riklam

د.به‌رهه‌م: عیراق خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

عیراق 01:37 PM - 2019-03-18
.

.

د.به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-3-2019، له‌ شاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ جه‌میس جێفری نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆرو وه‌فدی یاوه‌ری .

له‌ دیداره‌كدا باس له‌ دواین گۆڕانكاری سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه‌و پێویستی به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و ئارامی و كۆتایی هێنان به‌ گرژێیه‌كان دووپاتكرایه‌وه‌.

له‌ میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ عیراق خوازیاری به‌ھێزكردن و په‌ره‌پێدانی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانێتی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی ھاوبه‌شه‌كانی ھه‌ردوو گه‌ل و وڵات بكات.

سه‌رۆك كۆمار پشتیوانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ عیراق له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر به‌رز نرخاند، هاوكات ھاریكاری و به‌شداری ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیان لێكه‌وتووه‌كانی به‌گرنگ وه‌سفكرد.

لای خۆیه‌وه‌ جه‌میس جێفری پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پرۆسه‌ی چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامی عیراق دووپات كرده‌وه‌، هاوكات به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ كرد كه‌ عیراق به‌سه‌ر گروپی داعشی تیرۆرستیدا به‌ده‌ستیهێناوه‌، پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ له‌ پشتیوانیكردنی عیراق له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر.

PUKmedia

0210 (2).jpg

0210 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket