riklam

رێگری ده‌كرێت له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی شوێنه‌گه‌شتیارییه‌كانی دوكان

کوردستان 08:57 PM - 2019-03-18
.

.


رێگری ده‌كرێت له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی شوێنه‌گه‌شتیارییه‌كانی قه‌زای دوكان و كاری جدی ده‌كرێت بۆ سه‌لامه‌تی گیانی گه‌شتیاران.

رێژین ره‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری دوكان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك گه‌شتوگوزاری دوكان به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوكان و لێژنه‌كانی زیاده‌ڕۆیی له‌ شاره‌وانی، سه‌ردانی به‌شێك له‌پڕۆژه‌ گه‌شتیاریه‌كانی قه‌زای دوكانمان كرد ،به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ئاماده‌كاری پڕۆژه‌كان بۆ پێشوازی كردن له‌گه‌شتیاران و پێدانی چه‌ندین رێنمای و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ خاوه‌ن پڕۆژه‌كان سه‌باره‌ت به‌ سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران و نرخ و چه‌ندین ڕێنمای گه‌شتوگوزاری تر بۆ خزمه‌تكردنی  گه‌شتیاران.

وتیشی: هه‌ر خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌ك پابه‌ندی یاساو ڕینمایه‌كان نه‌بێت به‌پێی یاسا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت .


PUKmedia بێستون شاره‌ستێنی / دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket