riklam

پۆلیسی هۆڵه‌ندا گومانلێكراوێك ده‌ستگیر ده‌كات

جیهان 10:48 PM - 2019-03-18
.

.

پۆلیسی هۆڵه‌ندا ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی به‌ تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و كوشتنی سێ كه‌س راگه‌یاند.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا، روتگه‌ر جوكین داواكاری پۆلیسی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند: پۆلیس گومانلێكراوێكی ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ به‌پێی ناسنامه‌كه‌ی ناوی گۆكمین تانیسش-ه‌ و له‌ توركیا له‌دایكبووه‌.

به‌ وته‌ی كه‌سوكاری ده‌ستگیركراوه‌كه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ كێشه‌ی خێزانی هه‌بووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ ته‌قه‌ی له‌ چه‌ند كه‌سێك كردوه‌و دواتر چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ هه‌وڵیانداوه‌ رایبگرن له‌ته‌قه‌كردن، سه‌ره‌نجام ته‌قه‌ی له‌وانیش كردوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 18-3-2019 له‌ شاری ئۆتریختی هۆڵه‌ندا به‌هۆی ته‌قه‌كردنی كه‌سێك له‌ناو ترامێكی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان سێ كه‌س كوژران و 5ی دیكه‌ش برینداربون.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket