riklam

ڤیدیۆ..لاهور جەنگی:لەباغۆز سەرەداوی پێشمەرگە دیلەكانمان دەستكەوتوە

کوردستان 06:31 PM - 2019-03-18
.

.

لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند هێزەكانی دژەتیرۆر لەباغۆز سەرەداوی چارەنوسی پێشمەرگە دیلەكانی شەڕی داعشیان دەستكەوتوەو لەباغۆزیش هەندێك كەسیان دەستگیركردوە تا بەدواداچوونی زیاتر بكەن.

لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاند لەبارەی نادرنی هێزی دژە تیرۆر بۆ باغۆز رایگەیاند: لەم ماوەیەی دوایدا بۆ  ئەو پێشمەرگە دیلانەی بێسەروشوێنن بەدواداچون و گەڕانمان كردوە.

وتیشی: ناردنی هێزەكەمان تەنها بۆ شەڕ كردن نەبووە، بەڵكو هەندێك سەرەداومان دەستكەوتووە كە خەڵكانێك بەرپرس بوون لەوكارەو بەدوای ئەوەدا رۆیشتوین.

پرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری هەرێم، راشیگەیاند: لەباغۆ هەندێك كەسمان دەستگیركردوە تا بەدواداچوونی زیاتر بكەین بۆ چارەنوسی ئەو پێشمەرگانەی لەشەڕی داعشدا كەوتونەتە دەست تیرۆرستانی داعش. 

PUKmedia كوردۆ عەلی 

 لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket