riklam

یه‌كێتی به‌رده‌وامه‌ له‌بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان

کوردستان 08:42 PM - 2019-03-18
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ سێ شه‌ممه‌  19-3-2019  بۆ ده‌ستنیشانكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان، په‌رله‌مانی كوردستان بێ فراكسیۆنی یه‌كێتی كۆببێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ باڵامبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ته‌واون و په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌رداون، بڕیاریشه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌ماندا سه‌رۆك و جێگرو بڕیارده‌ری لیژنه‌كان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، كه‌بێگومان فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ناكات.

وتیشی: یه‌كێتی جگه‌ له‌وه‌ی له‌سه‌رجه‌م لیژنه‌كاندا ئه‌ندامی هه‌یه‌، سه‌رۆكایه‌تی چه‌ند لیژنه‌یه‌كیش وه‌رده‌گرێت و له‌رێگه‌ی ئه‌ندامه‌كانییه‌وه‌ له‌لیژنه‌كان پرۆژه‌كانی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات.


 PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket