riklam

قائیمقامیەتی كەلار پلانی نەورۆزی راگەیاند

کوردستان 04:16 PM - 2019-03-18
.

.

لایەنە پەیوەندیدارەكانی كەلار پلانی جەژنی نەورۆزیان راگەیاندو بەپێی پلانەكەش هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغە دەكرێت و  پۆلیسی هاتووچۆش كۆنترۆڵی شەقامەكانی نێو شارو دەرەوە دەكات.

قائیمقامیەتی قەزای كەلار پلانی جەژنی نەورۆزی راگەیاندو لەوبارەیەوە لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، دەڵێت: ئەمڕۆ قائیمقامی كەلار لە دیوانی قایمقامیەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ و بەرگری شارستانی، 104، لایەنی تەندروستی، ژینگە، گەشتوگوزار، ڤێتەرنەری، لیژنە هاوبەشەكان، خۆپاراستنی تەندروستی، كۆبووەوە و تێیدا پلانی رۆژانی پشووی جەزنی نەورۆز دانرا.

لەبارەی پلانی جەژنی نەورۆزیشەوە، رونیكردۆتەوە: لە یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆزدا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە، هەروەها  ئاسایش و پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان لەگەڕەك و شوێنە گشتی و گەشتیارییەكان بڵاودەبنەوە بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان و دابینكردنی كەشێكی لەبار و ئارام بۆ گەشتیاران. 

ئەوەشی خستوەتەڕوو: كۆنتڕۆڵكردنی شەقامەكان لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆوە لەنێو شارو دەرەوەو شوێنە گشتی و ئەو شوێنانەی هاووڵاتیان تێیدا زیاتر كۆدەبنەوە لەگەڵ زیاتر چاودێریكردنی بازاڕ لەڕووی نرخ و كوالێتی و تەندروستییەوە.

قائیمقامیەتی كەلار راشیگەیاندوە: هەر لەو كۆبوونەوەیەدا نوێنەری گەشتوگوزاری گەرمیان هەنگاوێكی نوێی بۆ جەژنی ئەمساڵ راگەیاند كە بریتیە لەوەی تیمەكانی گەشتوگوزار بەشێوەی مەیدانی سەردانی ناوچە گەشتیاریەكان دەكەن و راستەوخۆ خۆڵ و پاشماوەی گەشتیاران كۆدەكەنەوە لە گەڵ هەڵمەتی چاندنی نەمام ئەمەش لە پێناو زیاتر وشیاركردنەوەی گەشتیاران و هاووڵاتیان بۆ پاگراتنی ژینگە.

PUKmedia 

 

78688.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket