riklam

ئاسایش سزادانی سێ كه‌سی راگه‌یاند

کوردستان 12:16 PM - 2019-03-18
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی سزادانی سێ كه‌سی به‌پێی مادده‌ی (14 مخدرات)، راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كه‌ ئه‌مڕۆ 18-3-2019، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانیپێكردنی هه‌موو جۆره‌ماده‌یه‌كی هۆشبه‌رو هه‌رجۆره‌كارێكی نایاسایی، هێزه‌كانمان توانیان له‌ڕۆژانی17/10/2018 تاڕۆژی 29/11/2018 به‌بڕیاری دادوه‌ر، له‌پارێزگای سلێمانی سێ كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن, به‌پێی مادده‌ی (14 مخدرات)، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2 ، ڕۆژانی10/3/2019 و 12/3/2019 سزادران به‌مشێوه‌یه‌ی لایخواره‌وه‌، تاوانباران .

1-  (ڕ، ب،ك) له‌دایك بوی ساڵی ( 1991 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی(2)ساڵ،غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجاهه‌زار دینار .

2-  ( ڕ، ك، ح) له‌دایك بوی ساڵی ( 1992 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8)مانگ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجاهه‌زار دینار .
3-  ( م،ب،ح) له‌دایك بوی ساڵی ( 1968 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆماوه‌ی (3)ساڵ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket