riklam

بافڵ تاڵەبانی: گەلی کوردستان داینەمۆی بڵێسەی راپەڕین بوو

ی.ن.ک‌‌ 05:51 PM - 2019-03-18
.

.

بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی ٤٠ ساڵەی دەنگی گەلی کوردستان دەکات و بە داینەمۆی بڵێسەی ، گیانی راپەڕین و جۆشدانی کۆمەڵانی خەڵک ناوی دەبات.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە................

ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان ، ئەوی رۆژێ ، دەنگی شاخ و شۆڕشی نوێ و پێشمەرگەو تێکۆشەر و زیندانی سیاسی و  رێکخستن و خەڵکی چەوساوەی ژێردەستی بەعس بوو ،

لە دەمی راپەڕیندا  ، داینەمۆی بڵێسەی ، گیانی راپەڕین و جۆشدانی کۆمەڵانی خەڵک بوو .

ئەمڕۆش  ، دەنگی گەلی کوردستان ، وەک میدیاییەکی بیستراو ، ئەرک و بەرپرسیارێتی ، رۆژنامەوانی گەورەی لە پێشە ، پێویستە وەک ھەمیشە  ، پەیامی میدیایی ، رەنگدانەوە کاری پیشەیانەوە و پاپەندبوون بێت ، بە بنەماکانی کاری راگەیاندنەوە ، لە ئیتیک و راستی و  راستگۆیی.

لەمڕۆشدا ،  کە یادی چل ھەمین ، ساڵڕۆژی ، دەمەزراندنی رادیۆکەمان دەکەینەوە ،   پیرۆزبایی گەرم ، لە بەڕێوەبەرو رۆژنامەنووسان و میدیاکاران دەکەم ، دەستی ماندوبوونتان دەگوشم و چاوەڕێی کاری باشترتان لێدەکەم .

سەرکەوتنی زیاترتان ئاواتمانە.

براتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket