riklam

پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری له‌شاره‌زور ده‌كرێته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 07:16 PM - 2019-03-17
.

.

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17-3-2019 له‌ سی و یه‌كه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری هونه‌ری شاره‌زور پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری تایبه‌ت به‌ مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ شێوه‌كار محه‌مه‌د خورماڵی كرده‌وه‌ .

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ محه‌مه‌د خوڕماڵی شێوه‌كار به‌ PUKmedia ڕاگه‌یاند :ئه‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له‌قائیمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زور بكه‌م بۆ ئه‌و پاڵپشتییه‌ی كه‌لێیان كردم  هه‌روه‌ها سوپاسی له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیری هونه‌ری شاره‌زوریش ده‌كه‌م .

وتیشی: تابلۆكان بریتین له‌ دوو شێوه‌ هه‌ندێك به‌ واقیع هه‌ندێكیشی به‌ هزرو خه‌یاڵی خۆم و پێشانگاكه‌ له‌ (40 ) تابلۆ پیكهاتووه‌ به‌قه‌ باره‌ی جیاواز كێشراون.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: خه‌ڵكێكی زۆر پێشوازیان له‌كاره‌كانم كردو ده‌ستخۆشیان لێكردم و ئامانجمان له‌پێشانگاكه‌ به‌رجه‌سته‌كردنی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه‌بوو به‌جیلی نوێ، ئاشناكردنیان به‌مێژووی هه‌ڵه‌بجه‌.


PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان / شارزوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket