riklam

تا 2025 هه‌رێم ده‌كرێته‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌سه‌ر ئاستی عیراق

کوردستان 11:33 AM - 2019-03-18
.

.

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 3 ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار روو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و پلان هه‌یه‌ تا ساڵی 2025 هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌سه‌ر ئاستی عیراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له‌ رێگه‌ی پلانێكی درێژخایه‌نه‌وه‌ په‌ره‌ به‌ كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌دات، كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌وله‌وییاته‌كانی كاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان و كردنی به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات له‌ وڵاتدا.

راشیگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم دایناوه‌ تاساڵی 2025 هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری گرنگ له‌سه‌ر ئاستی عیراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

 هه‌رله‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌دا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، له‌ ساڵی 2016 دا ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روویان له‌ هه‌رێم كردووه‌ ملیۆنێك و 600 هه‌زار گه‌شتیاربووه‌، له‌ ساڵی 2017 دا گه‌شتووه‌ته‌ زیاتر له‌ دوو ملیۆن گه‌شتیار، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2018 دا گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ سێ ملیۆن گه‌شتیار، بۆیه‌ش به‌پێی ئه‌و پلانانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزارو ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار دایناوه‌ پلانی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ بۆ ئه‌مساڵ ژماره‌ی گه‌شتیار بگه‌یه‌نینه‌ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌ ئه‌مه‌ پلانێكی زۆر باشه‌و كاری جددیمان له‌سه‌ر كردووه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket