riklam

كوردستانیانی ئه‌ڵمانیا ساڵیادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌

تاراوگە‌‌ 04:07 PM - 2019-03-17
.

.

 

هاوكات له‌گه‌ڵ كوردستاندا، كوردستانیانی ئه‌ڵمانیا به‌به‌شداری ڕێكخراوه‌ كلتوریه‌كان و ناونده‌كانی كوردو ئه‌ڵمان و تێكڕای حزب و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان یادی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌و جارێكی په‌یامی هه‌ڵه‌بجه‌و ئازارو قوربانیه‌كانیان گه‌یانده‌ شه‌قامی ئه‌ڵمانی.

كوردستانیان له‌سه‌نته‌ری شاره‌كانی نۆرنبێرگ و لودڤیكسهاڤن وهانۆڤه‌رو بریمه‌ن و چه‌ندین شاری تر بۆ رێزلێنانی قوربانیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبونه‌وه‌و به‌زمانی ئه‌ڵمانی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌یان بیر ئه‌ڵمان و نه‌ته‌وه‌كانی تر هێنایه‌وه‌و دوایانكرد ئه‌لمَانیا هه‌ڵه‌بجه‌ به‌جینۆساید بناسێنێت وقه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتوه‌كانی بكاته‌وه‌و به‌ده‌نگ ئه‌وانه‌وه‌ بچێت كه‌به‌ده‌ست كاریگه‌ریه‌كانی كیمیاوی شه‌ریكاتی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن كه‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ به‌رژیمی سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕیان فرۆشت.

له‌و راوه‌ستانانه‌دا پلاكات و وێنه‌ی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌به‌رده‌م ویژدانی ئه‌ڵمانه‌كاندا نمایشكراو سه‌رنجی خه‌ڵكانێكیان به‌لای ئه‌و تاوانه‌دا ڕاده‌كێشاو له‌لایه‌ن كوردستانیانه‌وه‌ به‌زمانی ئه‌ڵمانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌یان بۆ ڕونده‌كرایه‌وه‌.

له‌شاری نۆرنبێرگی ئه‌ڵمانیا هونه‌رمه‌ند كامیل ئه‌حمه‌د چه‌ند تابلۆیه‌كی جوانی له‌ڕووی هونه‌ری و ته‌كنیكیه‌وه‌ خسته‌ڕوو هه‌مان كات ناوه‌ڕۆك و دیدگایه‌كی پڕمانای پێ به‌خشی وه‌ك گوزارشتكردنێكی ڕاستگۆیانه‌ له‌زامی هه‌ڵه‌بجه‌ .

له‌م یاده‌داو له‌سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه‌ی كه‌مه‌راسیمی ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌ی تیا به‌ڕێوه‌چوو ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كانی تردا ئاماده‌بونێكی به‌رچاویان هه‌بوو به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ دلێرسه‌یدا به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا په‌یامی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاڕاسته‌كردن و ده‌ستخۆشی له‌ڕیكخستنه‌كانی ئه‌ڵمانیاكرد.


PUKmedia  شیهاب عوسمان /ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket