riklam

پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌

کوردستان 11:02 AM - 2019-03-19
.

.

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای راگه‌یاند و به‌پێی پێشبینییه‌كانیش، له‌ سبه‌ینێوه‌ بارانبارین كۆتایی دێت، هاوكات راشگه‌یه‌نراوه‌ له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا له‌ رانیه‌ زۆرترین رێژه‌ی باران باریوه‌ كه‌ 22 ملیم بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 19-3-2019 و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ی 20-3-2019ی پارێزگاكانی راگه‌یاند و به‌پێی پێشبینییه‌كانیش، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ندێك شوێن به‌تایبه‌ت ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌، به‌ڵام سبه‌ینێ باران نابارێت.

هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی تردا كه‌شناسی رێژه‌ی باران بارینی 24 سه‌عاتی رابردووی ناوچه‌ جیاجیاكانی راگه‌یاند، به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش، زۆرترین بڕی باران له‌ قه‌زای رانیه‌ باریوه‌ كه‌ 22 ملیمه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی كه‌شناسی هه‌رێم

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كان به‌وێنه‌...

7.jpg

8.jpg

11.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket