riklam

كۆسرەت رەسوڵ بۆ راگەیاندن: دەنگی راستەقینەی خەڵك بن

ی.ن.ک‌‌ 06:07 PM - 2019-03-18
.

.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی دوایین هەڵوێستەكانی یەكێتی و قۆناغی نوێی كاركردنی راگەیاندنی یەكێتی بۆ ئەندامانی مەكتەب و ئەنجومەنی مەكتەبی راگەیاندن رونكردەوەو پێداگری لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی یەكێتی كردەوە.

ئەم وتانەی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی هات.

لە دیدارەكەدا كە هەریەك لە عومەر فەتاح و حاكم قادر حەمەجان كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی و عیماد ئەحمەد، رەفعەت عەبدوڵا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندن و رەهبەر سەید برایم  لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی رەوشی هەرێمی كوردستان و هەڵوێستەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و چۆنیەتی باشتر گەیاندنی گوتاری یەكێتی لە میدیاكان.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، كۆسرەت رەسوڵ و هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی بەرچاوڕوونی تەواویان بۆ لێپرسراوی كەناڵەكان و ستافی مەكتەبی راگەیاندن خستەڕوو و جەختیان لەوەكردەوە كە یەكێتی خاوەنی دیدگاو بەرنامەی رونە بۆ قۆناغی داهاتووی حوكمڕانی لەكوردستان و شەراكەتی راستەقینەش وەك بنەمای حكومەتێكی سەركەوتوو دەبینێ.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی هەڤاڵانەكرا لەبارەی دۆخی راگەیاندنی یەكێتی و هەنگاوەكان بەرەو زیاتر گەشەكردنی و باشترو خێراتر گەیاندنی دیدگای یەكێتی بۆ پرسە چارەنووسسازەكان.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا كۆسرەت رەسوڵ میدیاكارانی یەكێتی راسپارد كە دەنگ و رەنگی راستەقینەی خەڵك بن و هەوڵدەن هەمیشە راستگۆیانەو بەرپرسانە كاربكەن بۆ خزمەتی یەكێتی و كوردو كوردستان.

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سكرتێری گشتی 

 

1 (1).jpeg

1 (4).jpeg

1 (2).jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket