riklam

بڕێكی زۆر خواردنی به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

کوردستان 09:10 PM - 2019-03-18
.

.

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌شی چاودێری ئاسایشی سلێمانی له‌ كۆگایه‌كدا له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی  ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردنی ماوه‌به‌سه‌رچوودا و دوای ده‌ست به‌سه‌راگرتنی سه‌رجه‌می له‌ناوبرا .

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند : له‌سه‌ر زانیاری به‌شی چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كه‌ درابوو به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان , هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌كانی " رێستۆرانت و لیژنه‌ی 2  و لیژنه‌ی گۆگاكان" به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكردو له‌ئه‌نجامدا له‌كۆگایه‌كدا له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاری سلێمانی توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی نزیكه‌ی "300" كلیۆگرام خواردنی ماوه‌ به‌سه‌رچوو كه‌ پێكهاتبوو له‌ "بیبه‌ری توونی خۆشكراو , زه‌یتوون , خورما, هه‌مبه‌رگر" .

سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتیشی : سه‌رجه‌م مه‌واده‌ به‌سه‌رچووه‌كان له‌ناوبران و خاوه‌نی شوێنه‌كه‌ش رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌ .   

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

11 (1).jpg

11 (2).jpg

11 (3).jpg

11 (4).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket