riklam

د. خەسرەو: گەلی کوردستان میدیایەکی نیشتمانی بەرپرسە

ی.ن.ک‌‌ 05:59 PM - 2019-03-18
.

.

د. خەسرەو گوڵ محەمەد پیرۆزبایی لە سەرجەم کارمەندانی رادیۆی گەلی کوردستان دەکات و دەسڵێت چاوەریی کاری باشتر و بەردەوامیان لێ دەکەین.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە.............

بەڕێزان بەڕێوەبەر و میدیاکارانی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان ،  بەبۆنەی چل ھەمین ، ساڵڕۆژی ، دامەزراندنی رادیۆکەتانەوە ، لە ناخی دڵەوە ، پیرۆزبایتان لێدەکەم و دەستی ماندوبونتان دەگوشین.

ئێزگەی دەنگ گەلی کوردستان ، دەنگی  رەسەنی ، خەبات گێڕان و شۆڕەسوارانی شۆڕشی نوێ بوو  . میدیاییەکی نیشتمانی و بەرپرسیاریش بوو ،  لە خەباتی شاخ و نھێنی و شاریشدا ، سەرباری ئەرکە پیشەییەکانتان ،   رۆڵی گرنگتان  بینی ، لە سەرخستنی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان و لە راپەڕینیشدا ، دەنگی ، گیانی راپەڕین و سەرکەوتنی بڵێسەی ئازادی بوو .

وەک میدیاییەکی بیسراویش ، بۆ قۆناغی ئەمڕۆی کارکردنتان ، چاوەڕێی کاری باشتر و بەردەوامیتان لێدەخوازین.
دوبارە پیرۆزتانبێت .

دکتۆر خەسرەو گوڵ

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket