riklam

لە سەیرانگای دوكـــــان ئامادەكاری بۆ نەوروز دەكرێت

کوردستان 05:41 PM - 2019-03-17
.

.

ساڵانە لەگەڵ نزیك بوونەوەی جەژنی نەورۆز ئیدارەی قەزای دوكــان ئامادەكاری دەكات بۆ پێشوازیكردن لە جەژنی نەورۆز و سەرجەم لایەنە ئەمنییەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

شاهۆ عوسمان قائمقامی قەزای دوكـــان بە PUKmedia راگەیاند :ئەمڕۆ 17-3-2019 دواین كۆبونەوەمان لە گەڵ هێزەكانی ناوخۆ و گەشت و گوزار و شارەوانی و نەخۆشخانەی دوكان ئەنجامدا.

وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا پلانی تۆكمەمان دانا بۆ چۆنیەتی پێشوازیكردن لە گەشتیاران و دابین كردنی كەشێكی ئارام و دابین كردنی تیمی مەلەوانی لە زێی دوكـــــان .

هاوكات قائمقامی دوكان باسی لە دابین كردنی سوتەمەنی پێویست كرد بۆ ئۆتۆمبیلەكانی هێزەكانی ناوخۆ و فەرمانگە خزمەت گوزاریەكان و دابین كردنی ژەمە خواردنی ئەفسەر و كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ، وتیشی: جگە لە سەنتەری قەزای دوكـــان وقەشقوڵی لە سەیرانگاكانی تریش هەمان پلانی هاوبەش هەیە بۆ دابین كردنی كەشێكی ئارام.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دوكانیش بۆ دروست نەبونی ئاستەنگی هاتوچۆ پلانی هەیە و ڕایدەگەیەنێت هیچ گرفتێك لە هاتن و دەرچونی گەشتیاراندا نابێت.

لەلایەكی تریشەوە پشتیوان ئەحمەد سەرۆكی شارەوانی دوكان بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: جگە لە پلانی ئیداری بەهەماهەنگی لە گەل قائمقامیەتی قەزای دوكــان ئێوارەی 20ی ئازار لە باخی گشتی ناو بازاڕی دوكـــان مەشخەڵی نەورۆز دادەگیرسێنین و چەند چالاكیەكی جۆراو جۆر بەو هۆیەوە بەڕێوە دەچێت.

ساڵانە لەڕۆژانی نەورۆزدا بە هەزاران گەشتیاری بیانی و ناوخۆیی روودەكەنە قەزای دوكــان سەیرانگاكانی، بەو پێیەی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان دوكـــان وەك شارۆچكەیەكی گەشتیاری ناسراوە بەهۆی بونی دەریاچەی دوكــان و ئیدارەی قەزاكەش  ئامادە كاری پێویست دەكات.

 

PUKmedia شاڵاو ئەحمەد - دوكـــان 

7865.jpg

685676.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket