riklam

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی موسڵ ده‌كات

عیراق 11:46 AM - 2019-03-18
.

.

به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌ عیراقییه‌كان، بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌بارودۆخی ئه‌منی و ئیداری پارێزگاكه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌یشتووه‌ته‌ شاری موسڵ.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ عیراقییانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ شاری موسڵ، دوای ئه‌وه‌ دێت  لێپرسراوانی ئیداری پارێزگاكه‌ هۆشدارییاندابوو به‌وه‌ی به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌منی و ئیداری شاره‌كه‌، ترس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆرستان هه‌یه‌ بۆ ناو شاری موسڵ.

هاوكات ئاژانسی دیجله‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتووه‌ته‌ شاری موسڵ، راشیگه‌یاندوه‌: تائێستاش هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ موسڵ ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌بۆچوونی میدیا عیراقییه‌كان، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس په‌یوه‌ندی به‌و ئاڵۆزییانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌نێوان یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال  -یه‌به‌شه‌- و سوپای عیراقدا دروستبوو دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی سه‌ر به‌ یه‌به‌شه‌ هه‌وڵیداوه‌ له‌سنوری باشوری كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و رۆژئاوای كوردستان تێپه‌ڕبێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری عیراقه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌و له‌ئه‌نجامدا دوو شه‌ڕڤانی یه‌به‌شه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و سێ شه‌ڕڤانی تریش برینداربوون. هه‌روه‌ك سه‌ربازێكی سوپای عیراق كوژراوه‌و یه‌كێكیتر برینداربووه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket