riklam

دوو راوچی ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 10:03 AM - 2019-03-18
.

.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 18-3-2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی راگه‌یاند، كه‌ به‌مه‌به‌ستی راوكردن روویان له‌ سنووری پێنجوێن كردبوو.

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ عه‌مید هێمن كمرخان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌: مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پێنجوێن  توانیویانه‌ دوو راوچی له‌ كاتی راوكردندا  ده‌ستگیر بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر  داو و بڵند گۆ و ده‌نگی تۆماركراودا و پاشان  تۆمه‌تباران و كه‌ل و په‌له‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان راده‌ستی دادگا كراون بۆ وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی .

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket