riklam

پارتی به‌شداری ئاهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ركوك ناكات

کوردستان 05:47 PM - 2019-03-17
.

.

لایه‌نه‌كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك جگه‌ له‌پارتی ئاهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گێڕن.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17-3-2019 به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزو یادی راپه‌ڕینه‌وه‌، لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك جگه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و بڕیاریاندا ئاهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجامبده‌ن.

له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش لایه‌نه‌كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكردو رایانگه‌یاند: سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كوردستانییه‌كان كه‌له‌ئێستادا له‌كه‌ركوكین یه‌كهه‌ڵوێستین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و یادی راپه‌ڕین له‌كه‌ركوك.

وتیشیان: له‌رۆژی 20 ئاداردا ئاگری نه‌ورۆز ده‌كه‌ینه‌وه‌و داواش له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ین وه‌ك برا به‌شداربن له‌ئاهه‌نگه‌كه‌و پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش له‌شاره‌كه‌ بۆ جیهان دووپاتبكه‌نه‌وه‌.

له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانیشه‌وه‌ رایانگه‌یاند: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان قه‌ده‌غه‌ نیه‌و هاووڵاتیان ئازادن به‌چ شێوه‌یه‌ك خۆشییه‌كانیان ده‌رده‌بڕن و له‌گه‌ڵمان به‌شدارده‌بن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket