riklam

ئـەمــڕۆ لـە مــێـژوودا

جیهان 08:28 AM - 2019-03-19
.

.

رووداوەكان:
242: لەدایكبوونی رابەری ئاینی مانی لە بەدرە و جەسان كە لەو كاتەدا باوكی لە ناوچەی ورمی روی تێكردبوو.
1514: سوڵتانی عوسمانی سوڵتان سەلیم شەڕی دژی دەسەڵاتی فارس راگەیاند لە شاری ئەدەنە بەرەو وڵاتی فارس بەڕێكەوت بە ناو خاكی كوردستاندا و لە ئەنجامدا شاری (تەبرێز)ی داگیركرد.
1799: سوپای فەرەنسی بە سەرۆكایەتی ناپلیۆن پۆناپارت ئابڵوقەی شاری (عەككا)یدا.
1921: عدلی یكن، یەكەم وەزارەتی خۆی لە میسر پێكهێنا.
1945: نازم القدسی، داوای متمانەی بەرزكردەوە بۆ سەرۆكی ئەمریكا (فرانكلین رۆزفلت) وەك یەكەمین باڵیۆزی سوری لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1949: راگەیاندنی كۆماری ئەڵمانیای دیموكراتی میللی.
1962: ئاگربەست لە جەزائیر دوای مۆركردنی رێكەوتننامەكانی ئیفان.
1976: مەمدوح سالم دووەم وەزارەتی خۆی پێكهێنا لە میسر.
1978: دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە 425ی تایبەت بە دەستبەرداربوونی ئیسرائیل لە لوبنان.
1989: دەستبەرداربوونی ئیسرائیل لە (گابا) و دانی بە میسر دوای ناكۆكیەك كە 3 ساڵی خایاند.
1991: خاتوو (خالیدە زیائولرەحمان) بوو بە یەكەم سەرەك وەزیران لە بەنگلادش.
1991: هێرشی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر شاری كەركوك، لە سەرەتادا دوو گەڕەكی كەنار شار ئازادكرا.
1992: سەركردایەتی رامیاری بەرەی كوردستانی، بڕیاری دروستكردنی دادگای تایبەتی شۆڕشی دەركرد و فاروق جەمیل كرا بە سەرۆكی.
1993: ڕێكەوتنی نێوان پ.ك.گ و پارتی شۆسیالیستی كوردستان (باكوور) لە بارەی پەیوەندی دووقۆڵی و دۆزی كورد.
1994: جەژنی نەورۆز لە توركیا كرایە جەژنێكی فەڕمی هەموو توركیا، لە زۆربەی شارەكانی كوردستاندا بەو بۆنەوە ئاهەنگیان گێڕا.
2003: هێرشە سەربازیەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان بەناوی (پرۆسەی ئادای عێراق) دەستیپێكرد.
2003: بەهۆی نزیك بوونەوەی ئەگەری شەڕ، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری باری نائاسایی دەركرد.
2003: دیاریكردنی (مەحمود عەباس) وەك سەرەك وەزیرانی دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستینی.
2004: كۆپتەرێكی ئەمریكی لە نزیك فەلوجە تێكشكا.
2008: یەكیەتی ئەوروپا بەهۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤەوە پەیوەند بە كورد سزای توركیایدا.
2009: دانەپاڵی تۆمەتی فەڕمی بۆ سەرۆكی پێشووی ئیسرائیل موشیە كتساف بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی.
2010: سەرۆكی میسری محەمەد حوسنی موبارك بڕیارێكی دەركرد بە دانانی د. ڕحمد تیب بە شێخی ئەزهەر لە دوای شێخی كۆچكردوو محەمەد سەید تەنتاوی.
2011: روودانی جەنگی بنغازی دووەم لە لیبیا.
2011: ئەنجامدانی راپرسی چاكسازی دەستور لە میسر دوای شۆڕشی 25ی ینایەر.

لەدایكبوون:
1812: دیفید لیفینگستۆن، دۆزەرەوەی ئوسكوتلەندی.
1821: ریچارد فرانسیس برتون، رۆژهەڵاتناس و دۆزەرەوەی ئینگلیزی.
1860: ویلیم جیننگز بریان، وەزیری دەرەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
1883: ولتەر هاوارس، زانای كیمیای بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1937.
1900: فریدریك جولیو-كوری، زانای فیزیای فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی1935ز.
1905: ئەلبرت شبیر، ئەندازیاری تەلارسازی و سیاسەتمەداری ئەڵمانی.
1906: ئەدۆلف ئیخمان، یەكێك لە بەرپرسانی رایخی سێیەم.
1913: عبدالعلیم خەتاب، ئەكتەر و دەرهێنەری میسری.
1937: ئیكون كرینز، دوا سەرۆكی ئەلمانیای خۆرهەڵات.
1943: ماریو مولینا، زانای كیمیای مەكسیكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1995ز.
1943:ماریو مونتی، سەرەك وەزیرانی ئیتالیا.
1943: عومەر بتیشە، شاعیر و پەخشكاری میسری.
1947: گلین كلوز، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1951: سامح سریتی، ئەكتەری میسری.
1955: بروس ویلیس، ئەكتەری ئەمریكی.
1961: لەیلا غوفران، ژنە گۆرانیبێژی مەغریبی.
1963: ماجید میسری، ئەكتەری میسری.
1974: ویسام سەبباغ، ئەكتەر و پەخشكاری لوبنانی.
1976: ئەلساندرو نیستا، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1979: كریستوس باتستازوگلو، یاریزانی تۆپی پێی یۆنانی.
1981: كولو توریە، یاریزانی تۆپی پێی ئیفواری.
1982: برادلی جونز، یاریزانی تۆپی پێی ئوسترالی.

وەفات:
1406: ئیبن خەلدون، زاناو ڕووناكبیری عەرەبی و جیهانی، لە قاهیرەی پایتەختی میسر.
1787: روبیرو دو لا سال، دۆزەرەوەی فەرەنسی.
1930: ئارسەر جیمس بلفور، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو و خاوەنی پەیمانی بلفۆر.
1950: ولتەر هاوارس، زانای كیمیای بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1937ز.
1969: محمود الملاح، زمانزانی عێراقی.
1987: یوسف الخال، شاعیر و ئەدیبی لوبنانی.
1987: لویس دی بروی، زانای فیزیای فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1929ز.
1989: ئازاد مستەفا، سكرتێری پاسۆك، بە نەخۆشی شێرپەنجە لە سوید.
1990: عەلیا، ژنە گۆرانیبێژی تونسی.
1997: شوكری سەرحان، ئەكتەری میسری.
2002: خەتتاب، سەركردەی سەربازی چیچانی.
2007: ئەكرەم عەنەبی، مامۆستای كۆلێژی ئادابی زانكۆی سەلاحەدین.
2008: ئارسەر سی كلارك، رۆماننوس و داهێنەری بەریتانی.
2011: محەمەد نبوس، رۆژنامەنوسی لیبی.

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی رزگاری لە (تابا)ی میسر.
ڤیستیڤاڵی ئاگر لە بلنسیە.

PUKmedia  ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket