riklam

بڕیاری ڤیزه‌ی بێبه‌رامبه‌ر جێبه‌جێ دەكرێت

جیهان 06:34 PM - 2019-03-17
.

.

سه‌رۆكی رێكخراوی حه‌ج و زیاره‌تكارانی ئێران ئاماژه‌ به‌چوونه‌ بواری جێبه‌جێكردنی پێدانی ڤیزه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ده‌كات له‌نێوان عیراق و ئێران.


 عه‌لی ره‌زا ره‌شیدیان سه‌رۆكی رێكخراوی حه‌ج و زیاره‌تكارانی ئێران رایگه‌یاندوه‌:" ڤیزای نێوان عێراق و ئێران هه‌ڵنه‌گیراوه‌، به‌ڵام بریار له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی باجی سه‌ر ڤیزا دراوه‌ و چاوه‌روان ده‌كرێت له‌ 5ی نیسانه‌وه‌ بریاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكرێت".


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" دوو مانگ به‌ر له‌ئێستا باجی سه‌ر ڤیزای نێوان ئێران و عێراق 40 دۆلار بوو، به‌ڵام مانگی رابردوودا بۆ 50 دۆلار به‌رز بۆوه‌ ئه‌مه‌ش بارگرانی له‌سه‌ر گه‌شتیارانی هه‌ردوو وڵات دروستكردبوو. له‌ماوه‌ی رابردوودا ئێران داوای له‌عێراق كرد ڤیزای نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌ڵبگیرێت ، به‌ڵام عێراق داوای كرد ڤیزا بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌رامبه‌ر پێدانی ڤیزا وه‌رنه‌گیرێت.


له‌سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ عیراق بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر ڤیزه‌ی نێوان عیراق و ئێران هه‌ڵگیرا.


PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket