riklam

پەیامەکانی سەرا بە روناکبیری ناسراوی عەرەب ناسێنران

ئەدەب وهونەر 07:06 PM - 2019-03-18
.

.

رووناكبیری ناسراوی عیراقیی شەوقی عەبدولئەمیر سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی سه‌رای سلێمانی كردو له‌لایه‌ن بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیرییه‌وه‌ په‌یام و رووداوه‌ مێژوییه‌كانی سه‌رای سلێمانی بۆ ئه‌و روناكبیره‌ رونكرایه‌وه‌.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 18/3/2019، بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بەیاوەری هەریەك لە كەسایەتی سیاسیی د.عەبدولتیف رەشید و رووناكبیری ناسراوی عیراقیی شەوقی عەبدولئەمیر سەرای سلێمانیان بەسەركردەوە بەمەبەستی لەنزیكەوە بینیی ئەو كە ئاسەوارە مێژووییە گرنگە پایتەختی رۆشنبیری كە زۆربەی رووداوە سیاسیی و مێژوویی و گەورەكانی سلێمانی لەناو سەراو لەبەردەم سەرا روویانداوە، بۆیە بۆتە رەمزی خۆڕاگری و بەهێزی پێگەی سلێمانی.

لە بەسەركردنەوەكەدا، بەڕێوەبەری گشتیی زۆربەی لایەنە مێژوویی و بایەخدارەكانی سەرای بۆ میوانەكان روونكردەوە بەتایبەت بۆ رووناكبیرێكی عەرەبی وەكو شەوقی عەبدولئەمیر كە لەناوەندی فەرهەنگی و رووناكبیری عیراقیی و عەرەبی جێدەستی دیارە.

عه‌بدولئه‌میر یەكێكە لەو رووناكبیری و رۆژنامەنووسیە ئەدەبیانە كە خاوەنی چەندین كتێب و توێژینەوەیەو جگە لەمەش سەرنووسەری چەندین رۆژنامەو گۆڤاریش بووە لە عیراق و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا بەتایبەت لە پاریس-ی پایەتەختی فەڕەنسا و لەئێستاشدا سەرنووسەری گۆڤاری (بین النهرین)ە لە بەغدا.

PUKmedia راگەیاندنی رۆشنبیری و هونەر

sara (3).jpg

sara (5).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket