riklam

بەغدا لەسەر مردنی بەرپرسێكی نەزاهە لیژنە دەنێرێتە دهۆك

عیراق 05:22 PM - 2019-03-18
.

.

حكومەتی عیراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی رەوانەی پارێزگای دهۆك كردووە بۆ لێكۆڵینەوە لە روداوی گیان لەدەستدانی عیزەت تۆفیق سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لەروداوێكی هاتووچۆدا.

موقەدەم عەلی نوری كە ئامۆزای سەرۆكی  عیزەت تۆفیق  دەستەی دەستپاكییە، لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند: سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لەپارێزگای دهۆك نیشتەجێبووەو بۆ بەسەربردنی پشووەكانی جەژنی نەورۆز گەڕاوەتەوە بۆ دهۆك، بەڵام لەكاتی گەڕانەوەیدا دوچاری روداوێكی هاتوچۆ بوەو گیانی لەدەستداوە. 

ئەوەشی ئاشكراكردوە: تائێستا بەوردی  هۆكاری  روداوی هاتۆچۆكە نەزانراوەو ئێستاش هیچ بەڵگەیەك لەبەردەست نییە بۆ گومانكردن لەچۆنێتی رودانەكەی، بەڵام بەغدا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكهێناوە بۆ ئاشكراكردنی راستییەكانی روداوەكە وەك خۆی. 

دەشڵێت: لیژنەكە لەچەند ئەندامێكی دەستەی دەستپاكی و راوێژكارێكی وەزارەتی ناوخۆ پێكهاتووەو لێكۆڵینەوەكانیان لەو روداوە دەستپێكردووە.

پێشتریش پۆلیسی پارێزگای دهۆك دەستگیركردنی كەسێكی بەڕەگەز عەرەبی راگەیاندبوو كە گومانی ئەوەی لێكردووە پەیوەندی بەڕوداوی هاتوچۆكەوە هەبووبێ كە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket