riklam

قائیمقامی سلێمانی: ده‌نگی گه‌لی كوردستان ده‌نگی شاخ و شار بووه‌

کوردستان 08:53 AM - 2019-03-19
.

.

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی به‌بۆنه‌ی 40 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ئێزگه‌كه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان  پاش رێز و سڵاو :-

 له‌یادی 40 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته‌ده‌كه‌م و هیوای به‌رده‌وامی و دره‌وشانه‌وه‌ی زیاتر بۆ رادیۆكه‌تان ده‌خوازم ،
ئه‌وه‌ی لای هه‌موان روون و ئاشكرایه‌ ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ رۆژگارێكی دژوار و سه‌ختدا له‌ دایك بووه‌ ، به‌ڵام رادیۆكه‌ سه‌رباری ئه‌و تواناكه‌مه‌ی كه‌ له‌ به‌رده‌ستیدا بوو توانی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ببێته‌ جێگه‌ی ئومێد و گه‌یاندنی په‌یامی خه‌ڵكی كوردستان ،  له‌ خه‌باتی شاخیشدا  وه‌ك ته‌نیا دامه‌زراوه‌ی راگه‌یاندنی بیستراو ده‌نگی گه‌لی كوردستان رۆڵێكی یه‌كجار گرنگی بینی له‌ جۆشدانی شۆڕش و به‌ئامانج گه‌یاندنی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌روه‌ك له‌ راپه‌ڕینیشدا  ده‌نگی گه‌لی كوردستان پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌بوو، رادیۆكه‌ بووه‌ هۆی جۆشدانی خه‌ڵكی كوردستان و ووره‌  به‌خشین به‌پێشمه‌رگه‌و  دواجار راماڵینی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس ،
له‌ سه‌رده‌می شاریش دا و له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ تا ئێستا ده‌نگی گه‌لی كوردستان هه‌میشه‌ ناوێكی دیار و دره‌وشاوه‌یه‌ له‌ نێو میدیای كوردیدا و له‌رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی ده‌یان به‌رنامه‌ و كاری جیاوازه‌وه‌ توانیویه‌تی جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه‌ و ببێته‌ یه‌كێك له‌ رادیۆ پێشه‌نگه‌كانی كوردستان ، له‌ به‌ر ده‌یان هۆكار ده‌نگی گه‌لی كوردستان شانازیه‌كی گه‌وره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌و هه‌میشه‌ قوتابخانه‌یه‌ك بووه‌ بۆ پێگه‌یاندنی راگه‌یاندنكارانی كورد،له‌م ساڵیاده‌دا ده‌ستی ماندونه‌بونتان ده‌گوشم و هیوای به‌رده‌وامی و زیاتر دره‌وشانه‌وه‌تان بۆ ده‌خوازم ...
له‌گه‌ڵ رێزی
ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی

 PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket