riklam

شه‌قامێكی سلێمانی داده‌خرێت

کوردستان 11:26 AM - 2019-03-19
.

.

وته‌بێژی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگه‌یاند: له‌سه‌عات 12ی ئه‌مشه‌و شه‌قامی سالم به‌ربه‌ست ده‌كرێت و له‌ڕۆژی بیست مانگه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی به‌ڕووی ئه‌تۆمبێلدا داده‌خرێت.

له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رائید كاروان وته‌بێژی هاتووچۆی سلێمانی پلانی ڕۆژانی پشووی نه‌ورۆزی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند: له‌ ڕۆژی 21 ی مانگ ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی تونێلی پێشڕه‌و ده‌كرێته‌ یه‌ك ئاراسته‌ و هاووڵاتیان و شۆفێران ده‌توانن ته‌نها بۆ ڕۆیشتن بۆ سه‌یرانگاكان به‌كاری بهێنن و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ش ده‌بێت چیای ئه‌زمه‌ر به‌كار بهێنن، به‌ڵام له‌ سه‌عات 5 ی ئێواره‌ تونێله‌كه‌ تایبه‌ت ده‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌.

وتیشی: بۆ ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ به‌ تایبه‌تی سوورداش و بازیان و دێلێژه‌ و خه‌له‌كان مه‌فره‌زه‌یان پێكهێناوه‌ و له‌ڕێگه‌ی تیمی فڕۆكه‌وانییه‌وه‌ چاودێری سه‌یرانگاكان ده‌كرێت و له‌ڕێگه‌ی چه‌ند تیمێكه‌وه‌ نامیلكه‌ و ڕێنمایی به‌ گه‌شتیاران ده‌درێت. 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket