riklam

PUKmedia زانیاری ورد له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی شه‌نگال ئاشكراده‌كات

کوردستان 09:53 AM - 2019-03-18
.

.

له‌ گوندێكی سه‌ربه‌ شه‌نگال شه‌ڕ له‌ نێوان سوپای عیراق و هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) دا دروستبوو.

غه‌یاس سورچی به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ 18-3-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌كاتی ئاڵوگۆڕكردنی هێزێكیاندا له‌سه‌ر سنووری سوریا له‌ گوندی حساوی نزیك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سوری سه‌ربه‌ قه‌زای شه‌نگال له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراقه‌وه‌ له‌ خاڵێكی پشكنینی سوپای عیراق، رێگریان لێكراوه‌ بۆ هاتنه‌ ناو سنووری عیراقه‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان هه‌ردوولادا روویداوه‌.

راشیگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی سوپای عیراق و هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ 15 كه‌س له‌ هه‌ردوولا كوژران و برینداربوون.

سورچی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی سوپای عیراق گه‌یشتووه‌ته‌ ناوچه‌كه‌و تائێستاس بارودۆخی ناوچه‌كه‌ نائارامه‌.

PUKmedia تایبه‌ت   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket