riklam

ئـەمــڕۆ لـە مــێـژوودا

جیهان 08:38 AM - 2019-03-18
.

.

رووداوەكان:
1874: دوورگەكانی هاوای مافی بازرگانی پێدرا لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
1913: تیرۆركردنی مەلیكی یۆنان جۆرجی یەكەم لە سالونیك، و قوستەنتینی كوڕی جێگەی گرتەوە.
1924: بەیاننامەی شانشینی عێراق لەبارەی یاسای دامەزراندنی (المجلس التاسیس العراق) بڵاوكرایەوە كە سی (3) دەسەڵاتی لەخۆگرتبوو: 1- پەسەندكردنی پەیمانی نێوانەرانی عێراق و ئیتاڵیا 2- دانانی دەستوری شانشینی لە عێراق. 3- دانانی یاسای هەڵبژاردن.
1932: كۆتایی جەنگی نێوان ین و یابان.
1939: هێزەكانی جەنەراڵ فرانسیسكۆ فرانۆ چوونە ناو مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.
1947: بەرپابوونی شەڕی بەرەی (شنۆ و نەغەدە) لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دژی هێزەكانی سوپای ئێران لەسەر خاكی كوردستان.
1959: دورگەكانی هاوای بوو بە ژمارە پەنجا لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (بە فەرمی لە 21ی ئۆگەست).
1962: مۆركردنی رێكەوتنەكانی ئیفیان لە نێوان حكومەتی جەزائیری كاتی و فەرەنسە.
1963: كردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە.
1965: رائیدی ئاسمانی سۆڤیەتی ئەلیكسی لیونوف هەستا بە یەكەمین دەرچوون بۆ بۆشایی ئاسمان.
1974: نەمانی هاتوچۆ و كۆتایی هاتن بە گفتوگۆ لە نێوان حكومەتی عێراق و پارتی دیموكراتی كوردستان بەهۆی رێك نەكەوتنیان لەسەر شاری كەركوك.
1977: تیرۆركردنی سەرۆك كۆماری كۆنگۆ (ماریان نگوابی).
1980: ئیسرائیل رەتیكردەوە كە زانكۆی عەرەبی لە قودس بكرێتەوە.
1988: هەڵبژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێ جامی نۆهەمی كەنداوی بەدەست هێنا كە لە شانشینی سعودی ئەنجامدرابوو.
1990: ئەنجامدانی یەكەمین هەڵبژاردنی ئازاد لە ئەڵمانیای خۆرهەڵات.
1995: 18-19/3 گرتنی بارەگای سی فەوج لە قۆڵی قەرە هەنجیر لە لایەن ه.پ.ك.
1995: داخستنی ئێزگەی دەنگی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لەشاری كۆیە.
2000: بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (100) خانوو لە بنەسڵاوە بەسەر دەركراوەكانی كەركوك و سلێمانیدا دابەشكرا.
2000: سەرباری ناڕەزایی چین، (شین سۆ)ی سەربەخۆییخواز لە تایوان توانی لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیدا سەركەوتن بەدەست بێنێت.
2004: تا 20/3 بە بەشداری 400 كەسایەتی كورد و عەرەب كۆڕی حیواری (كوردی-عەرەبی) لە هەولێر بەڕێوە چوو.
2007: نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕی یەك ملیۆن دیناری بۆ هەر شەهیدێكی شاری هەڵەبجەی شەهید تەرخانكرد.
2008: خاتو نەبیلە بارزانی هاوسەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێشوازی لە (لین چین) خانمی (دیك چینی)و شاندی یاوەری دەكات.
2008: دیك چینی بەناوی سەرۆك بۆشەوە سەرۆكی هەرێم داوەتی ئەمریكا دەكات.
2008: كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردی ئەمریكا لە هەولێری پایتەخت راگەیەنرا.
2011: كوژرانی دەیان كەسی خۆپیشاندەری شۆڕشی لاوانی یەمەنی بە فیشەكی چەكداران لە گۆڕەپانی گۆڕان لە سەنعاْ ، لە رووداوەكانی هەینی كەرامەت.
2012: پەرلەمانی ئەڵمانی یواخیم غاوكی هەڵبژارد بە سەرۆكی نوی تا جێگای كریستیان فولف بگرێتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی فەزیحەتی داراییەوە دەستی لەكار كێشایەوە.

لەدایكبوون:
1690: گریستیان گولدباخ، زانای بیركاری ئەڵمانی.
1813: فریدریش هیبل، نوسەری ئەڵمانی.
1828: ویلیام راندال كریمەر، سیاسەتمەداری بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1903ز.
1837: جروفر كلیفلاند، سەرۆكی بیست و دووەم و بیست و چوارەمی ویلایەتە یەكگرتووەنی ئەمریكا.
1844: نیكۆلای ریمسكی كورساكۆف، مۆسیقاری روسی.
1858: رودولف دیزل، داهێنەری ئەڵمانی.
1869: نیفیل چامبرلین، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتووە.
1893: ویلفرید ئوین، شاعیری بەریتانی.
1908: م.حاجی جوندی، زاناو فۆلكلۆریستی ناوداری كوردی و پڕۆفیسۆر لە باكوری كوردستانی توركیا.
1913: فرینر مولدیرز، عەسكەرتاری ئەڵمانی.
1913: مەولود فیرعەون، نوسەری جەزائیری.
1914: مەحمود ئیسماعیل، دەرهێنەری میسری.
1928: فیدیل فالدیس راموس، سەرۆكی فلیپین.
1930: هالە شەوكەت، ژنە ئەكتەری سوری.
1936: فریدریك ویلیەم دی كلیرك، سەرۆكی باشوری ئەفریقیا و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1993ز.
1938: شاشی كاپور، ئەكتەری هیندی.
1950: براد دوریف، ئەكتەری ئەمریكی.
1952: هوەیدا، ژنە ئەكتەری میسری.
1963: فانسیا ویلیامز، ژنە ئەكتەر و گۆرانیبێژی ئەمریكی.
1964: یوكو كانو، ئاوازدانەری یابانی.
1970: هیند عاكیف، ژنە ئەكتەری میسری.
1972: ئەمل عەرەفە، ژنە ئەكتەری سوری.
1977: دانی میرفی، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1977: ویلی سانیول، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.
1980: سۆفیا مایلز، ژنە ئەكتەری ئینگلیزی.
1980: سیباستیان فری، گۆڵچی تۆپی پێی فەرەنسی.
1984: مەشاعی، ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی.
1985: هند البلوشی، ژنە ئەكتەری كوێتی.
1987: ماورو زاراتی، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.
1991: هنوف سەعدون، ژنە ئەكتەری كوێتی.

وەفات:
1584: ئیفانی چوارەم، قەیسەری روسیا.
1745: رۆبەرت والبول، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو.
1913: مەلیك جۆرجی یەكەم، مەلیكی دووەمی یۆنان.
1965: مەلیك فاروقی یەكەم، دوا مەلیكی میسر.
1977: ماریان نگوابی، سەركۆماری كۆنگۆ.
1979: ئەریك فرۆم، زانای ئەڵمانی بواری دەرونناسی،
1983: نسری شەمسەدین، گۆرانیبێژی لوبنانی.
1994: یەحیا شاهین، ئەكتەری میسری.
1996: ئودیسو ئیلیتیس، شاعیری یۆنانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1979ز.
1997: م. سەید نەجمەدین تەها، مامۆستای ئاینی ناودار، لە سلێمانی.
1999: قادر دیلان، هونەرمەندی كورد.
2011: وارن كریستۆفەر، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
2011: رابیحە، ژنە گۆرانیبێژی كوێتی.
2011: رەشا فاروق، ئەكتەری میسری، نیشتەجێی كوێت.
2011: جمال الشرعبی، وێنەگر و رۆژنامەنوسی یەمەنی.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی ئاڵا لە ئەوروپا.
رۆژی دایك لە نیجیریا.

PUKmedia  ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket