riklam

هۆڵەندا.. رووداوێكی تەقەكردن كوژراو برینداری لێدەكەوێتەوە

جیهان 02:44 PM - 2019-03-18
.

.

روداوێكی تەقەكردندا لەشارێكی هۆڵەنداو كوژراو برینداری لێكەوتەوەو خوێندنگەكانی شارەكەش داخران.

پۆلیسی هۆڵەندا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە: بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لەڕوداوێكی تەقەكردندا لەشاری ئۆتریختی ناوەڕاستی هۆڵەندا كە لەڕووی دانیشتوانەوە گەورەترین شاری وڵاتەكەیە، كەسێك كوژراوەو نۆ كەسی دیكەش بریندار بوون، بۆ كۆنترۆڵكردنی رووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان ناوچەكەیان گەمارۆداوەو تیمە فریاگوزارییەكان بڵاوەیان پێكراوە.

پۆلیسی شارەكەش ئاماژەی بەوەداوە كە فڕۆكە رەوانەی شوێنی رووداوەكە كراوە، داواش لەهاووڵاتیان دەكەن لەناوچەكە دوربكەونەوە تا تیمەكانیان هەوڵەكانیان ئەنجامبدەن. 

پۆلیسی ئۆتریخت زانیاری زیاتری لەسەر رووداوەكەوە خستۆتەڕوو، دەشڵێت: رووداوی تەقەكردنەكە لەناو یەكێك لەترەمەكاندا رودایدوەو بۆ هاوكاریكردنیان ژمارەیەك فڕۆكە رەوانەكراوەو هێزەكانیشیان بۆ روبەڕووبونەوەی چەكدارە هەڵاتووەكان دەستیان بەگەڕان و پشكینین كردوە.

هەر لەبارەی رووداوەكەوە، مارك روتە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی حكومەتی كردوەو راشیگەیاندوە: دوای روداوەكەوە حكومەت دەستیكردوە بەلێكۆڵینەوە لەبارەی لێكەوتەكان و پاڵنەری رووداوەكە، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر بخاتەڕوو.

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket