riklam

به‌ وێنه‌.. پێشانگای شێوه‌كارانی سنه‌و تاران له‌سلێمانی

ئەدەب وهونەر 07:24 PM - 2019-03-17
.

.

به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی حكومی و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێشانگای هاوبه‌شی شێوه‌كارانی  تاران و سنه‌ له‌ ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ی شاری سلێمانی كرایه‌وه‌.

ئه‌م پێشانگا هاوبه‌شه‌ بۆ 10 هونه‌رمه‌ندی ناوداری تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران و هونه‌رمه‌ندانی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و به‌هاوكاری ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ كرایه‌وه‌.

له‌پێشانگاكه‌دا هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاری سلێمانی دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ئاماده‌بوون.

له‌م پێشانگایه‌دا هونه‌رمه‌ندان هادی زیائه‌دینی فه‌ردین سادق ئه‌یوبی مه‌هدی زیائه‌دینی و جه‌مشید پروزان و دكتۆر خه‌لیل كویكی و سابیر سلێمانی و سیروان كه‌نعانی  و سوهراب هادی و عیزه‌توڵا سادقی و وریا هاشمی، كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ 10 تابلۆ به‌شداریكردبوو، تابلۆكانیان به‌ هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان ناساند و شیانكردووه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket