riklam

مه‌كته‌بی سیاسی پیرۆزبایی له‌ ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 12:25 PM - 2019-03-18
.

.

به‌بۆنه‌ی یادی"40 " ساڵه‌ی  دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه‌، راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌رێوه‌به‌رو میدیاكارو كارمه‌ندانی ئه‌و رادیۆیه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌رێزان به‌رێوه‌به‌رو میدیاكارو كارمه‌ندانی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان
له‌ یادی"40 " ساڵه‌ی  دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستاندا، پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و هیوای پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی زیاترتان بۆ ده‌خوازین له‌ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و میدیای كوردی دا.

 ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ده‌ستپێكی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕۆڵی گه‌وره‌ی بینیووه‌ له‌ جۆشدانه‌وه‌ی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی پۆڵاینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ری كوردستان، بۆیه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ ده‌نگی گه‌لی كوردستان وه‌ك ده‌نگی زوڵاڵی شۆڕش له‌ مێژوو و ویژدانی زیندووی گه‌له‌كه‌مان ده‌مێنێته‌وه‌.

  له‌راپه‌رینی  به‌هاری 1991دا ، ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌بروسكه‌ و په‌یامه‌كانی، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو مژده‌ی سه‌ركه‌وتن و ئازادی باشوری كوردستانی ده‌گه‌یاند و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی جۆشده‌دا بۆ راپه‌رینی سه‌رتاسه‌ری، رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌دوایی ڕاپه‌رینیش له‌ قۆناغی خه‌باتی شاردا، كاری له‌سه‌ر په‌یامی ئاشته‌وایی و نیشتیمانی و پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی ده‌ستكه‌وت و ئه‌زموونی باشوری كوردستان كرد و توانی له‌گه‌ڵ گۆرانكارییه‌كانی كورده‌واری و لێكه‌وته‌كانی میدیادا خۆی بگونجێنێ‌ و هاوچه‌رخانه‌ په‌یامه‌كانی بگه‌یه‌نێ‌.

به‌م بۆنه‌وه‌ پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین و هیوادارین بۆ داهاتوو بۆ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانتان باشتر خۆتان سازبده‌ن.


راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket