riklam

جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌و بودجه‌یه‌ی عیراق ده‌ینێرێت به‌شی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ناكات

کوردستان 12:01 PM - 2019-03-18
.

.

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و بودجه‌یه‌ی حكومه‌تی عیراق بۆ موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ینێرێت، به‌شی موچه‌ی نیوه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ناكات.

فه‌ریق ڕوكن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه‌: ئه‌و بودجه‌یه‌ی حكومه‌تی عیراق بۆ موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ینێرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی 68 ملیار دیناره‌ به‌شی موچه‌ی نیوه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ناكات ئه‌گه‌ر به‌پێی سیستمی موچه‌ی په‌یڕه‌وكراو بدرێته‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: ناردنی ئه‌و بودجه‌ تایبه‌تیه‌ به‌هیچ جۆرێك نابێته‌ هۆی زیادبوونی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌، چونكه‌ ده‌بێت مانگانه‌ بڕی نزیكه‌ی 140 ملیار دینار بودجه‌ هه‌بێت و ئه‌گه‌ر به‌پێی سیستمی به‌رگری عیراقی موچه‌ بده‌ینه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ده‌بێت مانگانه‌ نزیكه‌ی 280 ملیار دینار بودجه‌ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رده‌ستدا بێت.

سه‌باره‌ت به‌ هاوتاكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی فه‌ریق ڕوكن جه‌بار یاوه‌ر رایگه‌یاندووه‌: بێگومان ماوه‌ی حه‌وت ساڵ زیاتره‌ له‌ 2006-وه‌ تا 2013 به‌شێك له‌گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عیراقی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بووه‌، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌نجام، چونكه‌ كێشه‌ی ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ته‌نها موچه‌ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و بودجه‌یه‌ بۆ كڕینی خوارده‌مه‌نی و پێداویستی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیش به‌كاردێت هه‌روه‌ك ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ته‌رخان كراوه‌.

ده‌رباره‌ی به‌رده‌وامی هاوكارییه‌ مادییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێدانی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ جه‌بار یاوه‌ر وتویه‌تی: به‌دوو جار له‌ دوو یاسای بودجه‌ی ئه‌مریكی-دا له‌وێ بڕێك پاره‌ ته‌رخان كراوه‌ بۆ یارمه‌تی دانی به‌شێك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كه‌ شه‌ڕی دژی داعش-ییان كرد كه‌ نزیكه‌ی 26 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ن و موچه‌كانیان له‌و بڕه‌ پاره‌ ده‌درێت كه‌ مانگانه‌ 20 ملیار دیناره‌و بۆ موچه‌ی به‌شێك له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخانده‌كرێت به‌تایبه‌ت لیوای پیاده‌ كه‌ شه‌ڕی دژی داعش ده‌كه‌ن و به‌شێكیش له‌و پاره‌یه‌ بۆ بنكه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌، هه‌روه‌ها به‌شێكی تری بۆ خوارده‌مه‌نی و سوته‌مه‌نی بۆ كڕینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان ده‌كرێت.

PUKmedia سه‌رچاوه‌: VOA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket