riklam

هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌سوریا ده‌مێنێته‌وه‌

جیهان 11:45 PM - 2019-03-17
.

.

رۆژنامه‌یه‌كی جیهانی له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكاوه‌ ئاشكرایكردوه‌، 1000 سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی سوریا ده‌مێننه‌وه‌.


به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا، به‌ رۆژنامه‌ی واڵئیستره‌یت جۆڕناڵی راگه‌یاندوه‌:" ئه‌مریكا نیازی هه‌یه‌ 1000 سه‌ربازی خۆی  له‌ناو خاكی سوریا بهێڵێته‌وه‌".


هه‌رچه‌ند پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا جه‌ختی له‌كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی كردبوو له‌ناو خاكی سوریا، به‌ڵام به‌پێی راپۆرتی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی ئه‌منی ئه‌مریكاو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت رازی بكه‌ن به‌مانه‌وه‌ی  به‌شێكی بچوك له‌سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یان.


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket