riklam

بێگه‌رد تاڵه‌بانی: له‌گه‌ڵ پارتی نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن

ی.ن.ک‌‌ 07:47 PM - 2019-03-17
.

.

 

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی راده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده‌ یه‌كێتی و پارتی رێككه‌وتنیان ئیمزاكردوه‌، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كان بۆچوونیان له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكه‌.

سه‌باره‌ت به‌به‌شداری فراكسیۆنی یه‌كێتیش له‌كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ئه‌نجامی دانوستان و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی و چاوه‌ڕوانی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ین.

به‌وته‌ی بێگه‌رد تاڵه‌بانی هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردوولا رێكه‌وتنیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتنی كۆتایی.


PUKmedia كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket