riklam

پەیامی خاتوو شاناز بۆ دەنگی گەلی کوردستان

کوردستان 07:09 PM - 2019-03-18
.

.

پەیامی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەبۆنەی 40 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگه‌ هیوا به‌خشه‌كه‌ی گه‌لی كوردو یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان.

دەقی پەیامەكە........................

به‌ڕێزان : به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان

سڵاوی ماندوو نه‌بون

ئه‌مڕۆ ٤٠ ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئێزگه‌ هیوا به‌خشه‌كه‌ی گه‌لی كوردو یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ( ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان )، بۆیه‌ پڕ به‌دڵ جوانترین پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م ‌و هیوای هه‌میشه‌
سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

وه‌كو لای هه‌مووان ئاشكرایه‌، یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ تائێستا، گرنگییه‌كی زۆری به‌مێدیا داوه‌، ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بوه‌ له‌هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تی مامی گه‌وره‌مان سه‌رۆك ( مام جه‌لال ) و
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان.

ئه‌وه‌ش حاشا هه‌ڵنه‌گره‌، له‌ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش، ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان تاكه‌ بڵندگۆی پڕ له ‌وره‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ بووە له‌گواستنه‌وه‌ی په‌یامه‌كان‌و گه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستان.

وه‌ك هه‌میشه‌ ئومێدم وایه‌، ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕۆڵی گرنگ ببینێت له‌گه‌یاندنی په‌یامی مێدیایی‌و هه‌ر به‌دره‌وشاوه‌یی له‌مێژوی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا بمێنێته‌وه‌..

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
١٨ی ئاداری

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket