riklam

سى ساڵ خه‌بات

بابەتی گۆڕاو 02:26 PM - 2019-03-18
.

.

سى ساڵ خه‌بات

ـ زۆر ئاڵۆزه‌، هه‌قه‌ كه‌ته‌لۆگى له‌گه‌ڵدا بێ.
× كێ؟
ـ ئه‌م ژیانه‌ قۆڕه‌.
*****
ـ ماوه‌یه‌كى تر شێخمان ناهێڵێ.
× كێ؟
ـ یاپراخى گه‌ڵامێو.
*****
ـ خۆزگه‌ ئێستا به‌ خه‌به‌ر بوایه‌.
× كێ؟
ـ ویژدانى مه‌سئول.
*****
ـ چه‌ند ساڵه‌ خه‌ریكین و هێشتا هه‌ر ته‌سكه‌.
× چى؟
ـ حیزبایه‌تى.
*****
ـ یادى به‌خێر... جێگه‌ى زۆر دیاره‌.
× كێ؟
ـ ئه‌خلاق.
*****
ـ وه‌ڵـڵا سه‌ریان داى له‌ به‌رد، هیچ كورت نى یه‌.
× چى؟
ـ په‌تى درۆ.
*****
ـ قیروسیا با بڕوات.
× كێ؟
ـ سى ساڵ خه‌بات.
*****
ـ منه‌تى نه‌بێ چى ئه‌كات با بیكات.
× كێ؟
ـ موسته‌قبه‌ل.
*****
ـ ئه‌میش وه‌كو كۆبوونه‌وه‌كانى لێهاتووه‌، هه‌ر ته‌واو نابێ.
× چى؟
ـ هه‌قایه‌تى مێش.
*****
ـ ماڵى ئاوابێ ره‌ببى.. دایم ئێمه‌ى له‌بیره‌.
× كێ؟
ـ موشكیله‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket