riklam

فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئەدەب وهونەر 10:42 AM - 2019-03-18
.

.

فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری هه‌ولێرو نوێنه‌ری كۆمه‌ڵێك رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوسان و به‌سپۆنسه‌ری كۆمپانیای فاست لینك، له‌یاده‌وه‌ری (31) مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا دووه‌مین وه‌رزی فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ خویندنه‌وه‌ی كتێب له‌پاركی شانه‌ده‌ری شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌سه‌ره‌تای فێستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین نماییش و چالاكی هونه‌ری پێشكه‌ش كران كه‌گوزارشتیان له‌تراژیدیا و مه‌رگه‌ ساتی ئه‌م كاره‌ساته‌ جه‌رگبڕه‌ ده‌كرده‌وه‌، دواتریش له‌ پێشانگایه‌كی رۆشنبیری و هونه‌ری و كه‌لتووریدا ژماره‌یه‌كی زۆری ناونیشانی كتێب و بڵاوكراوه‌و كارو چالاكی كه‌لتووری و ده‌ستڕه‌نگینی مرۆڤی كورد خرانه‌ڕوو.

له‌كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌شدا (6000) ناوونیشانی كتێب و بڵاإوكراوه‌ی جۆراوجۆر به‌بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا كران .

PUKmedia هه‌ولێر/ فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket