riklam

په‌یامی ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا بۆ ده‌نگی گه‌لی كوردستان

ی.ن.ک‌‌ 09:10 AM - 2019-03-19
.

.

به‌بۆنه‌ی 40 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه‌، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ئێزگه‌كه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان

ئه‌مڕۆ مۆمێكی تر له‌ ته‌مه‌نی ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان دائه‌گرسێت و ساڵێكی تری پڕ له‌ به‌خششی كاری میدیایی ئه‌خاته‌ سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی تری، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رمتان لێ ئه‌كه‌م، ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ده‌نگێكی بوێر و سیمبولی شۆڕشێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوو، ئه‌م ئیزگه‌یه‌ له‌ مێژوودا ڕوبه‌رێكی گه‌وره‌ی له‌ شانازی و سه‌ركه‌وتن و خۆشه‌ویستی له‌ناو شۆڕش و خه‌ڵكی كوردستاندا پێ ده‌بڕێت، بێگومان ئیزگه‌یه‌ك میراتگری مێژوویه‌كبێت كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك شانازی پێوه‌بكات ده‌بێت له‌ ئێستای كاری میدیایشیدا به‌ ئامانه‌تێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵ و گۆڕانكاری و روداوه‌كان بۆ گوێگرانی بگوازێته‌وه‌ و له‌ بواره‌كانی تری وه‌ك وه‌رزش و هونه‌ر و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان ده‌وری خۆیی ببینێت، تا ئێستاش گوێگرێكی زۆر له‌ده‌وری ئیزگه‌ كۆبۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئێوه‌ی قورستر كردوه‌ بۆیه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ له‌ هه‌نگاوه‌ میدیایه‌كانی داهاتووتان ئه‌ڕوانین.

ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا حه‌مه‌ڕه‌ش

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket