riklam

ئەنجومەنی ناوەند: گەلی کوردستان ناوێکی درەوشاوەیە

ی.ن.ک‌‌ 02:41 PM - 2019-03-18
.

.

ئەنجومەنی ناوەندی پیرۆزبایی یادی ٤٠ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی گەلی کوردستان دەکات.

بەڕێزان /بەڕێوه‌بەر و كادیر وكارمەندانی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان

بابەت / بروسكەی پیرۆزبایی

سڵاوی كارو خەبات...

بەبۆنەی 40مین ساڵیادی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانەوە  بەناوی سكرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندییەوە جوانترین پیرۆزبایتان  لێدەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دە خوازین.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەر لەسەردەمی دامەزراندنیەوە گرنگی و بایەخیكی تایبەتی بە بواری ڕاگەیاندن داوە و بەپێی سەردەم و  قۆناغەكان میدیایی نوسراو بیستراو  بینراوی هەبوە ,

ئیزگەی دەنگی گەلی كوردستانیش ڕۆلیكی گرنگی هەبووە لە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بەڕابەرایەتی هەڤاڵ مام جەلال  و یەكێتی نیشتمانی كوردستان ,لە ڕاپەرینیشدا تاكە بڵندگۆی  هێزی  پێشمەرگەی كوردستان بووە لە گواستنەوەی جفرەو سەركەوتنەكان بەهێزی  پێشمەرگە و ڕێكخستنەكانی ناو شارو ڕزكاركردنەوەی شارو شارۆچكەكان بەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ,

ئەم ئیزگەیە رۆلی گرنگی هەبوە لەهۆشیار كردنەوەی كۆمەڵگەو ناوێكی درەوشاوەیە لە مێژووی ڕۆژنامەگەری كوردیدا وقوتابخانەیەك بوە بۆ پێگەیاندنی میدیا كاران.

ڕۆڵی سەرجەم كادر و میدیاكاران و هەموو ئەو تێكۆشەرانەش بەرزدەنرخێنین كەلە لەویستگە جیاجیاكانی ئیزگە كارییان كردوە.

دووبارە پیرۆزبایتان لێدەكەین وهیوای هەمیشە سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

 ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی  كوردستان

PUKmedia راگەیاندنی ئەنجومەنی ناوەندی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket