینی، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێكی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی هه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م رادیۆیه وه‌كو وته‌بێژێكی ره‌سمی ده‌ركه‌وێت له‌ناو گشت رادیۆیه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌گشتی و به‌ره‌ی كوردستانی، به‌تایبه‌تی له‌وانی تر:
ا- هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان: له گرنگترین ئه‌و هۆكاره ده‌ركیانه‌ی كه وایكردبوو ئه‌م رادیۆیه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت، ئه‌مانه‌ن :
1- گه‌لی كورد تینوی ئه‌وه‌بوو كه گوێ له‌م ده‌نگه بگرێ، چونكه ده‌نگی شۆڕشگێرانی كوردستان و پێشمه‌رگه بوو به‌مانا ره‌سه‌نه‌كه‌ی، كه ئه‌م ده‌نگه بوو.
2- پێشوازی خه‌ڵك بۆ به‌دواداچونی به‌رنامه‌كانی رادیۆ بۆ گوێگرتن له‌به‌رنامه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاره‌زوویان هه‌بوو له چاودێریكردنی رووداو و پێشهاته‌كان، پاش ئه‌و رووخانه‌ی رژێمی به‌عسی عیراق، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پچڕاندنی وزه‌ی كاره‌باو نه‌مانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی، یه‌كێك بوو له‌و هۆكارانه‌ی كه خه‌ڵكی زیاتر گرنگیان به‌م رادیۆیه‌و موتابه‌عه‌ی به‌رنامه‌كانیان ده‌كرد نه‌ك له كوردستان، بگره له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عیراق كه په‌خشه‌كه‌ی پێده‌گه‌یشت.
3- نه‌بوونی باوه‌ڕ به‌ڕادیۆی عیراق به‌گشتی، به‌وه‌ی كه وای بڵاوده‌كرده‌وه كه گوایه عێاق له‌و شه‌ڕه‌یدا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دوژمنه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه كه به‌داستانی (ام المعارك) ناوی ده‌برد.
4- به‌هۆی ئاشكرای شوێنی په‌خشه‌كه‌ی له‌سه‌ر میلی رادیۆ، بێهێزی ئامێره‌كانی ته‌شویشی به‌عس.
5- لاوازی رادیۆییه‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی له‌و كاته‌دا، چونكه رادیۆی (پ.د.ك) كه‌ناوی (ڕادیۆی ده‌نگی كوردستانی عێراق )بوو، به‌زمانی بادینی بوو، خه‌ڵكانێكی زۆر لێی نه‌ده‌گه‌یشتن، ڕادیۆی سۆشیالیست لای (P.K.K) بوو، ئه‌مه وایكرد كه زیاتر گرنگی به ڕادیۆی( ده‌نگی گه‌لی كوردستان)بدرێت.
ب- هۆكاره ناوه‌كییه‌كان : له گرنگترین ئه‌م هۆكارانه ئه‌مانه‌ن:
1- رادیۆ زۆربه‌ی راستییه‌كانی به‌بێ زیاده‌ڕۆیی و به‌بێ كه‌موكوڕی به‌گوێگران ده‌گایاند.
2- په‌خشكردنی سرووده وروژێنه‌ره‌كان كه ده‌بووه هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی گیانی شۆڕشگێڕی و وره‌ی جه‌ماوه‌ر، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هۆنراوه‌ی وروژێنه‌ر.
3- زۆربه‌ی بانگه‌وازه‌كانی رادیۆ ئاڕاسته‌ی گه‌لی عیراق به‌گشتی و گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كرد، بانگه‌وازه‌كانی تایبه‌ت نه‌بوون به‌كورد، به‌ڵكو ئاڕاسته‌ی گه‌لی عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشووری ده‌كران به‌بێ جیاوازی.
4- خوێندنه‌وه‌ی به‌یان و بانگه‌وازه‌كان به‌شێوه‌ی حه‌ماسی و عاتیفی كه كاریگه‌ری زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر گوێگره‌كان، كه به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و توركی په‌خش ده‌كران.
5- گه‌ڕۆكی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان واته شوێنێكی جێگیری نه‌بوو له پێشدا له( زه‌ڵێ) بوو، دواتر له(ڕانیه)، دواتر هاته سلێمانی، ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له هۆكانی سه‌ركه‌وتنی. بۆ نموونه دوای رزگاركردنی زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌تی شاره‌كانی نزیك كه‌ركووك (چه‌مچه‌ماڵ، دووزخوركاتوو، قه‌ره هه‌نجیر.... .. تاد)، نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵهاتنی خۆری ئازادی له كه‌ركووك، رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو، له‌جۆشدانی خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگه بۆ رزگاركردنی كه‌ركووك. ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازو وتاره حه‌ماسییه‌كانی به‌وه‌ی كه (كه‌ركووك كوردستانه، كه‌ركووك قودسی كوردستانه)، ئه‌مه یه‌كێكه له دروشمه‌كانی رادیۆ بۆ رزگاركردنی كه‌ركووك (بابا كر كر، لهبك یرتفع مع الانتفاچه استمر و ڕرفع لهبك فی اڵافاق- سوف تشرق الشمس لن یكون هناك مغیب- ونبدڕ ێباحاً مچیئاً –والی الابد). به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه رادیۆی (ده‌نگی گه‌لی كوردستان) ده‌ورێكی سه‌ره‌كی له راپه‌ڕینی ئازاری 1991دا بینیوه.
لێره‌وه ده‌توانرێت بوترێت رادیۆیی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌ر له راپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ راپه‌ڕین رۆڵێكی دیاری هه‌بووه له رووداوه‌كانی باشووری كوردستان.
سه‌باره‌ت به ڕۆَلی ئیزگه له راپه‌ڕیندا هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیارلێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ی ن ك وه‌ك یه‌كه‌مین بێژه‌ری ئیزگه ده‌ڵێت
بۆ راپه‌ڕینیش، ئێزگه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌راپه‌ڕینه‌كه‌دا هه‌بوو. له‌رۆژگاری ئه‌نفالدا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو. پارتیزانه‌كان، ئه‌گه‌ر ئێزگه نه‌بوایه‌و ئه‌وجفرانه‌ی كه لێیده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی پارتیزانه‌كان ئاگایان له‌دۆخه‌كه بوایه، ئه‌گه‌ر نه‌بوایه، زۆر زه‌حمه‌ت بوو پارتیزانه‌كان بتوانن، ئه‌و هه‌ناسه سیاسی‌و ئه‌و هه‌ناسه رێنوێنییه بده‌ن، كه له‌سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی عه‌سكه‌رییه‌وه بۆیان ده‌كرا.
سه‌باره‌ت به‌راپه‌ڕینیش ئاشكرایه، كه راپه‌ڕین پرسێكی گرنگه. چونكه خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌مێژووی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، ده‌توانم بڵێم له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان‌و له‌عیراق‌و ناوچه‌كه‌شدا، ده‌توانم بڵێم راپه‌ڕینه. كه راپه‌ڕین بوو، عیراق كوه‌یتی داگیركرد، ئاسان نه‌بوو بتوانیت ئه‌م ستراتیجه بگۆڕیت. ستراتیجی خه‌باتی چه‌كداری كه ببوو به‌نه‌ریت. خه‌باتی چه‌كداری بوو به‌ستراتیج‌و ببوو به‌یاسای نه‌گۆڕی سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان. كاتێك ئه‌م ستراتیج‌و نه‌ریته ده‌گۆڕی، بێگومان سیسته‌مێك له‌بیركردنه‌وه، سیسته‌مێك له‌گۆڕانكاری ئایدۆلۆجی ده‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌م گۆڕانكارییه بكه‌یت. بۆ گۆڕانكاریش له‌و باره‌یه‌وه، ئێزگه رۆڵێكی جوانی بینیی، هه‌روه‌ك له‌وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیشدا.
ده‌نگی گه‌لی كوردستان دوای راپه‌ڕین
دوای سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینیش، هه‌ردوو شه‌پۆله‌كه یه‌كیانگرته‌وه‌و له‌گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌كوردستانێكی ئازاد‌دا دامه‌زرا.
دواتر له‌مانگی 11ی ساڵی 1992دا گواسترایه‌وه بۆ چوارتا. ئێستاش له‌شاری سلێمانی بۆ ماوه‌ی (24) سه‌عات، به‌سیستمی دیجیتاڵ‌و به‌ڕێگای تۆڕه‌كانی ئه‌لیكترۆنی‌و سه‌ته‌لایتی ئاسمانی، په‌خشی ناوخۆ‌و هه‌موو جیهان ده‌كات‌و به‌درێژای (40) ساڵ بێ دابڕان‌و وه‌ستان، خزمه‌تی بواری راگه‌یاندنی كوردی كردووه.
ئه‌نوه‌ر حسێن بازگربه‌رێوبه‌ری ئێستای ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر ئیشوكاره‌كانی ئێستای ئێزگه به پیوكه‌ی میدیای راگه‌یاند:-رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان وه‌ك هه‌میشه ،رادیۆی هه‌مووخه‌ڵكی كوردستانه‌بێ جیاوازی ،راسته سیاسه‌تی ی ن ك جێ به‌جێ ده‌كات ،به‌ڵام جێگای بیروبۆچونه جیاوازه‌كانیشی تێدابۆته‌وه كه‌هه‌ندێكیان پێچه‌وانه‌ی (ی ن ك )شه‌نیشه،به‌ڵام ئێمه له‌بڕوابوونمان به‌ئازادی ودیموكراسی هه‌میشه ده‌رگای رادیۆكه‌مان ئاوه‌ڵایه وهه‌مووحیزب ولایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان وزۆربه‌ی ئایدۆلۆجیاجیاكان بونیان هه‌یه‌له‌ناو كاره‌كانی ئێمه‌داو گفتوگۆیان له‌سه‌رده‌كرێت.
ئه‌نوه‌رحسێن:سه‌باره‌ت به په‌خش وبه‌رنامه‌كانی رادیۆ ده‌ڵێت:په‌خشمان له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان هه‌یه، نزیكه‌ی 16كاتژمێرپه‌خشی راسته‌وخۆو 8كاتژمێریش دوباره‌بوونه‌وه‌یه،گرنگی ته‌واومان داوه به‌میوزیك و گۆرانی ره‌سه‌نی كوردی ،هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی دامه‌زراندنی ئیزگه ،كه‌ڕۆژی 18/3بوورادیۆیه‌كی ترمان دانا به‌ناوی رادیوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان میوزیك كه فریكۆنسی جیاوازه له‌وه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانی دایك .
ئه‌نوه‌رحسێن به‌ڕێوبه‌ری رادیۆ ده‌شڵێت نزیك به 20 به‌رنامه‌ی جۆراوجۆرمان هه‌یه كه‌خۆی له‌مانه‌ده‌بنێته‌وه (به‌رنامه‌ی به‌یانی باش و ئیواره‌باش ،4به‌رنامه‌ی سیاسی جۆراوجۆر 4،به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز،به‌رنامه‌ی ژنان ،3ێبه‌رنامه‌ی هونه‌ری جۆراوجۆر ،به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌كۆمه‌ڵگا،به‌رنامه‌ی فكری له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی تر )ئه‌مه جگه له‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆمان ده‌بێت له‌وكاتانه‌ی كه پێویست بكات ،یاخود گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ڕوداوێكی گرنگ ئه‌مه جگه له‌گرنگی دانی ته‌واو به‌هه‌واڵ .
ئه‌نوه‌رحسێن راشیگه‌یاند:-هه‌میشه ده‌نگی گه‌لی كوردستان ده‌نگی شۆرشی شاخ و داینه‌مۆی راپه‌ڕین و خه‌باتی دیموكراسی و مه‌ده‌نی بوه ،هه‌موان بێ جیاوازی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌هی خۆیان ده‌زانن .
ئه‌نوه‌رحسێن سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی نوێیان بۆ رادیۆ ده‌لێت :به‌رنامه باش و نوێمان بۆدوای ساڵیادی دامه‌زراندن داناوه له پێناو پێشخستنی زیاتری رادیۆوجێ به‌جێ كردنی به‌رنامه‌كانی (ی ن ك) .
سه‌رچاوه‌كان
1-وتاری ملابه‌ختیار لیپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی ی ن ك به‌بۆنه‌ی 37ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه ساڵی 2016
2-ووتاروبروسكه‌ی پیرۆزبای عادل موراد لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ی ن ك به بۆنه‌ی 37 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئیزگه‌وه .2016
3-وته‌ی به‌رێز ته‌عله‌ت گلی به‌بۆنه‌ی یادی 37ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئیزگه‌وه 2016
4-رابه‌ر چۆمانی :-له‌یادی (36) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی دالاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌مێژووی ده‌نگی گه‌لی كوردستان 19/3/2015، كوردستانی نوێ
5-تارق كه‌مال: نهێنی نه‌وه‌ستانی په‌خشی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كورسستان ئاشكرا ده‌كرێت ، 16/7/2016، كوردستانی نوێ
6-خه‌لیل عه‌بدولڵا :-ده‌نگی شۆڕشی نوێ، 17/3/2016 ،سایتی خاك
7-- كاوان ئه‌حمه‌د حمه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی رۆڵی راگه‌یاندن له راپه‌ڕین دا (ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان) وه‌ك نموونه. PUKmedia، 4/3/2017
8-دیدارێك له گه‌ڵ خالید ره‌زا پێشمه‌رگه‌ی دێرین له‌ڕێگه‌ی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و وه‌رگرتنی چه‌ندین زانیاری جۆراوجۆری به‌ر له‌راپه‌ڕین و رۆژی راپه‌ڕین و چۆنییه‌تی نوسینی بروسكه‌كان بۆ ده‌نگی گه‌لی كوردستان و رێكخستنی ناوشار.
9--پرۆفسیۆری یاریده‌ده‌ر د.پشكۆ حمه‌تاهیر ئاغجه‌له‌ری :-راپه‌ڕینی كه‌ركوك سالی 1991،كتێب، ل62-63-64-65-66،سلێمانی ،2003
10--ره‌هبه‌ر سه‌ید براهیم :-رۆژنامه‌وانی له كوره‌دا،ل 94-95-96-97-98-99،سلێمانی 2009
11-دیدارێك له‌گه‌ڵ به‌رێز مامۆستا بارزان شێخ عوسمان به‌رێوبه‌ری پێشوی ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان وپێشمه‌رگه و راگه‌یاندن كاری دێرین
12--دیدارێك له‌گه‌ڵ به‌رێز شوان كه‌ریم كابان پێشمه‌رگه‌و راگه‌یاندنكاری دێرین سه‌باره‌ت به رۆڵی ئیزگه له قۆناغه جیاوازه‌كان دا
13-ژووان ئه‌حمه‌د: كۆمه‌ڵێك زانیاری له سه‌ر ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له راپه‌ڕی دا‌و پێدانی كۆمه‌ڵێك ئه‌رشیفی راپه‌رین .
14عادل عه‌لی :سه‌ربورده‌ی ئومێد‌و خۆڕاگری:بێستون سابوراوای ،یاری مه‌رگ و ژیان له‌ناو رێكخستنه نهێنییه‌كاندا،ل 70، ئه‌كادیمیای هۆشیاری وپێگه‌یاندنی كادیران ،سلێمانی 2016
15- شه‌هاب عوسمان :-وه‌رگرتنی بابه‌تێك له‌فه‌یسبوكه‌كه‌ی سه‌باره‌ت له‌ژێرناوی جه‌ژنتان پیرۆزگۆبه‌نگه‌كه‌ی فه‌رهاد سه‌نگاوی و شڤان ئاكره‌یی وایكرد. له‌جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا..مام جه‌لال پێمان بڵێ قوربان جه‌ژنی قوربانتان پیرۆزبێت!!
12عبدالرحمن شیخ عسمان عبدالعزیز:- دوبه‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ له‌ئاماده‌كاری راپه‌ڕیندا، سایتی مێژووی كورد
PUKmedia ئاماده‌كردنی: كاوان ئه‌حمه‌د حمه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
هەواڵی زیاتر
-
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17 -
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17 -
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17