riklam

سلێمانی.. چاودێری دانانی سیستمی غاز ده‌كرێت

کوردستان 01:12 PM - 2019-03-18
.

.

قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دواداچون بۆ دانانی سیستمی غاز ده‌كه‌ن و قائیمقامی سلێمانیش ده‌ڵێت: بۆ رێگری كردن له‌ رووداوی نه‌خوازراو پێویسته‌ له‌دانانی سیستمی غازی شل "LPJ" دا هه‌موو مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی ره‌چاو بكرێت .

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 18-3-2019, به‌مه‌به‌ستی دانانی رێوشوێنی پێویست بۆ سیستمی غازی "LPJ" له‌ بیناو باڵه‌خانه‌كان و ئوتومبێل، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی  سلێمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌په‌یوه‌نداره‌كان كۆبووه‌وه‌  ئه‌و مه‌رج و رێنمایانه‌ تاوتوێكران كه‌ پێویست بۆ سه‌لامه‌تی هاوولاَتییان له‌كاتی دانانی سیستمی غازی شل  له‌به‌رچاو بگیرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌م سالاَنه‌ی دوایدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دانانی سیستمی غازی "LPJ" رووی له‌زیادبون كردووه‌ و به‌هۆی هه‌ستیاری سیستمه‌كه‌شه‌وه‌ پێویسته‌ به‌ووردی چاودێری بكرێت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی بۆ رێگری كردن له‌ رووداوی نه‌خوازراو به‌ وردی چاودێری سیستمه‌كه‌ ده‌كه‌ن و هه‌موو بیناو باڵه‌خانه‌كان پابه‌ند ده‌كرێن له‌كاتی دانانی سیستمه‌كه‌دا مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له‌به‌رچاو بگرن.

ئاوات محه‌مه‌د راشگه‌یاند: هاوشێوه‌ی بیناو باڵه‌خانه‌كان له‌ دانانی سیستمی غازی شل بۆ ئوتومبێل پێویسته‌ هه‌موو مه‌رج و رێنمایه‌كانی سه‌لامه‌تی له‌به‌رچاوبگیرێت ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی گیانی شۆفێران و سه‌رنشینان له‌هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو.

قائیمقامی سلێمانی ده‌شڵێت له‌دوای دانانی سیستمه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕ به‌رده‌وام چاودێری هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كرێت كه‌ كار به‌سیستمی غازی شل  "LPJ" ده‌كه‌ن .
   
PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

13.jpg

15.jpg

16.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket